ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی / كورد ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر زه‌بر و زه‌ختی نه‌یارانی نه‌یتوانیوه‌ له‌ بارودۆخێكی ئاساییدا بێ, به‌ڵام قه‌تیش نه‌یویستوه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌ جیهانییه‌كان دواكه‌وێ
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
21 / 4 / 2010
ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌گاته‌ 112 ساڵ و ئه‌مه‌ش جێی شانازییه‌ بۆ ئێمه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌كانی جیهان كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆر و به‌ پیتی له‌و شێوه‌ی راگه‌یاندیمان له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌یه‌.
ده‌رچوونی یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ و رۆژنامه‌ی كوردی له‌ 112 ساڵ پێش ئێستا و له‌ شاری قاهیره‌ی پێته‌ختی وڵاتی میسر كه‌ به‌ده‌ستی میقداد به‌درخان رۆشنبیر و نیشتمان په‌روه‌ری كورد، هاوكات كه‌ جێی دڵخۆشی و  شانازییه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش جێی خه‌م و كۆڤانه‌ كه‌ كورد به‌ هۆی زوڵم و زه‌بری دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان, نه‌یتوانیوه‌ له‌ نیشتمان و جوگرافیای خوه‌یدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌ هه‌ڵگرێ. بۆیه‌ش ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كورد هاوكات ئه‌وه‌شمان وه‌بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ كورد ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر زه‌بر و زه‌ختی نه‌یارانی نه‌یتوانیوه‌ له‌ بارودۆخێكی ئاساییدا بێ, به‌ڵام قه‌تیش نه‌یویستوه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌ جیهانییه‌كان دواكه‌وێ.
مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تا ئێستاشی له‌ته‌ك بێت توانیویه‌تی شان به‌شانی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانیدا خوه‌ی بگونجێنێ و تا ئه‌مڕۆ بگات. هیواداریشین رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نووسانی كورد له‌ پێناوی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
له‌ 112هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا پیرۆزبایی خوه‌مان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌مووی رۆژنامه‌وانانی راستگۆ و به‌رپرس ده‌كه‌ین و هیوای به‌خته‌وه‌ری و هه‌رده‌م له‌حاڵی گه‌شه‌كردنیان بۆ ده‌كه‌ین.

یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
ئۆرگانی راگه‌یاندن
21/04/2010 زایینی
01/02/2709 كوردی



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 44
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
به‌یاننامه‌ی كوردیناسیۆنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی پێنج ئازادی خواز له‌ زیندانی ئێڤین
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی