ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
نه‌ورۆز ژوانێك له‌داڵغه‌ بوون بۆ نیشتنه‌وه‌
ئاكۆ سه‌قزی
10 / 3 / 2007

به‌ هاتنی نه‌ورۆز، ئه‌وه‌ی سرنجمان بۆلای خۆی راده‌كێشێت و سرنجی مرۆڤ وه‌ك خۆنچه‌یه‌كی نه‌بزواو ده‌كا به‌كولیلكێكی گه‌ش وبۆن خۆش، هه‌ڵاتنی هیوایه‌كی نوێ ژیانه‌وه‌یه‌.
دیمه‌ن سه‌وز و شنه‌ شاد و ئاسمان جارجار ساماڵ ده‌بێ و جاریش هه‌یه‌ خوناوك  و ره‌هێڵه‌یه‌ك به‌سه‌ر عه‌ردا ده‌بارێنێ. كێو وته‌لان پاش مردنێك جارێكی دی زێندوو ده‌بنه‌وه‌ و گیا ده‌ڕوێ و چاوی سوپاس و رێزی هه‌مووان بۆ سه‌رسه‌ریان،جارێكی دی وه‌ك شه‌قژنی باڵی مه‌لێك له‌ناكاو دا كڕنۆش ده‌با.
هه‌تاو گه‌شه‌ و پێده‌كه‌نێ و بۆ خۆشحاڵی گیانله‌به‌ران، دانه‌ دانه‌ و چه‌پكه‌ چه‌پكه‌ گزنگ و تیرێژه‌كانی بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌هاوێ، ساڵ له‌ دوای ساڵ ئه‌م نه‌ورۆزه‌ دێت وده‌ڕوا ، نه‌گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، نه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌  تیری كه‌وانی ئاڵۆزی بیپێكێ و بیمرێنێ و بیوه‌رێنێ. نه‌ورۆز له‌ هه‌مان وه‌رزی عاشق پیشه‌ و ده‌ست له‌ ملی ئاسمان وهه‌تاوێكی تر دێته‌ دی. ژوانێكی تایبه‌ت و دیاری كراوی ئه‌م سروشته‌ سه‌وداسه‌ره‌ یه‌ك ژوانه‌ و بێ نه‌وه‌ستان دێت وده‌ڕوات.
له‌زستان و وه‌رزی پێشوو پایز وهاوین،گیانله‌به‌ران هه‌ست به‌ ژیان و فرێنه‌كانیان كه‌م و زۆر له‌ بیرده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌ڵێن: له‌ نێوانی عه‌رد و سه‌ما داڵغه‌ ده‌بن.لێره‌دایه‌ نیشتنه‌وه‌یه‌ك پێویست ده‌بێ. نه‌ورۆز مزگێنی و ژوانی نیشتنه‌وه‌ و په‌رتاڵی په‌نگاوبوونێكی كاتی ئه‌م سروشتیه‌، چه‌  بۆ مرۆڤ بێ و چ بۆ سروشت . ئه‌م مۆسیقا و ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌،ناڵه‌ی نه‌ی ی خۆڵقێنه‌ره‌ و وه‌زنی له‌بار و عیرفانی و ده‌روێشانه‌ی شاعیری سروشته‌.
جا ئێمه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ و ئێمه‌ ی كوردیش پێم وایه‌ سروشتمان هه‌مان سروشتی وه‌رزی ساڵه‌ و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان كاریگه‌ره‌ وه‌رزی ساڵه‌ و باران و ره‌هێڵه‌ و به‌فه‌ره‌ و ساماڵه‌ و بژوێنی ژوانێكی نوێیه‌.
ژیانێكی نوێ مزگێنی وبه‌رهه‌می هه‌ر نه‌ورۆزێكه‌. پێم وانیه‌ ئێمه‌ كورد ئه‌وه‌مان تاكو ئێستا به‌ باشی پێڕه‌و كردبێت. جائێمه‌ش ده‌بێ كه‌ لانی كه‌م ئاقاری سروشتی خۆمان كه‌واته‌ به‌رده‌وام گه‌شه‌ كردن وكه‌یل بوون له‌ ئۆمێد و رسكان، ده‌بێ وه‌ك وه‌رز ئاسا بین. به‌ نه‌ورۆزی هه‌ر ساڵی نوێ جارێكیتر بیروڕامان تازه‌ و قایمتر كه‌ینه‌وه‌.
له‌ گه‌ڵ نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ دا  پێستی ناشیرین یاخود بێكه‌ڵكی خۆمان بدڕێنین و جلێ نوێ و روومه‌ت گوڵ و ئۆخژه‌ن و ژیانێكی دی و هه‌ستێكی دی و جیهان بینییه‌كی نوێ بكه‌ینه‌ به‌ر.
لێرده‌ دایه‌ كه‌ جیاوازی نێوان سروشت و ئێمه‌ی مرۆڤیش كه‌ به‌شێكین له‌ سروشت ده‌رده‌كه‌وێ، ئێمه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و وه‌رزی قاتی ساڵانی ژیانمان دا كز وزیز ده‌بین یاخود بۆ خۆشی و هاتێك ئۆخژه‌ن ده‌بین، به‌م كلۆجه‌ ده‌سهاتمان وه‌ك سروشت وه‌رزیه‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ پاش له‌ده‌ست بوونه‌وه‌ نه‌گه‌ڕێـته‌وه‌ ، به‌ڵام سروشت هه‌ر جار ، نه‌ورۆز و به‌هار گه‌ش و شاده‌،هاوین ماندوه‌ و پایز خه‌زلوه‌ر و زستان مشووری خه‌مه‌. ئه‌مانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ته‌ی ده‌كات تا ساڵێكی نوێ نه‌ورۆزێكی دی و ژیانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئۆمێدی ساڵێكی دی بۆ زیندوده‌كاته‌وه‌، ئه‌م ره‌وته‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامه‌.....



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی