| خه‌باتی ئاشتی خوازانه |
|
خه‌باتی ئاشتیخوازانه/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه (خاڵی 23)
وه: هیوای نوێ
28 / 6 / 2010
چۆن ده‌كرێ دژبه‌رانمان بخه‌ینه هه‌ل و مه‌رجێكی دژواره‌وه: داپه‌ڕه‌كان "هه‌ل ومه‌رجی دژوار"ی دژبه‌ران ده‌خاته دۆخێكه‌وه كه ده‌ركه‌وتنی هه‌ر جۆره كردارێك له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام نێگاتیڤی بۆیان هه‌یه. تیۆریسیه‌ن و ستراتژیسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا بارودۆخێكی به ته‌واوه‌تی دۆڕان و شكست بۆ دژبه‌ران و به ته‌واوه‌تی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه ده‌سبخه‌ن. داپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌جی دژوار له دوو جۆری تاكتیكی و ستراتژیكی جێ ده‌گرێ و له سێ به‌ش پێكدێ: .1ڤه‌ناسین و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بتوانێ ببێ به زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی گشتی. به زۆری گرنگترین و كاریگه‌رترینی بابه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ن كه به شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ده‌خه‌ن و په‌یوه‌ندی به ئه‌و ده‌سته له سیاسه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه كه له ته‌ك به‌هاكانی خه‌ڵك دژبه‌رن و یه‌ك ناگرنه‌وه. .2داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردن: له خشته‌ی زه‌مه‌نی سوودمه‌ند بن و له سه‌ر تواناییه‌كانی بزووتنه‌وه و دژبه‌ران توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنتان هه‌بێ. .3پراكتیكی كردنی به‌رنامه و گه‌ڵاڵه‌كان و ئه‌گه‌ری سوودوه‌رگرتن له ئه‌نجامه‌كانی. یه‌ك: سیاسه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌ت: ئا) سانسۆڕ. ب) قه‌ده‌خه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌كان. ج) حوكوومه‌ت نیزامی. دوو: داپه‌ڕی هه‌لومه‌رجی دژوار: ئا) بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی بوودایی. ب) كۆبوونه‌وه بۆ به‌شداریكردن له پرسه و سه‌ره‌خۆشی یا ره‌كابه‌رییه‌كی وه‌رزشی. ج) له‌به‌رچاونه‌گرتنی یاسا و رێساكانی حوكوومه‌ت نیزامی به كۆمه‌ڵ. سێ: بڕوا قووڵه‌كانی خه‌ڵك: ئا) خه‌ڵك مافیانه ئه‌وه‌ی پێیان خۆشه، بیخوێننه‌وه. ب) خه‌ڵك مافیانه له ته‌ك كه‌سانی تر شین بگێڕن یا شادی بكه‌ن. ج) خه‌ڵك مافیانه كه هه‌ر كات ویستیان له ماڵه‌وه بێنه ده‌ر. ده‌وڵه‌ت ناچاره ریفلێكس نیشان بدات: ده‌بێ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دات یا ریفلێكس نیشان بدات. به‌ڵام له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا یاری ده‌دۆڕێنێ، چونكو ئه‌گه‌ر هیچ كارێك نه‌كات له سیاسه‌ت و یاساكانی پێڕه‌وی ناكرێت و ئه‌گه‌ر ریفلێكسیش نیشان بدات رووبه‌ڕووی باوه‌ڕ و به‌هاكانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه. له بیرمان بێ كه به‌شی زۆری داپه‌ڕی هه‌لومه‌رجی دژوار ده‌توانێ ببێته هۆی دروستبوونی رێكخراوێكی به‌هره‌ده‌ر وه‌كو چاپخانه. واته رێكخراوه‌گه‌لێك كه به‌ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوزانه هه‌ڵه‌سووڕێ. ڤه‌ناسینی بابه‌تی گرنگ و داپه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تی پێویستی به تاقیكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌توانێ یارمه‌تیان بدات كه‌ڵوه‌رگرتن له شیكاری "هلده" و سندوقی په‌یامه. مه‌وردی دیاریكراو: ته‌ڵنیشانكردنی بابه‌ت. كه‌مپه‌ینی خوێ ی گاندی (به‌هاری 1930). ره‌وتی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی هیندوستان دژ به داگیركه‌رانی بریتانیا, باشترین نموونه‌ی داپه‌ڕی "هه‌لومه‌رجی دژوار"ه. بۆ چێ كردنی خوێ ته‌نها پێویست بوو ئاوی ده‌ریا بكوڵێنن. به‌رهه‌م هێنانی خوێ له هیندوستان له لایه‌ن بریتانیاوه كۆنترۆڵ ده‌كرا و یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ماڵیات. له‌و رووه‌وه كه هه‌موو هیندوستان به هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، مێرد و ژن و هیندو و موسڵمان، رۆژانه پێویستیان به خوێ بوو، به‌رهه‌م هێنانی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌ك ره‌مزێك هاو واتا بوو له‌ته‌ك فه‌رمانبه‌ر بوونی هه‌موو هیندوستانادا. به‌م داپه‌ڕی گاندییه ده‌وڵه‌تی بریتانیا كه‌وته هه‌لومه‌رجێكی دژواره‌وه و بۆ ئه‌نجامی ریفلێكس تووشی كێشه هات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی بریتانیا, گاندی و رێبه‌رانی تری بزووتنه‌وه‌ی ده‌زگیر بكردبا، له لایه‌كه‌وه گاڵته‌یان به خۆیان كردبوو و له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وانیان ده‌كرده قاره‌مان. ئه‌گه‌ریش هیچ ریفلێكسێكیان پیشان نه‌ده‌دا, پاوانكاریان له به‌رهه‌م هێنانی خوێ له ده‌ست ده‌دا و له پێش چاوی میلونه‌ها هیندی سووك و بێ متمانه ده‌بوون.
|
|
|