| خه‌باتی ئاشتی خوازانه |
|
خه‌باتی ئاشتیخوازانه/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه (خاڵی 22)
وه: هیوای نوێ
28 / 6 / 2010
چۆن به‌رنامه بۆ ناڕه‌زایه‌تییه گشتیه‌كان داڕێژین؟ باشتر وایه كه ناڕه‌زایه‌تییه گشتیه‌كان به پێ ی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی به‌رنامه رێژی بۆ بكرێ. ناوی ئه‌م خشته زه‌مه‌نییه له ئامێرێك وه‌رگیراوه كه مامۆستایان بۆ ئاماده‌كردنی قوتابیانیان به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه دژواره‌كان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه. خشته‌ی زه‌مه‌نی ـ داپه‌ڕی گشتی 10 تا 15 رۆژ به‌ر له داپه‌ڕی گشتی یه‌ك: بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندی به فه‌لسه‌فه‌ی ئیشی بزووتنه‌وه‌كه هه‌بێ هه‌ڵبژێرن. دوو: به‌رنامه‌رێژی داپه‌ڕی و كرده‌وه‌یه‌كی گشتی بكه‌ن، ناوێكی بۆ هه‌ڵبژێرن و به په‌یامه‌كه‌تانه‌وه گرێی بده‌ن. سێ: له كاتی جێبه‌جێكردنیدا كات و شوێنێك دیاری بكه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه و زایه‌ڵه‌ی داپه‌ڕه‌كه‌تان به‌رجسته‌تر بكاته‌وه. چوار: رۆژژمێرێك چێ بكه‌ن له رووداوه گرنگه‌كان و له شوێنێكی گشتیدا و له پێش چاوی خه‌ڵك هه‌ڵیواسن. پێنج: نڤیسینی بووجه‌یه‌كتان هه‌بێ. شه‌ش: خه‌ریكی چاپكردنی نامیله‌كه بن. حه‌فت: ده‌بێ پێویستییه یاساییه‌كان له كاتی جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كان ره‌چاوبكه‌ن. (خاڵی حه‌فت به‌و واتایه نییه كه ئێوه هیچكات ده‌ست بۆ داپه‌ڕێكی یاسایی نه‌به‌ن، به‌ڵام ده‌بێ وشیار بن له سه‌ر ئه‌و داپه‌ڕانه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌زگیربوونی تێیدا زۆره، وردبین تر به‌رنامه دابڕێژن و جێبه‌جێی بكه‌ن) 3 تا 7رۆژ پێش له داپه‌ڕی گشتی: یه‌ك: له ته‌ك به‌شداربووان له به‌رنامه‌كه‌دا دیدار بكه‌ن، ئه‌ركه‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه و به‌یه‌كه‌وه رێكبكه‌ون. دوو: به‌یاننامه و جۆره‌كانی تری پڕوپاگه‌نده بڵاوبكه‌نه‌وه. سێ: هاوكات كه ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو ، روونی بكه‌نه‌وه برنامه چییه و بڕیاره چی رووبدات. چوار: مه‌ترسییه‌كان جیا بكه‌نه‌وه و شیكارییان بكه‌ن. 48 كاتژمێر به‌ر له داپه‌ڕی گشتی: یه‌ك: هه‌نگاوه یاساییه پێویسته‌كان هه‌ڵگرن. (بۆ نموونه پۆلیس ئاگادار كه‌نه‌وه) دوو: كات و شوێنی به‌رنامه بۆ به‌شداربووان دووباره بكه‌نه‌وه. سێ: به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی و به‌یانێكی گشتی رێكبخه‌ن و په‌یامه‌كه‌تان له‌ودا باس بكه‌ن. چوار: كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌ببه‌ن. (ئه‌گه‌ر پێویست بوو) 24كاتژمێر به‌ر له داپه‌ڕی گشتی: یه‌ك: بۆ دوایین جار پێرستی به‌رنامه و ئه‌وه‌ی پێویسته دووباره‌ی بكه‌نه‌وه. دوو: به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئاراسته‌ی هه‌واڵنێران بكه‌ن و بانگهێشتیان بكه‌ن له به‌رنامه‌كه‌تاندا به‌شدار بن. سێ: بۆ به‌شداربووان له به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌ركی دیاریكراو راسپێرن. رۆژی به‌رنامه: یه‌ك: له ته‌ك به‌شداربووان په‌یوه‌ندی بگرن و سوپاسیان بكه‌ن. دوو: هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه له بڵاوكراوه‌كان هه‌ڵگرن و سه‌یری كه‌ن. سێ: سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن. له ره‌وتی به‌رنامه‌رێژی داپه‌رێكی گشتی ده‌بێ شلك و شیاوی و نحیزمان هه‌بێ و سه‌رنج بده‌ین كه كه‌ش و هه‌وا و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دژبه‌ران ده‌توانێ بگۆڕدرێ. ئه‌و به‌رنامه‌یه كه دارێژراوه ده‌بێ بێ نه‌وه‌ستان نوێ بكرێته‌وه.
|
|
|