| خه‌باتی ئاشتی خوازانه |
|
خه‌باتی ئاشتیخوازانه/په‌نجا خاڵی بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئاشتیخوازانه (خاڵی 21)
وه: هیوای نوێ
28 / 6 / 2010
ناڕه‌زایه‌تی گشتی چییه؟ كارێك بكه‌ن كه دونیا ده‌نگتان ببیسێ. ناڕه‌زایه‌تی گشتی ئامرازێكی كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوون و ڕای خه‌ڵك بۆ لای په‌یمان و كاره‌كانتان راكێشن. به‌ڕێوه‌بردنی رێك و پێك و به‌رنامه‌رێژی كراوی ئه‌م جۆره ناڕه‌زایه‌تییانه هێزه‌كانی دژبه‌ر ناچار ده‌كات ریفلێكس ئه‌نجام بده‌ن و بۆیه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رجسته‌تر بوونی بزووتنه‌وه‌كه و هێزی زۆرتر ده‌بێ. ناڕه‌زایه‌تی و داپه‌ڕی گشتی له گرنگترینی ئه‌و ئامرازانه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌ستی دایه و ئه‌ویش له سێ خاڵدا كورت ده‌كرێته‌وه: یه‌ك: ناڕه‌زایه‌تی گشتی به مادیات و ژماره‌ی كه‌می مرۆڤ جێبه‌جێ ده‌كرێ و رێكده‌خرێ. دوو: ناڕه‌زایه‌تی گشتی له دۆخی سنوورداری سیاسی و له كاتی زیادبوونی گوشاری سه‌ره‌ڕۆكان، دیسان مه‌جالی رێكخستنی هه‌یه. سێ: ئه‌م داپه‌ڕانه سه‌رنجی میدیا گشتییه‌كان راده‌كێشن و ئه‌و مه‌جاله به بزووتنه‌وه ده‌دات تا په‌یامه‌كه‌یان له ئاستێكی فراواندا بخه‌نه‌ڕوو. له بیریش نه‌كه‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك وێنه له شوێنێكی گونجادا ده‌توانێ كاری هه‌زار وشه بكات. گرنگی كار پتر له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه كه فێربین چۆن به‌رنامه داڕێژین و چۆن جێبه‌جێیان بكه‌ین و چلۆن له كۆتایی دا ئه‌نجام هه‌ڵسه‌نگێنین و ئه‌مه‌ش به‌شێكی جیانه‌كه‌ره‌وه و پاژێكه له "ده‌بێ بكرێ" له بزووتنه‌وه‌كاندا.
|
|
|