ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاو پێکه‌وتن و وتووێژ
م.عوسمان جه‌عفه‌ری بۆ شه‌ن: حیزبایه‌تی به‌ دروشمی زل و بێ ناوه‌ڕۆك نییه‌
سازدانی دیمانه‌: هێمن مه‌حموود ڕه‌شید
1 / 3 / 2011
■ شه‌ن: یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان بۆچی دروست بوو, یا هاتنه‌ كایه‌ی ئه‌م یه‌كێتییه‌ بۆ؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: دروستبوونی ئه‌م یه‌كێتییه‌ درێژه‌ی خه‌بات و تێكۆشانێكه‌ كه‌ له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و ئه‌و كاته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد بوو له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌م یه‌كێتییه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن فیكره‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ستیان به‌ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌كرد كه‌ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی به‌ كه‌سانی ڕۆشنبیر هه‌بوو. دواتر له‌ ساڵی 1995 به‌دواوه‌، "پ ك ك" كۆمه‌ڵێك شتی كرد وه‌ك كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی میدیا تی ڤی، ئه‌مه‌ له‌ خۆیدا زۆر گرنگ بوو و ئێمه‌ش به‌باشمان زانی كه‌ "پ ك ك" ساحه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ گه‌نجانی وه‌ك ئێمه‌ كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دانیشتگایی بووین. هه‌ر بۆیه‌ له‌و پارته‌دا خه‌بات و تێكۆشانمان ده‌ستی پێ كرد. دواتر كاتێ ئه‌مریكا هاته‌ ناو ئێراق "پ ك ك" پێی وابوو كه‌ ده‌توانێ له‌م حاڵه‌ته‌دا سوود وه‌ربگرێت و ئێمه‌ش ئه‌م سوودوه‌رگرتنه‌مان پێ شتێكی باش بوو.
 عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان دوای گرتنی وتی ده‌بێ "پ ك ك" ده‌ست له‌ دوگماتیزمی فیكری و سیاسی هه‌ڵگرێت به‌ڵام، به‌داخه‌وه‌ كاریان بۆ ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌ڕێزیان نه‌كرد

له‌ڕاستیدا دروستكردنی پژاك فیكری ئێمه‌ بوو كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1996 به‌ملاوه‌ چوبووینه‌ ناو "پ ك ك"، مه‌به‌ستم ئه‌م پژاكه‌ی ئێستا نییه‌، چوونكه‌ ئه‌م پژاكه‌ی كه‌ ئێستا بوونی هه‌یه‌ ڕێكخستن و هه‌ڵبژاردنی ئێمه‌ نه‌بوو.

■ شه‌ن: ئه‌و ئامانج و هه‌وڵانه‌ی ده‌تانه‌وێ له‌ ناو ئه‌م حیزبه‌ نوێیه‌دا ئه‌نجامی بده‌ن نه‌تانده‌توانی له‌ناو "پ ك ك"دا ئه‌نجامی بده‌ن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: نه‌خێر نه‌مانده‌توانی، چوونكه‌ پێڕه‌و و پرۆگرامی "پ ك ك" ڕێی نه‌ده‌دا به‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانویست, هه‌ر بۆیه‌ له‌ "پ ك ك" جیابووینه‌وه‌.

■ شه‌ن: ئه‌ی چۆن جیابوونه‌وه‌، بۆ جیابوونه‌وه‌؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:: جیابوونه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر لادانێكی فیكری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بوو كه‌ له‌ ناو "پ ك ك"دا هه‌بوو و ئه‌وه‌ش به‌ ئێمه‌ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا و ئه‌وه‌مان له‌ زۆر كۆبوونه‌وه‌دا باس كردووه‌.

■ شه‌ن: كه‌واته‌ "پ ك ك" سازشی نه‌ته‌وه‌یی كردووه‌ له‌ پێناو حیزبه‌كه‌یدا, یا چی؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: بۆ حیزبێكی وه‌ك "پ ك ك" كه‌ قورسایی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه‌ ئاسایی بوو. من ناتوانم بڵێم سازشی نه‌ته‌وه‌یی كردووه‌ یا نه‌یكردووه‌، ئه‌وه‌ دواتر مێژوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

■ شه‌ن: ئه‌وه‌ی "پ ك ك" كردوویه‌تی ناتوانین بڵێین كه‌مه‌ و قوربانی باشی داوه‌، حیزبێك خاوه‌نی شتێكی ئاوا بێت هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: بابه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر ته‌ماشا ده‌كرێت، "پ ك ك" مێژووی كورد و هه‌موو سه‌ره‌وه‌رییه‌كان به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ڕزگاریی میلله‌تی كورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ گرێ ده‌دات و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ سوودی لێ ببینێت، هه‌ر بۆیه‌ تا ئێستا "پ ك ك" ڕێك نه‌كه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی كوردیدا و له‌ كاتێكدا چه‌ند ساڵێكه‌ داوای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت.

■ شه‌ن: ئایا به‌ بۆچوونی به‌ڕێزت "پ ك ك" ئه‌وه‌نده‌ خۆی به‌ پیرۆز ده‌زانێت؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: به‌ڵێ خۆی به‌ پیرۆز ده‌زانێت, پیرۆزبوونێكی موتڵه‌قیش. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان
 ئه‌و كاته‌ ئه‌مریكا هاته‌ كوردستان "پ ك ك" ده‌یتوانی خۆی بابه‌تیانه‌تر له‌ ئێستا ببینێت و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكردایه‌
ئێستا ده‌یكه‌ن دژی بۆچوونه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لانه‌ و بۆیه‌ش زۆر به‌داخم بۆیان، له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش ئێمه‌ نه‌مانده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بگونجێین. عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان دوای گرتنی وتی ده‌بێ "پ ك ك" ده‌ست له‌ دوگماتیزمی فیكری و سیاسی هه‌ڵگرێت به‌ڵام، به‌داخه‌وه‌ كاریان بۆ ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌ڕێزیان نه‌كرد. "پ ك ك"پێی وایه‌ ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌مه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه‌.

■ شه‌ن: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر و به‌تایبه‌تیش "پ ك ك" له‌ چ ئاستێكدایه‌؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌یوه‌ندیمان باشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كاندا، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانی, تۆ كه‌ له‌ حیزبێك هاتیه‌ده‌ر ئیتر تۆیان پێ قه‌بووڵ نییه‌ و بۆیه‌ په‌یوه‌ندییمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ پژاك و پ ك ك باش نییه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێمه‌ به‌ خائین ده‌زانن و ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ لێی جودا بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی سی ساڵ خه‌باتی له‌گه‌ڵ كردوون هه‌ر كه‌ له‌ "پ ك ك" هاته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ خائین ناویان بردووه‌.

■ شه‌ن: ئه‌ی ئێوه‌ چی به‌وان ده‌ڵێن یا چۆن ناویان ده‌به‌ن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: بۆچوونی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وان وه‌ك ئه‌وان نییه‌، ئێمه‌ به‌ حیزبێكی شۆڕشگێڕیان ده‌زانین كه‌ له‌ ساحه‌ی سیاسیدا بوونیان هه‌یه‌.

■ شه‌ن: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆچی شتێكی به‌رچاوی نه‌كرد بۆ ئوجه‌لان، به‌تایبه‌تییش تاڵه‌بانی و بارزانی؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: من پێم وانییه‌ كه‌ نه‌كرابێ، هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ئه‌وه‌ی پێكرابێ كردوویه‌تی و به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانییش هه‌وڵی خۆیان داوه‌. به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ گوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد بگرێت بۆ ڕزگاركردنی ئوجه‌لان.

■ شه‌ن: قسه‌ت له‌سه‌ر ئوجه‌لان چییه‌؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:ئوجه‌لانیش وه‌ك سه‌ركرده‌كانی تری كورد ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام سه‌خته‌ قسه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێز ئوجه‌لان بكه‌ین، ئه‌و ژیانی ته‌واوی خۆی بۆ میلله‌تی كورد ته‌رخان كردووه‌، من پێموایه‌ ئه‌وه‌ی فیكر و بیر و بۆچوونی ئوجه‌لان جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی "پ ك ك"ه‌ن و له‌وان ده‌رچوون.

■ شه‌ن: كه‌واته‌ ده‌تانه‌وێ بڵێن ئێمه‌ بیر و بۆچوونی ئوجه‌لان پراكتیزه‌ ده‌كه‌ین؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری:  به‌ڵێ، ئێمه‌ زۆر ئوجه‌لانیترین له‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناو "پ ك ك"دان.

■ شه‌ن: ئێوه‌ به‌ پێی قسه‌كانتان ملكه‌چی پارتی كرێكارانی كوردستان نابن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: موشكیله‌ی "پ ك ك" ئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ نییه‌ ئه‌گه‌ر وه‌سفی نه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر پیای هه‌ڵنه‌ده‌یت. ئه‌و گرنگ نییه‌ به‌لایه‌وه‌ كێ ڕاست ده‌كات, ئه‌و ئه‌وه‌ی ده‌وێ بزانێ كێ له‌گه‌ڵی نه‌بێت و كێ دروشمی ئه‌وانی هه‌ڵنه‌گرتووه‌. ئه‌وه‌تا زۆر حیزبمان هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروشمی "پ ك ك" هه‌ڵناگرن له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ڕه‌فز ده‌كرێنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌كوو پێشتر ملكه‌چی ئه‌وان بووینایه‌ ئه‌وا هه‌ڤاڵی پله‌ یه‌كی "پ ك ك" بووین به‌ڵام، ئێمه‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌.

■ شه‌ن: ئێوه‌ وه‌ك ڕه‌خنه‌گر دڵسۆزی "پ ك ك"ن یان ئه‌وانه‌ی له‌ ناو "پ ك ك"دان؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ته‌نیا ئێمه‌ نین كه‌ له‌ "پ ك ك" جیابووینه‌وه‌ و زۆرن ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ و بیروڕای جیاواز بووه‌. ئێمه‌ دڵسۆزی "پ ك ك" بووین و پێمان وابوو ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی سازێنه‌ر هه‌بێت و سه‌ركه‌وتن له‌وێوه‌ ده‌بینرێت نه‌ك له‌و لایه‌نه‌وه‌ كه‌ قه‌بووڵی ڕه‌خنه‌ ناكات.

■ شه‌ن: كێشه‌ی كورد له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناویندا كێشه‌ی چه‌ند لایه‌ن و وڵاته‌؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: بێگومان كێشه‌ی چوار وڵاته‌ و شوێنێكی نییه‌ كه‌ ده‌ستی مافیای تێدا نه‌بینرێت، هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ توركیا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌رگه‌نه‌كۆنه‌كان چ كارگه‌لێكیان كردووه‌ بۆوه‌ی جووڵه‌ی كورد به‌ لاڕێدا به‌رن، هه‌ر بۆیه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ده‌بێ بزانێ ئایا ئه‌مساڵ هیچ لایه‌نێك هه‌یه‌ بیه‌وێ هه‌مان سیناریۆ دووپات بكاته‌وه‌.

■ شه‌ن: له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌مریكا بۆ ئێراق له‌ ساڵی 2003، "پ ك ك" ئه‌یتوانی چی بكات؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌و كاته‌ ئه‌مریكا هاته‌ كوردستان "پ ك ك" ده‌یتوانی خۆی بابه‌تیانه‌تر له‌ ئێستا ببینێت و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكردایه‌، ئه‌گه‌ر وا ببووایه‌ ئه‌وا ناوی له‌ لیستی تیرۆریستییدا نه‌ده‌بوو و پژاكیش نه‌ده‌كه‌وته‌ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تیایه‌تی و بێگومان وه‌ڵامی باشی "پ ك ك" ده‌درایه‌وه‌.

■ شه‌ن: ئه‌م قسه‌ی به‌ڕێزتان خزمه‌ت به‌ نه‌یارانی "پ ك ك" ناكات به‌تایبه‌تی توركیا؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: نا وا نییه‌، ئێمه‌ نابێ ته‌نیا وه‌سفی خۆمان بكه‌ین و پێویسته‌ كه‌موكووڕییه‌كانی خۆشمان ببینین و باسیشی بكه‌ین ئه‌گه‌رنا پێش ناكه‌وین، جا من كارم به‌وه‌ی نییه‌ كه‌ نه‌یاران و توركیا ئه‌و ڕاستییه‌یان پێی خۆشه‌.

■ شه‌ن: ئێوه‌ شانازی به‌ چ شتێكه‌وه‌ ده‌كه‌ن؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: شانازی به‌ گه‌نجبوونی حیزبه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سه‌رجه‌م كادیره‌كانی گه‌نجن و یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی گه‌لی كورددا حیزبێك هه‌بێت هه‌موو كادیره‌كانی گه‌نج بێت.

■ شه‌ن: ئه‌و جووڵه‌ی له‌ ئێران ڕوویدا ئێوه‌ چۆن وه‌سفی ده‌كه‌ن؟ سوودی چی بوو بۆ ئێوه‌؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: سوودی هه‌یه‌ و به‌گرنگیش سه‌یری ده‌كه‌ین كه‌ وه‌ك ده‌وترێ له‌ ئاوی لێڵدا تۆ ماسی خۆت بگریت، جا ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی ئێمه‌ش بتوانن كارێك بكه‌ن ئه‌وا هه‌لێكی زۆر باشه‌.

■ شه‌ن: ده‌وترێ ئێوه‌ و ئێران نێوانتان خراپ نییه‌ و باشه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌ نه‌تانوتووه‌ بڕووخێ كۆماری ئیسلامیی ئێران؟
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه‌ حیزبایه‌تی كردن به‌ دژایه‌تیكردن نازانین، تۆ ده‌توانی موعارز بیت و قسه‌ی ناشرین نه‌كه‌یت. جا به‌نیسبه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ڕێزت له‌ ساڵی 2008 هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ڕێكخستنی به‌ره‌ی كورد له‌ نێو لایه‌نه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا، جا چوون ئێمه‌ له‌ ناو پێڕه‌ودا بڕووخێ كۆماری ئیسلامیی ئێران و خه‌باتی چه‌كدارانه‌مان نییه‌، دوو لایه‌ن هه‌بوون كه‌ ده‌یانووت ده‌بێ یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان دروشمی بڕووخێ كۆماری ئیسلامی و خه‌باتی چه‌كدارانه‌ بخاته‌ نێو پرۆگرامه‌كه‌یه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ئه‌وان بوو، به‌هه‌ر حاڵ بزانین ئه‌وان ئێرانیان پێ ده‌ڕووخێت؟ و ئایا ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی كه‌ ئه‌یانه‌ویست ئێمه‌ ئه‌و دروشمانه‌ بخه‌ینه‌ ناو پرۆگرامی خۆمانه‌وه‌, تا چه‌ند ده‌توانن ئێران به‌ خه‌باتی چه‌كداری بڕووخێنن!؟

ئه‌م دیمانه‌یه‌ كورتكراوه‌یه‌ و بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ گۆڤاری شه‌ن ژماره‌ 30


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاو پێکه‌وتن و وتووێژ
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت له‌ناوخۆی ئێراندا بۆ خه‌باتی سیاسی ئێمه‌ یه‌كه‌م رێكخراو ده‌بین كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.
موحسین باوه‌جانی: لایه‌نانێك هه‌ن یه‌كگرتوویی پارته‌ كوردییه‌كان لایان وه‌ك جامی ژه‌هره‌ هیوادارم نۆشی گیانیان بێت
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی