چاو پێکه‌وتن و وتووێژ |
|
م. عوسمان جه‌عفه‌ری: لایەنگەلێکی پشتی پەردە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن لە خۆرهەڵاتی کوردستان
سازدانی دیمانه: ڕه‌حیم ڕه‌شیدی:
12 / 8 / 2010
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: به باوه‌ڕی ئێوه، هه‌نووكه هۆكاری سه‌ره‌كیی پێك نه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ئێران چییه؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: له‌ڕاستیدا
من پێموایه شتێك له‌ژێرناوی هۆكاری سه‌ره‌كیمان نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك
هۆ و هۆكار هه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له‌وان بیانوو و كێشه‌ی یه‌كێ له‌و
لایه‌نه‌كانن كه به‌ته‌مان به‌شداری ئه‌م به‌ره‌یه بن یا ئه‌م به‌ره‌یه
پێك بێنن. بۆیه هۆكان لای لایه‌نێك بۆ لایه‌نێكی دیكه جیاوازیی هه‌یه.
پێشم وایه ئه‌م هۆكارانه هه‌مان هۆكارگه‌لێكن كه له ڕابردووش‌دا
هه‌بووه و ئێستاش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه به تۆزێ
ئه‌ملاوئه‌ولا كه‌مڕه‌نگ و پڕڕه‌نگ كرابێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پێم باشه
ئاماژه به مێژوویه‌كی به‌ره‌ی كوردستانی بكه‌م كه ئێمه‌ش وه‌كوو
"یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان" له‌م مێژووه‌دا به‌شدار-"-
په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوبه‌ر ئه‌حزاب تاكتیكین نه ستراتژیكی، ئه‌مه‌ش له كاتێكا كه ئامانجی هه‌موومان ئامانجێكی ستراتژیكییه |
بووینه. دوای ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی له ساڵی 2005 پێمان
نایه گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستانه‌وه, دووجار هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی
كوردستانی دراوه، یه‌كه‌میان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2006 كه دوكتۆر
سامان شاڵی بۆ پێكهێنانی به‌ره هه‌وڵێكی زۆری دا، به‌ڵام به‌ره سه‌ری
نه‌گرت و، ئه‌و كات كه هێشتا حیزبه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیموكرات تووشی
ئینشیعاب نه‌ببوون و ده‌وری سه‌ره‌كییان له پێكهێنانی به‌ره‌دا ده‌گێڕا,
هۆكهیان گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌شدارنه‌بوون یا به‌شداربوونی هه‌ندێ ڕێكخراوی
تر، بۆیه من پێموایه ئه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كی و چاوگی مه‌سه‌له‌كه
نه‌بوو. وێڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌و پرۆسه‌كه جۆرێ خۆی ده‌نواند كه ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ره پێك بهاتبایه, به‌ره‌یه‌كی سنوردار و ناكۆك
ده‌بوو.
دواتریش له ساڵی 2008 یشدا، هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی به‌ره
وروژایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكا كه به‌داخه‌وه حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه گیرۆده‌ی كێشه‌ی ناوخۆیی هاتبوون و له
ئه‌نجامدا تووشی دابڕانیش ببوون. بۆیه دۆخه‌كه به‌نیسبه‌ت ساڵی 2006 زۆر
جیاوازتر بوو، یانی ئه‌وكات ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان له ڕووی مه‌سایلی
ناوخۆییه‌وه به‌دیسیپلین و یهكپارچهتر بوون, به‌ڵام زه‌مینه و
زه‌رفیه‌تی ئه‌وه نه‌بوو كه به‌ره پێك بێ، كه‌چی له ساڵی 2008دا
به‌شێوه‌یه‌كی ڕیالیته ناكۆكی و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی و...تاد له نێوان
باڵه دابڕاو و ئینشیعابییهكان و -"-
كاتێ ڕێكخراوێك ئیراده و بڕیاری به‌ده‌ست لایه‌ن و ڕێكخراوی تره‌وه بێ یا
مه‌سه‌له‌ن به‌شێك بێ له ڕێكخراوێكی دیكه، ئا لێره‌دایه ده‌بێ له شتێك
ورد ببینه‌وه. ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون، بیرۆكه و ئه‌و ئامانجی
بناخه‌ییه‌یه كه هه‌ر حیزبێك له سه‌ر ئه‌و خۆی بنیات ناوه یا بنیاتیان
بۆ ناوه | بابڵێین حیزبه‌كانی دایك له
ئارادابوو و ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی هه‌ندێ مه‌ترسیدار و سه‌خت كردبوو.
به‌م حاڵه‌شه‌وه چه‌ندین و چه‌ند دانیشتنی جیددی له نێوان ئێمه و حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرا و دوو لایه‌نی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی سازمانی
خه‌بات و پارتی ئازادییش به‌شدار بوون. ئه‌م هه‌وڵه به‌ڕاستی ده‌یتوانی
هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بێ به‌نیسبه‌ت ده‌نگدانه‌وه‌ی یه‌گجار مه‌زنی داواكاری
و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و،
هه‌میش ده‌یتوانی كارتێكردنی له ئاست ناوخۆدا فره به‌رچاو بێت، هه‌روه‌ها
ده‌شیتوانی نموونه‌یه‌كی به‌رهه‌ست ببوایه له كاری هاوبه‌ش و فێربوونی
پێكه‌وه كاركردن و یه‌كتر قه‌بووڵكردن كه ڕاهێنان و وانه‌یه‌كی
دامهزراوهكراویش ده‌بوو بۆ جیلی سیاسیی داهاتوومان له ئاست حیزب و
ڕێكخراوه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵام مخابن ئه‌م هه‌وڵه‌ش وه‌ك ئێمه
ئه‌نجامه‌كه‌مان پێشتر پێشبینی كردبوو بێ ئه‌نجام مایه‌وه، چوونكه بیری
هه‌ندێ له ڕێكخراوه‌كانی به‌شداربوو, زیاتر له‌وه‌ی كه سه‌رقاڵی نه‌فسی
به‌ره‌كه بێت سه‌رقاڵی شتی لاوه‌كی بوون و، له ئاكامی ده‌ستێوه‌ردانی
لایه‌نگه‌لێكی پشتی په‌رده كه دژی یه‌كگرتوویی و پێشڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی كوردن له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م هه‌وڵه‌ش ڕێی بۆ هیچ
كوێ نه‌برد.
بۆ ئێستاش هه‌مان كێشهگهل هه‌یه و ڕه‌نگه ههیتریش
هه‌بێ، به‌ڵام من ئه‌و شتانه وه‌ك كێشه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی نابینم،
چوونكه كاتێ ڕێكخراوێك ئیراده و بڕیاری به‌ده‌ست لایه‌ن و ڕێكخراوی تره
بێ یا مه‌سه‌له‌ن به‌شێك بێ له ڕێكخراوێكی دیكه، ئا لێره‌دایه ده‌بێ له
شتێك ورد ببینه‌وه. ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون، بیرۆكه و ئه‌و ئامانجی
بناخه‌ییه‌یه كه هه‌ر حیزبێك له سه‌ر ئه‌و خۆی بنیات ناوه یا بنیاتیان
بۆ ناوه. ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه بوه بكه‌م كه دوو خاڵ ده‌توانێ
ههنگێزهی پێكهێنانی به‌ره مسۆرگه‌ر بكات: یه‌كه‌م: به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تر بێت. دووهه‌م:
هه‌ر حیزبێك ئیراده‌ی سیاسی بۆ هه‌ر چه‌شنه بڕیار و پرۆژه‌یه‌ك به‌ده‌ستی
خۆیه‌وه بێ. به‌و مانایه كه خودی ئه‌و حیزبه مه‌رجه‌ع و چاوگی
بڕیاردان بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش من پێموایه له‌م دۆخه
تهماوییهشدا كه به‌ڕاستی جۆرێك له وه‌ستانی سیاسی له ناو حیزبه‌كاندا
ده‌بینرێ دوو شت پێش به پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌گرن، یانی ئه‌م
دوو خاڵه جیاوازن له‌و دوو خاڵه‌ی كه ئه‌ساس و بنه‌مان له هه‌ر حیزبێكدا
تا به‌ره پێك بێت و له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، یه‌كه‌مین خاڵیان
ئه‌وه‌یه -"-
كاتێ هه‌موومان له ڕووی بڕواوه و نه‌ك تاكتیك, گه‌یشتن به‌وه‌ی كه
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و شۆڕشی زه‌یینی ئه‌وێ،
پێموایه به‌چه‌شنێكی خۆكار كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچاره هه‌ڵوێست و
كرداری خۆی به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێت. | به‌رژه‌وه‌ندیی
حیزبی به‌نیسبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی
تر له ئه‌وله‌ویت و یهكهمایهتیان. دووهه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌نووكه
حیزبه‌كان زیاتر له ڕابردوو له‌یه‌ك نامۆ بوون. ئه‌م نامۆ بوونه‌ش له دوو
شته‌وه دێ، یه‌كیان ئه‌وه‌یه هه‌ندێ گۆڕانكاریی كرداری له هه‌ندێ حیزب
به‌دی ده‌كرێ كه له ئاست خۆیدا سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه و ئه‌مه‌ش
به‌شێوه‌یه‌كی خۆكار حیزبه‌كانی ئیزۆلهكردووه و په‌یوه‌ندی نێوانیانی
كه‌مڕه‌نگ و بگره بڕیوه. ئه‌وی تریشیان ئه‌وه‌یه له پاڵ ئه‌وه‌شا كه
گۆڕانی كرداری هاتۆته ئاراوه، بیرۆكه‌ی نزیكبوونه‌وه له ئه‌حزابی
نه‌ته‌وه‌كانی تر و خۆهه‌ڵواسین به جه‌ریاناتی تر گه‌شه‌ی كردووه و،
ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ئه‌وانی (حیزبه كوردییه‌كان) له سه‌ر كوردستان و
ئه‌حزابی كوردی و به‌ره‌ی كوردستانی دوور كردۆته‌وه. پێم باشه ئه‌وه‌ش
بڵێم كه هه‌ر حیزبێك له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌وان كۆسپی
به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستان نین له‌كاتێكا له كرداردا
هه‌موویان كۆسپن له‌به‌رده‌م پێكهاتنیدا. بۆیه به بڕوای من سه‌رجه‌م
ئه‌مانه له ئێستادا كێشه و كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی به‌ره‌ی
كوردستانین. وه‌ك وتم نه‌فسی كێشه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر جار‌و به
جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێ.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: ئه‌دی هاوكاری و كۆده‌نگییه‌كی گشتیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بۆ
پرسگه‌لێك كه كه‌م و زۆر پێوه‌ندیدار به هه‌مووانه‌وه‌یه بۆ سه‌رناگرێ؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: وه‌ك
باسم كرد به‌ره‌ی كوردستانییش په‌یوه‌ندی به هه‌مووانه هه‌یه و
وه‌ڵامێكه و خه‌ڵك له حیزبه‌كانی ئه‌وێ و، له‌وانه‌یه گرنگترین بابه‌تیش
بێ، به‌ڵام مه‌سایلی كه‌سی و یه‌كتر قه‌بووڵنه‌كردن و ڕانه‌هاتن به‌كاری
هاوبه‌ش هۆكاره تا كۆدهنگییش بۆ پرسی گشتیی دروست نه‌بێ.
له‌ڕاستیدا
یه‌ك شتی گرنگیش هه‌یه كه جێی سرنجه و زۆرێك له هه‌وڵ و ماندووبوونه
بێ ئه‌نجامه‌كان له‌و خاڵه‌دا تووشی شكست ده‌بێ ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه،
ئه‌وه‌ی من تا ئێستا بینیومه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوبه‌ر ئه‌حزاب
تاكتیكین نه ستراتژیكی، ئه‌مه‌ش له كاتێكا كه ئامانجی هه‌موومان
ئامانجێكی ستراتژیكییه. به‌ڕاستی ئه‌حزاب به‌شێوه‌یه‌كی راِست به‌رامبه‌ر
یه‌ك ناجووڵێن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ڕاست نین. ئه‌م خاڵانه وه‌ك بناخه‌ی
كێشه‌كان ده‌بێته كۆسپ تا هه‌ر هه‌وڵێك پێش له ده‌سپێكردن دۆڕاو بێ.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: پێتان وایه سه‌رجه‌م هێزه كوردستانییه‌كان له
هه‌لومه‌رجێكدان كه ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕێك له ئێران‌دا بێته ئاراوه، بتوانن
هه‌له‌كه به‌قازانجی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بقۆزنه‌وه؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت ئێستایه، من زۆر به لاوازی ده‌زانم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
بارودۆخ وا بێ من پێموایه ههلهكهش كه‌سی تر ده‌یقۆزێته‌وه و ئه‌مه‌ش
له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا نابێ. به‌ڵام بڕوام به‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌گه‌ر
حیزبه‌كان به‌خاترجه‌می و نیه‌تپاكی كۆده‌نگییه‌ك ساز بكه‌ن، ده‌توانین
باشتر و شیاوتر له بارودخهكان سوودمه‌ند بین.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: له بارودۆخی ئێستادا، پرشوبڵاویی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان
له ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا چ مهترسیگهلێكی پێك هێناوه؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌لومه‌رجانه زۆر مه‌ترسیداران و دوژمنانی كورد -"-
كێشه و ناكۆكی هه‌میشه هه‌یه، ئه‌وه لایه‌نه‌كانن ده‌بێ به‌و
عه‌قڵییه‌ته گه‌یشتبن كه نابێ بۆ بڕینه‌وه یا چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه
و ناكۆكییه‌ك ده‌ست بۆ چه‌ك ببه‌ن یا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن كه
سیاسه‌تی مۆنۆلۆگ بسه‌پێنن | و بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به‌سانایی ده‌توانن كه‌ڵكی لێ
وه‌رگرن و پاروویه‌كی ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وان، چوونكه ئه‌وان چه‌ندین ساڵ
پلان و پرۆژه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام نه‌یانتوانی
شتێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، كه‌چی ئێستا ئه‌و دۆخه دروست بووه. دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه كه حیزبه‌كان ئا له‌م دۆخه‌دایه كه به‌ناچار یا خۆكار له
یه‌ك دوور ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین شته، چوونكه به‌م جۆره
ئۆپۆزیسیۆن له ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێ
ده‌بێ چاوه‌ڕێی شتی مه‌ترسیدار بكه‌ین.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: قازانجه‌كانی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی، یان
كۆده‌نگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له نێو ڕێكخراوه سیاسییه‌كاندا بۆ پرسی
سیاسی كورد له ئێران‌دا چییه؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: كاتێ
به‌ره‌یه‌ك دروست ببێ، ده‌نگێكی به‌هێزتر له‌دایك ده‌بێ، بڕیاره‌كان
به‌بڕشتتر و بڕاوه ڕاده‌گه‌ینرێت و به‌شوێن ئه‌مه‌شا جه‌ماوه‌ر گوێداری
یه‌ك تریبۆن ده‌كه‌ن و ڕێباز و به‌رنامه‌ی خه‌بات و هه‌موو شتێكیان له‌سه‌ر
ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌و تریبۆنه ڕێك ده‌خه‌ن، ده‌ره‌نجام ئه‌وه‌یه كه
یهكگرتووییش له ئاست خه‌ڵكدا دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌ش یانی بڕینی قۆناغێكی
مه‌زنی خه‌بات و بهسیجكردنی گشتی و ئاماده‌كردنی خه‌ڵك.
به‌ڵام
ڕوویه‌كی دیكه‌ی ئه‌م به‌ره یا كۆده‌نگییه قورسایی و سهنگێكه كه كورد
به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌ن و بزوتنه‌وه و ڕێكخراوێكی دیكه‌ی ئێران ده‌یبێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ش قورسایی هه‌ڵوێست و بڕیار و كرداری ئه‌م به‌ره‌یه زۆر
جیددی‌تر له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گیرێ.
جا
ئه‌گه‌ر به‌نیسبه‌ت پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی به‌شێوه‌یه‌كی ریالیته و
وردبین دۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنین به‌وه ده‌گه‌ین كه هه‌ندێ حیزب هه‌یه كه
به‌ڕاستی ئه‌بێ حیزبه‌كانی تر له گردوكۆی ئه‌وان كۆ ببنه‌وه و ئه‌وانیش
ده‌وری براگه‌وره‌یه‌ك بگێڕن، ده‌بێ ئه‌وان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا
ده‌سپێشخه‌ر بن، چوونكه ئه‌وان ئه‌زمونی كاری سیاسی و پێشینه‌ی كاروباری
سیاسی‌یان زۆر زیاتره و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ئه‌ركه پێش له هه‌ر
لایه‌نێك له ئه‌ستۆی ئه‌وان بێ. بۆیه به‌راستی ئه‌گه‌ر له دێڕێكدا بیڵێم
به‌ره‌ی كوردستانی یانی یه‌كده‌نگی و ده‌سپێكی پرۆسه‌یه‌كی جیاوازی
خه‌بات.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی:
باشه پێتان وا نییه سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، كۆمه‌ڵێك خاڵی
هاوبه‌ش له نێوان هه‌موواندا هه‌یه و پێویسته له‌به‌ر قازانجی گشتیی
له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێك كه‌وین؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ڕاسته
منیش ده‌ڵێم جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و جیاوازییانه تیۆریك و
فیكرین، بێگومان وا نییه، ئه‌گه‌ر تیۆریك و فیكری ببووایه ئه‌وا دوای
چه‌ند دانیشتن كه حیزبه‌كان به-"-
پێشنیار، بیرۆكه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه كه به‌ره‌یه‌كی كوردستانی
پێك بێت كه له‌ودا یاساگه‌لێكی حوقوقی كه له ئێستا و داهاتوودا
هه‌موومان پێڕه‌وی ببین له لایه‌ن كۆده‌نگیی هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه
بنووسرێ و به‌شێوه‌ی فه‌رمی كاری پێبكرێ. دواتریش میكانیزمێك پێك بێت له
سه‌روی هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه بێ |
مه‌به‌ستی هاوكاری و كاری هاوبه‌ش ده‌یانكرد ده‌گه‌یشتنه كۆكبوون و
تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه، هه‌ر له‌و ناكۆكییه فیكرییانه فیكری تازه‌تر و
نوێتر دروست ده‌بێ و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌نجامێكی باشی ته‌نانه‌ت له
پێكهاته‌ی خودی حیزبه‌كانیشدا لێ بكه‌وێته‌وه. ڕاسته منیش له‌گه‌ڵ
بۆچوونی ئێوه‌م، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش و گرنگ كه فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی
ئێمه‌ن هه‌یه، ئه‌م خاڵانه‌ش ستراتژیكین و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه تا
ناوی هه‌موومانن ئۆپۆزیسیۆن بێ، به‌ڵام وه‌ك وتم ئامانجه‌گه‌لی ستراتژیكی
له كۆڕ و كۆبوونه‌وه جیددیهكانی سه‌ره‌وه‌ی به‌شێك له حیزبه‌كان
پێكه‌وه، زۆرجار هه‌ر باس ناكرێ و شتی لاوه‌كی و بۆچوون و بابه‌تی كه‌م
نرخ ده‌وروژێنرێت.
■ ڕه‌حیم
ڕه‌شیدی: پاش چوونه‌وه وڵات، به‌و كولتووره سیاسییه‌ی ئێستا كه له نێو
ڕێكخراوه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادایه،
چه‌نده مه‌ترسی شه‌ڕی نێوخۆیی به شێلگیر ده‌زانن؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: پێموایه
به‌م كولتووره‌ی ئێستا ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێك هه‌یه به‌ڵام، من نازانم و
كه‌سیش نازانێ له داهاتوودا چ ڕوو ئه‌دات و چ گۆڕانكاریگهلێك له ئاست
ئێران و حیزبه‌كان دێته ئاراوه، یانی ئایا ئێران به شه‌ڕێكی مه‌زن له
بنه‌وه ده‌ڕووخێت و حیزبه‌كان ئه‌چنه‌وه بۆ ناخۆ، یا كێ ئه‌زانی ئایا
حیزبه‌كان كوردستان ڕزگار ده‌كه‌ن و له كوردستان جێگیر ئه‌بن، یا
بۆنموونه حیزبه‌كان به‌هه‌بوونی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی له ئێران،
ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناخۆ و زۆر نموونه و ئه‌گه‌ری تر، مه‌به‌ستمه بڵێم هه‌ر
یه‌ك له‌وانه چوارچێوه‌ی جۆرێك له چوونه‌وه وڵات ده‌سه‌پێنێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌رانه له به‌رچاو نه‌گرین و هیچ گریمانه‌یه‌ك له‌سه‌ر
چۆن چوونه‌وه دانه‌نێین، ده‌بێ له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای حیزبه‌كان
بگه‌ینه ئه‌نجام كه ئایا له داهاتوودا ده‌یانه‌وێ چۆن به‌رامبه‌ر یه‌كتر
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه من پێموایه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش وردبوونه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه ئیشی پسپۆڕانه‌ی ناوێ و دیاره.
■ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی دروست نه‌بێ چیتان كردووه و له‌م به‌ستێنه‌دا چ پرۆژه‌یه‌كتان هه‌یه؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: پێش
له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان بده‌مه‌وه منیش ده‌پرسم شه‌ڕی نێوخۆ
بۆچی ده‌بێ دروست بێ؟ ئه‌گه‌ر وایه دیاره شه‌ڕی نێوخۆیی وه‌ك نه‌ریتی
ساڵانه‌ی لێهاتووه و ده‌بێ دووباره ببێته‌وه! له‌ڕاستیا كاتێ شه‌ڕی
ناوخۆ بیه‌وێ دروست ببێت نه پرۆژه پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه و نه پرۆژه
پێشی پێ ده‌گرێ، چوونكه كاتێ كار گه‌یشته قسه و باسی شه‌ڕی نێوخۆیی,
بێگومان یانی فه‌رزكراوه و ده‌بێ بكرێ. ئه‌مه‌ش نه ئێمه ده‌توانین پێش
به ڕوودانی بگرین و نه هیچ لایه‌نێكی تر، ته‌نیا لایه‌نگه‌لێك كه
ده‌توانن پێش به‌وه بگرن هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ن كه وه‌ك له پرسیاره‌كه‌ی
به‌ڕێزتان هاتووه له‌وانه‌یه شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌ن. ئێمه‌ش له‌مباره‌وه
ته‌نیا پێشنیارێكمان هه‌یه، به‌ڵام پێش له‌وه ده‌بێ بڵێم ئه‌گه‌ر
جوگرافیای كوردستان و ئامانجه گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دامهزراوهكراو
ببێته ئه‌وله‌ویه‌تی فیكری ـ كرداری هه‌ر لایه‌نێك، دڵنیام نه‌ك هه‌ر
شه‌ڕی ناوخۆ ڕوونادات به‌ڵكوو حیزبه‌كان له دۆخێكی زۆر دیموكراتیك‌دا
پاڵپشتی یه‌كتریش ده‌بن. ئینجا پێشنیار، بیرۆكه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه
بووه كه به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێت كه له‌ودا یاساگه‌لێكی حوقوقی
كه له ئێستا و داهاتوودا هه‌موومان پێڕه‌وی ببین له لایه‌ن كۆده‌نگیی
هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه بنووسرێ و به‌شێوه‌ی فه‌رمی كاری پێبكرێ. دواتریش
میكانیزمێك پێك بێت له سه‌روی هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه بێ، بۆیه كاتێ ئه‌و
حیزب و لایه‌نانه‌ی كه به‌نیازن له‌و یاسایه لابده‌ن ئه‌و میكانیزمه
توانایی كۆنترۆڵكردنی ئه‌وانی هه‌بێ، بێگومان ئه‌م میكانیزمه ئه‌ركی
سه‌ره‌كیی ئه‌وه ده‌بێ كه ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنن
بخاته كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. به‌ڵام پێمان باشتره له هیچ بارودۆخێكدا هیچ
حیزبێكی چه‌كدار له كوردستان نه‌بێ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێك تا
نزمترین ئاست كه‌م ده‌كاته‌وه.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: چه‌نده باوه‌ڕتان به ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی هه‌یه،
ئاماده‌ن له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كان په‌نا بۆ
چه‌ك به‌رن؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه
خۆمان حیزبێكی سیاسین و بڕوای ته‌واومان به ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و
فه‌ره‌چه‌شنی هه‌یه له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا. بیرۆكه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك
"یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان" وه‌ك چرۆیهك له‌و ڕێشكهبڕوایهوه ڕواوه.
به‌ڵام بۆ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌تان ده‌بێ بڵێم ئایا ئه‌و گرفت و
ئاسته‌نگه چی و چۆن بێ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان كێشه و گرفتگهلێكن
ڕووبه‌ڕووی ئێمه وه‌ك حیزب ده‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌ڵێم بڕوامان به به‌رگریی
ڕه‌وا هه‌یه و ئه‌مه‌ش بڕوای ئێمه‌یه و بێگومان ئه‌م هێزه‌ش ته‌نیا بۆ
به‌رگرییه و هیچی تر، هه‌ر بۆیه ئێمه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و
گرفته‌كانمان له‌ته‌ك هه‌ر لایه‌نێك له‌سه‌ر دیالۆگ و عورفی سیاسی
بنیاتناوه و ئه‌مه‌ش ڕێباز و بیروبۆچوونی پێكهاته‌یی ئێمه‌یه.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستتان له كێشه و گرفت به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان وه‌ك
گه‌لی كورد بێ, ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه جیاوازه، دیسان له‌م حاڵه‌ته‌شدا
ئێمه له‌سه‌ر ڕێبازێكی سیاسی خه‌بات ده‌كه‌ین و بڕوامان به‌خه‌باتی
ئاشتیخوازانه هه‌یه و پێشكه‌وتنی فیكری و زه‌یینی خه‌ڵكمان زیاتر له
هه‌موو شتێك لا گرینگه، چوونكه كاتێ ئه‌وه كرا هه‌موو داخوازییه‌كی تر
ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. دۆخی شه‌ڕ و نائارامی هه‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ دواوه
بردووه و به‌تایبه‌ت له ئێستادا ته‌نیا بنه‌ما و پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه تێك
ده‌دا و به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیداری ده‌بات. بۆیه ئه‌و دۆخه له
به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه و ته‌نیا ڕانتهكانی شه‌ڕ و
بازرگانانی چه‌كوچۆڵ سوودی لێ ده‌به‌ن. به‌ڵام وێڕای ئه‌مه, ئه‌گه‌ر دۆخی
ئۆبژه‌كتیڤ و سۆبژهكیتڤ ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان
وه‌ك كورد ده‌ست بۆ چه‌ك ببه‌ین، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ر حیزبێكی دیكه‌ی
كوردستانی له‌و بنه‌چه‌یه جیاواز نین.
■
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی: باشه ئه‌گه‌ر وایه، بۆچی ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه ناكه‌ن
تاكوو هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێبكه‌ون كه نابێ هیچ لایه‌نێك
بۆ بڕینه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ؟ م. عوسمان جه‌عفه‌ری: كێشه
و ناكۆكی هه‌میشه هه‌یه، ئه‌وه لایه‌نه‌كانن ده‌بێ به‌و عه‌قڵییه‌ته
گه‌یشتبن كه نابێ بۆ بڕینه‌وه یا چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌ك
ده‌ست بۆ چه‌ك ببه‌ن یا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن كه سیاسه‌تی مۆنۆلۆگ
بسه‌پێنن. بۆیه هه‌ندێ مه‌سایل هه‌یه به دوو شێوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت،
یه‌كیان وه‌ك وتم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه بۆ خۆیان بڕوا
به‌وه بێنن كه چه‌ك چاره‌سه‌ری ناهێنێت, چوونكه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئارامی
و ئاسووده‌یی خه‌ڵك و ئازادیی و پێشكه‌وتنیان ئه‌وێ ئه‌وا چه‌ك هه‌مووی
ئه‌وانه ده‌كوژێت. شێوه‌ی دهووههمیش ئه‌وه‌یه كه میكانیزمێكی گشتیی
له‌سه‌ر هه‌مووی حیزبه‌كانه‌وه هه‌بێ كه ڕێگه‌ی ده‌ستبردن بۆ چه‌ك
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه بگرێ و هه‌موو لایه‌نێكیش پاڵپشتی
ئه‌م میكانیزمه و دژی نه‌یارانی ئه‌و میكانیزمه بن.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست له لایه‌نه‌كان ئۆپۆزیسیۆن و كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه، ئێمه وه‌ك خۆمان تا ئه‌و شوێنه‌ی پێمان كراوه له ناو
ئۆپۆزیسیۆنی كوردیدا هه‌وڵمانداوه تا بیرۆكه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری كه‌مڕه‌نگ
بكه‌ینه‌وه و جۆره خه‌باته‌كانی تر بڵاوهپێبدهین، كاتێ هه‌موومان له
ڕووی بڕواوه و نه‌ك تاكتیك, گه‌یشتن به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خه‌باتی
مه‌ده‌نی و سیاسی و شۆڕشی زه‌یینی ئه‌وێ، پێموایه به‌چه‌شنێكی خۆكار
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچاره هه‌ڵوێست و كرداری خۆی به‌رامبه‌ر
ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێت.
|
|
|