| چاند هۆنه‌ر |
|
ژیــــــان له پێشی ڕوودا/ چیرۆك (3)
ن: رۆمه‌ن گه‌ری / وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: هیوای نوێ
5 / 2 / 2010
به‌م سه‌گه گرفتێكی ته‌واوم بۆ خوه‌م ساز كرد. ئه‌وه‌نده خۆشم ئه‌ویست له باس نایه‌ت. كه‌سانی تریش خۆشیان ئه‌ویست جگه له بنانیا كه قه‌ت تێنه‌ده‌گه‌یشت و هه‌ر له خۆڕاوه هه‌میشه خۆشحاڵ بوو. هه‌ڵبه‌ت هیچكات ره‌ش پێستێكمان نه‌بینیوه كه شادبوونهكهی هۆیه‌كی هه‌بێت. سه‌گه‌كه‌م له باوه‌ش گرتبوو و نه‌مه‌ده‌زانی چی ناوێكی بۆ هه‌ڵبژێرم. هه‌ر كات ده‌كه‌وتمه یادی ناوی تارزان و زۆرۆ، وه‌بیرم ده‌هاته‌وه كه له شوێنێكدا, نێوێك هه‌یه كه هی هیچكه‌س نییه و چاوه‌ڕوانه هه‌ڵیبژێرم. له كۆتایی دا ناوم لێنا "سوپێر"، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ناوێكی جوانترم بۆ دۆزییه‌وه بتوانم بیگۆڕم. هه‌موو خۆشه‌ویستیی و سۆزێك كه له ناخم دا بوو به سوپێرم دا. نازانم ئه‌گه‌ر سوپێر نه‌بووایه ده‌بێ چم بكردبا. به‌راستی بوونی ئه‌و پێویست بوو ئه‌گه‌رنا دوور نه‌بوو له‌كۆتاییدا سه‌ر له زیندان ده‌ربێنم. كاتێك ده‌مبرد بۆ پیاسه, هه‌ستم ده‌كرد بۆ خوه‌م كه‌سێكم، چوون تاكه كه‌سێك بوو كه ئه‌و له‌م دنیایه هه‌یبوو. ئه‌وه‌نده‌م خوه‌شم ئه‌ویست ته‌نانه‌ت پێشكه‌شم كرد، نزیك 9 ساڵم ته‌مه‌ن بوو چیتر له‌و ته‌مه‌نه‌دا فیكری مرۆڤ ئیش ده‌كات, مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌خته‌وه‌ر بێت. ده‌مه‌وێ شتێك بڵێم به‌ڵام پێشم خۆش نییه كه‌سێك به‌و قسه‌یه ناراحه‌ت بكه‌م، به‌ڵام مانه‌وه لای خاتوو رۆزاش منی داهێزاو ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی عاده‌تیشم كردبوو. كاتێك سوپێر له پیش چاوانی مندا ده‌ستیكردبوو به گه‌وره بوون، هه‌ڵبه‌ت له دیدێكی هه‌ستیارییه‌وه، ویستم ژیانێكی بۆ چێ بكه‌م ـ ئه‌وه كارێك بوو كه ده‌مه‌ویست بۆ خوهمی بكه‌م، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمكانی هه‌بووایه. له‌بیریشم نه‌چێ بۆتان بڵێم كه ئه‌و هه‌ر كه‌سێك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و سه‌گێك بوو. خاتوونێك وتی ئۆه سه‌گێكی چه‌نده جوانه" و دواتر پرسیاری كرد كه ئایا ئه‌و سه‌گه هی منه و ئایا ده‌یفرۆشم؟ لار بووم و ئه‌ویش ده‌یزانی كه ئه‌و سه‌گه ره‌سه‌نه. چیتر سوپێرم بایی 500 فرانك فرۆشت. هه‌ڵبه‌ته 500 فرانك داواكردن له‌و جۆره ئیشه‌كان بوو به‌ڵام ئه‌و كاره‌م كرد تا بزانم توانایی ماددی ئه‌و خاتوونه چه‌نده. به‌ختم هه‌بوو چوونكو ئه‌و خاتوونه ته‌نانه‌ت ئوتۆمبیل و لێخوریشی هه‌بوو. خێرا سوپێری نایهناو ئۆتۆمبیله‌كه تا مه‌بادا خزم و كه‌س و كارم بێن و بیكه‌نه خڵوو و ئاژاوه. ئێستا شتێكتان بۆ باس ده‌كه‌م له‌وانه‌شه باوه‌ڕم پێ نه‌كه‌ن، 500 فرانكهكهم خسته ناو كونێك له ئاوه‌ڕۆدا. دوایی له پیادهرێكه قنیشكهم كرد و تێر گریام به‌ڵام خۆشحاڵیش بووم. ژیان لای خاتوو رۆزا گه‌ره‌نتی نه‌بوو و هه‌موومان بهندبووین به دهزوویهكهوه. پیره‌ژن نه‌خۆش و بێ پاره بوو، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی پهروهرشتگهش له ده‌ور سه‌رمان ده‌خولایه‌وه و ئه‌م دۆخه‌ش بۆ سه‌گێكی ژیان نابێت. كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ, به خاتوو رۆزام وت كه سه‌گه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر 500 فرانكدا فرۆشتووه و پاره‌كه‌م خستۆته كونێك له ئاوه‌ڕۆدا، ئه‌ویش به‌ته‌واوه‌ی په‌شۆكا و هه‌ندێك سه‌یری كردم و دوایی راِی كرده ناو ژووره‌كه‌ی و ده‌ركه‌ی له پشته‌وه داخست. له‌و ساته به‌ولاوه چیتر ده‌ركه‌ی داده‌خست و ده‌نووست له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌كات بڕۆم و سه‌ری ببڕم. كاتێك مناڵه‌كان ئاگادار بوون ههراوهوریایهكی فره‌یان وه‌ڕێ خست چوونكو سوپێریان له ناخی دڵه‌وه خوه‌ش نه‌ئه‌ویست به‌ڵكو ته‌نها ده‌یانه‌ویست له‌گه‌ڵی یاری بكه‌ن. هه‌فت یا هه‌شت كه‌س بووین. سه‌لیمه‌ش بوو، كاتێك هاوسێكانیان گوزارشتی دایكیان وه‌ك له‌ش فرۆشی خیابانی دابوو و هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی خێرخواز به به‌ڵگه‌ی لادان له ئه‌خلاق گه‌یشتبوون، له لایه‌ن دایكیه‌وه رزگاری ببوو. دایكی موشتری جێ هێشتبوو و سه‌لیمه‌ی له ئاشپه‌زخانه گواستبۆوه نهۆمی ژێر و شه‌و به ته‌واوه‌تی له سه‌تڵێكی زبڵ دا خوه‌یان حه‌شار دابوو. له سبهیهكهیدا له‌گه‌ڵ منداڵێك كه بۆنی زبڵی ده‌دا به حاڵه‌تێكی توند و تووڕه‌یی رۆیشتبووه كن خاتوو رۆزا. ئانتوان بوو كه هات و رۆشت، ئه‌و فرانسهوییهكی ره‌سه‌ن بوو. ئه‌و تاكه فرانسه‌وی ره‌سه‌ن له ناو ئێمه‌دا بوو. جوان سه‌یرمان ده‌كرد تا بزانین چۆن چۆنییه. به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا دوو ساڵی ته‌مه‌ن بوو و ئێمه‌ش شتێكی گرنگمان ده‌ست نه‌كه‌وت. كه‌سی ترم وهبیرنایهت، چوونكوو هه‌میشه ده‌گۆڕدران، دایكان ده‌هاتن و منداڵانیان ده‌برد. خاتوو رۆزا ده‌یوت: ئه‌و ژنانه‌ی خوه‌یان ژیانیان ده‌به‌ن به‌ڕێوه رۆحێكی ته‌ندروست و ساخیان نییه چونكوو "گه‌وا.."ه‌كان ئیتر وه‌ك جاران ئیش به رێك وپێكی ناكه‌ن. ئه‌وان پێویستیان به منداڵه‌كانیانه تا بتوانن هیوایه‌كیان بۆ ژیان كردن هه‌بێت. تا كاتێك به‌تاڵیان ده‌ست ده‌كه‌وت ده‌هاتن و جارجاریش كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وتن له‌ته‌ك منداڵه‌كانیاندا ده‌چوون بۆ زۆزان. قه‌ت نه‌مزانی بۆچی ئه‌و له‌ش فرۆشانه كه مۆڵه‌تی ئیشكردنیان هه‌یه ناتوانن منداڵه‌كانیان راگرن. كه‌سانی تر له‌م بابه‌ته‌دا ترسێكیان نییه. خاتوو رۆزا ده‌یوت ئه‌مه به‌و بۆنه‌وه‌یه كه ژنه فه‌رانسه‌وییه‌كان به‌هایه‌كی زۆر بۆ به‌شی مێینه‌یی خوه‌یان داده‌نێن. له شوێنانی تردا خه‌بر و باسێك له‌مانه نییه. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو بووه كه تا به‌چاوی خوه‌ت نه‌یبینی ناتوانی بیریشی لێبكه‌یته‌وه. خاتوو رۆزا ده‌یوت كه ژێرناوك و لویی چوارده‌هه‌م، ته‌نها دوو شتی گرنگن كه فه‌رانسه‌وییه‌كان هه‌یانه. و ژنانی قه‌ح...بۆیه ناراحه‌ت و قه‌ڵسن كه ده‌بێژن ژنانی به‌شه‌رم و حه‌یا ده‌یانه‌وێ كه حه‌یا و به‌شی مێینه‌یان ته‌نها هی خوه‌یان بێت. له ماڵه‌وه‌دا زۆر دایكم بینی كه خه‌ریكی گریان بوون چونكو منداڵه‌كانیان له كن خوه‌یان راده‌گرت و ئاشكرایان كردبوو. ژنه‌كان زۆر ترسابوون به‌ڵام خاتوو رۆزا دڵداری ده‌دان و ده‌یوت كه سه‌رۆك پۆلیسێك ده‌ناسێت كه خوه‌ی منداڵی ژنێكی قه‌ح...بووه و پشیتوانی له ئه‌و ده‌كات. هه‌روه‌ها كابرایه‌كی جوله‌كه‌ش ده‌ناسێت كه به‌ڵگه‌ی ده‌سكرد و ته‌زویر دروست ده‌كات كه كه‌س پێی نازانێ چونكو له‌گه‌ڵ ئه‌سڵه‌كه‌ی دا جیاوازی نییه. من قه‌ت ئه‌و جولهكهیهم نه‌دیت، چونكو خاتوو رۆزا شوێنه‌كه‌ی نه‌ده‌دركاند. ئه‌وان له ماڵی جوله‌كه‌كانی ئاڵمان پێكه‌وه ئاشنا ببوون و به هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك كه كرابوو نهیانكوشتبوون و دڵنیاشیان كردبوون كه چیتر دهزگیریشیان ناكه‌ن. ئه‌و پیاوه جوله‌كه له شوێنێك له ناوچه‌ی فه‌رانسه‌وییه‌كان بوو، ئه‌و وه‌ك شێته‌كان خێراخێرا به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی سازده‌كرد. به سۆز و یارمه‌تی ئه‌و بوو كه خاتوو رۆزا خاوه‌ن بهڵگهگهلێك بوو كه پیشانی ده‌دا كه خوه‌ی نییه و كه‌سی تره، وه‌ك هه‌مووان. ئه‌و ده‌یوت به بوونی ئه‌و به‌ڵگانه ته‌نانه‌ت ئیسراییلییهكانیش ناتوانن شتێك دژی ئه‌و بسه‌لمێنن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و نه‌یده‌توانی به ته‌واوه‌تی دڵنیا بێت، چوون بۆ دڵنیابوون ده‌بێ به‌ته‌واوه‌تی بمردبا. له ژیاندا به‌رده‌وام ترس هه‌یه. بۆم ده‌گێرانه‌وه كه كاتێك منداڵه‌كان زانیان سوپێرم به‌خشیوه تا ئایندهی گه‌ره‌نتی بێت و ئێمه ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌مان لا نه‌بوو، زۆر توڕه بوون، هه‌ڵبه‌ته جگه له بنانیا كه هه‌میشه خۆشحاڵ بوو، باسمكردبوو كه ئه‌و شێته هی ئه‌م دنیایه نه‌بوو، ئه‌و چوار ساڵ ته‌مه‌نی بوو به‌ڵام ههنوزیش خۆش بوو. له به‌یانییه‌كه‌ی دا یه‌كه‌مین كارێك كه خاتوو رۆزا كردی ئه‌وه بوو كه منی برد بۆ لای دكتۆر كاتز تا دڵنیا بێ من شتێكم نییه. ته‌نانه‌ت ویستی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنیشم لێ بگرن تا دڵنیا بێ كه وه‌ك عه‌ره‌به‌كان "سیفلیس"م نه‌گرتووه. به‌ڵام دكتۆر كاتز ئه‌وه‌نده توڕه بووه كه ریشی ده‌له‌رزا، له بیرم چوو پێتان بڵێم دكتۆر كاتز ریشی هه‌بوو. له‌ته‌ك خاتوو رۆزا ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی زۆریان كرد و به قیره وتی كه ئه‌مانه هه‌ر پچ پچهكانی ئورلێانه و مه‌به‌ستی ئه‌و له پچ پچهكانی ئورلێان ئه‌وه بوو كه چه‌ند ساڵ به‌ری ئێستا له شاری ئورلێان چه‌ند ژنی جوله‌كه له دوكانێكدا كه جلی ئاماده‌ی ده‌فرۆشت ون بوون، دواتر خه‌ڵك ده‌یانگێڕایه‌وه كه ئه‌وانیان دزیوه و بۆ ماڵه لهشفرۆشییهكان گواستویاننه‌وه. خاتوو رۆزا هێشتا نه‌هاتبووه سه‌رخۆ. ـ باسم دروست بۆ بگێڕه‌وه. ـ پێنج سه‌د فرانكت وه‌رگرتووه و هه‌مووت خستۆته ناو كونی زێرابهكه. ـ ئه‌مه یه‌كه‌مین توندوتیژی بووه؟ خاتوو رۆزا چاوی له من كرد و وه‌ڵامی نه‌دا. به‌ته‌واوه‌تی دڵ ته‌نگ ببووم. قه‌ت نه‌مویستبوو كه‌سێك ناراحه‌ت كه‌م. له پشت سه‌ری دكتۆر كاتز گهمیهیهكی بایهواندار دانرابوو كه بایهوانه سپییه‌كانی ده‌كه‌وته سه‌ر سۆبهیهكی دارین، چوونكو زۆر ناراحه‌ت بووم و ئه‌مویست زۆر له خوه‌م دوور ببمه‌وه و بڕۆم بۆ شوێنه دووره‌كان، گهمهكهم به‌رز كرده‌وه و به‌م لاو و ئه‌و لادا ده‌مجوڵاند وه‌ك بڵێی ده‌فڕێ. له‌سه‌ری نیشتم و زۆر به‌دڵنیاییه‌وه له زه‌ریاكان تێپه‌ڕیم. وا بزانم به گه‌میه‌كه‌ی دكتۆر كاتز بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌وه‌نده دوور رۆیشتم. راستییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناتوانم بڵێم منداڵ بووم، چون هه‌ر ئێستاش ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ده‌توانم له‌سه‌ر گه‌میه بایهواندارهكهی دكتۆر كاتز دانیشم و تاك وته‌نیا بڕۆم بۆ شوێنانی دوور. هیچكات له‌مباره‌وه قسه‌م بۆ كه‌س نه‌كردووه و هه‌میشه وام هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرد كه وا بیربكه‌نه‌وه كه هێشتا له‌كن ئه‌وانم. ـ دكتۆر تكات لێده‌كه‌م ئه‌م منداڵه به باشی تاقیبكه‌وه. به بۆنه‌ی دڵمه‌وه، خه‌م وخه‌فه‌تیان بۆ قه‌ده‌غه كردووه، ئێستاش ئه‌و خۆشه‌ویستترین شتی ژیانی فرۆشتووه و پێنج سه‌د فرانكی خستۆته ناو زێراب. ته‌نانه‌ت له ئاشویستش ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه. هه‌مووی عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌كانی كوچه‌ی بیسۆن، دكتۆر كاتزیان به بۆنه‌ی دڵسۆزیهكانیهوه ده‌ناسی، ئه‌و به‌یانی تا شه‌و و ته‌نانه‌ت تا دره‌نگانی شه‌و خه‌ریكی نه‌خۆشه‌كان بوو. له دكتۆر كاتز بیره‌وه‌رییه‌كی باشم هه‌یه، ته‌نیا شوێنێك بوو كه ده‌مبیست له‌سه‌ر من قسان ده‌كه‌ن، وه جۆرێك تاقیكردنه‌وه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی زۆر گرنگم. زۆر جار ته‌نیا ده‌ڕۆیشتم بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆش نه‌بووم به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له ژووری چاوه‌ڕوانی دانیشم. ماوه‌یه‌ك له‌وێ داده‌نیشتم، ئه‌و ده‌یبینی كه چه‌نده به‌دبه‌ختی له دنیادا هه‌یه به‌ڵام من له‌خۆڕا له‌وێ دانیشتووم و سه‌نده‌ڵییه‌كی ئه‌وم داگیركردووه، به‌ڵام هێشتاش توڕه نه‌ده‌بوو و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌كرد. هه‌ركات پێیدا دهمنواڕی، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بڕیار بووایه باوكێكم هه‌بێ ئه‌وا دكتۆر كاتز هه‌ڵده‌بژێرم. ـ ئه‌وه‌نده ئه‌و سه‌گه‌ی خۆش ده‌ویست كه شه‌وانیش له ئامێزیدا ده‌یخه‌واند. ئێستا سه‌یر بكه چی لێكردووه؟ فرۆشتی و پاره‌كه‌ی فڕێ‌دا. دكتۆر ئه‌م منداڵه وه‌ك منداڵه‌كانی تر نییه. ده‌ترسم له بنه‌ماڵه‌كه‌یدا كه‌سێكی شێتیان هه‌بووبێ. ـ خاتوو رۆزا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ شتێك روونادات، هیچ شتێك. دام له پڵپهی گریان. ده‌مزانی هیچ شتێك روونادات. به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه به‌م ساناییه ده‌مبیست. ـ محه‌مه‌ده بچكۆل هیچ هۆیه‌ك بۆ گریان نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێت خۆشه بگریت، بگری. ئایا زۆر جار ده‌گریت؟ خاتوو رۆزا وتی: هه‌رگیز، ئه‌م منداڵه قه‌ت ناگرێت و خودا ده‌زانێ كه چه‌نده ته‌فت و تاڵی چه‌شتووه. دكتۆر وتی: زۆر باشه، ده‌بینی كه ئێستا حاڵی باشتره. ده‌گری و خه‌ریكه به باشی گه‌وره ده‌بێت. خاتوو رۆزا چاكتان كرد بۆ لای منتان هێنا. ئارام به‌خشتان بۆ ده‌نووسم، ناره‌حه‌تی ئێوه ته‌نها ئێسترێسه. ـ دكتۆر، هه‌ركات كه‌سێك ئیش و كاری له‌گه‌ڵ منداڵانه، خێرا تووشی ئێسترێس و نیگه‌رانی ده‌بێت. ئه‌گه‌ریش دڵنیگهرانیان نه‌بم كه به ته‌واوه‌تی هه‌ژار ده‌بن. كاتێك ده‌رۆیشتینه ده‌ر، ده‌ستی یه‌كدیمان گرتبوو و ده‌رۆیشتین. خاتوو رۆزا حه‌زده‌كات دایمه كه‌سێك له‌گه‌ڵی بێت. كاتێك ده‌یه‌وێ بچێته ده‌ره‌وه، جل پۆشینهكهی زۆری پێ ده‌چێ، چوونكو رۆژێك له رۆژان ژن بووه و ئێستاش هه‌ر شتێكی له‌و تێدا ماوه. زۆر ئارایشت ده‌كات، به‌ڵام له‌م ته‌مه‌نه‌ی ئه‌ودا شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاو هیچ ئیستیفادهیهكی نییه. رووخسارێكی هه‌یه وه‌ك بۆقێكی پیری گێل كه چاویلكه‌ی هه‌بێ و هه‌ناسه‌ی خێرا سوار ده‌بێت. كاتێك به خۆراك و كه‌لوپه‌ل له قادرمه‌كان سه‌رده‌كه‌وێ، هه‌موو جارێ راده‌وه‌ستێ و ده‌ڵێت، له ئاخری‌دا رۆژێك هه‌ر له‌وێ راده‌وه‌ستێ و ده‌مرێت، وه‌ك بڵێی سه‌ركه‌وتن له هه‌مووی قادرمه‌كانی ئه‌م شه‌ش نهۆمه زۆر گرینگه. كۆتایی به‌شی سێهه‌م
|
|
|