| ووتاری کوردی |
|
خاڵی هاوبه‌شی نێوان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌وانه
مۆحسێن باوه‌جانی
2 / 6 / 2010
له ساڵرۆژی ساخته‌كاری له ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێتی له ئێران نزیك ده‌بینه‌وه. كه‌واته دروست بۆ یه‌كساڵ ده‌ڕوات كه به‌ناو ده‌وڵه‌تی كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمارێتی و زۆر پۆست و شوێنی هه‌ستیاری دیكه‌ی له سیستمی ئیسلامی ئێران به‌ده‌سته‌وه گرتووه. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ چه‌سپاندنی داخوازی و ویستی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له ئێران به‌رده‌وام بووه و له‌ڕاستیدا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ی خولقاندوه، به‌ڵام كوردیش هه‌مان رێگه و ڕێكردی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌مما به‌و جیاوازییه‌ی كه كورد بۆ چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وه‌یی خوه‌ی و ده‌ست ڕاگرتنی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران له زه‌بر و زه‌خت و سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌یی چالاكانی كورد ده‌یكات و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران به ناوی ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كان و بابه‌تانێك كه ڕاسته‌وخۆ كورد ناگرێته‌وه و له چوارده‌وری هه‌ڵبژاردن و پێشێل كردنی مافی ده‌نگده‌ران ده‌خولێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی نه‌به‌رچاو كوردیش نه‌ك هه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، به‌ڵكو له بزوتنه‌وه سه‌راسه‌رییه‌كان له ئێران به‌شداری كردووه، به‌ڵام هه‌ر ده‌م به بزوتنه‌وه و جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه به هی خوه‌ی بزانێت نه‌بووه یا بزوتنه‌وه‌كه ئه‌و هه‌سته‌ی له ناو تاكی كورددا دروست كردوه تا به هی خوه‌ی نه‌زانێت. كورد و ستراتژی خه‌باتی ئاشتیخوازانه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته به جوانی له یه‌ك هه‌ڵپێكاون و له‌ڕاستیدا دواهات و كاریگه‌ری به‌رچاوتر و له هه‌مان كاتدا به‌سوودتری به‌رهه‌م هێناوه و هاوئاهه‌نگی گه‌لی كورد له پێشبردنی ئه‌م چه‌شنی خه‌باته‌دا شایه‌نی ڕێز و دڵخۆشییه و دامه‌زراوه‌یی كردنی، ده‌توانی له درێژماوه‌دا رێكرد و ستراتژییه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات ره‌ت بكاته‌وه. ئه‌مما خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد تێكه‌ڵ به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كرێت. له كاتێكدا كه دوو ره‌وتی جیاوازن، له هه‌مانكاتدا له هیندێ خاڵی بچو‌وكدا هاوبه‌ش یا هاوهه‌ڵوێستن و ئه‌مه‌ش وای كردووه تا شرۆڤه‌ی هه‌ڵه له خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد كه به‌پێی خاڵه بچووكه هاوبه‌شه‌كان كراوه, بكرێ و ته‌نانه‌ت خه‌باتی مه‌ده‌نی ـ نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌ك به‌شێك له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بناسرێ و سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. به‌كورتی، ئه‌و جۆره واتابه‌خشینه به خه‌باتی ڕه‌وا و هه‌میشه‌یی كورد، نه‌ك هه‌ر جێی شانازی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌شمان پێ نابه‌خشێ كه خه‌باتی ڕه‌وای كورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆرتری هه‌بێ. چوونكه گرێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، ئه‌گه‌ر زیان و زه‌ره‌ر له بزوتنه‌وه‌ی كورد نه‌دا و كه‌مڕه‌نگ و ئاست نه‌زمی نه‌كات، بێگومان زه‌ق و به‌رجسته‌ی ناكاته‌وه. له‌به‌ركو داخوازی و ئامانجی هه‌ر یه‌ك له‌وان، دژبه‌ر و له خۆشبینانه‌ترین حاڵه‌تدا له یه‌ك جیان. بۆیه ئه‌گه‌ر شرۆڤه و لێكدانه‌وه له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی نێوان بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكرێ، و ئه‌و دووانه له‌یه‌ك ڕێبازدا و ته‌نانه‌ت به یه‌ك جووڵه بزانن، بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی و به‌لاڕێدا بردنێكی ئه‌نقه‌سته. بێگومان ده‌بێ به‌باشی له‌و بگه‌ین كه ئه‌گه‌رچی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به ڕێكرد و یه‌ك جۆر خه‌بات ده‌كه‌ن و ئه‌ویش خه‌باتی مه‌ده‌نی ـ دیموكراتیكانه‌یه، به‌ڵام ئامانجی ئه‌وان یه‌ك نین.
|
|
|