| ووتاری کوردی |
|
ئه‌زموونی پار و بڕیاری ئه‌مساڵ
مۆحسێن باوه‌جانی
5 / 4 / 2010
ساڵی پار ساڵی بوژانه‌وه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه بووه له مێژووی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا و هاوكات ساڵی په‌رته‌وازه‌یی ئۆپۆزیسیۆنیشی پێوه‌دیاره. به‌ده‌ر له مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی ده‌سپێكردنی ئه‌م خه‌باته و په‌ل هاوێشتنی بۆ چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئێران، ده‌بێ له ناخی ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی بڕوانین كه سه‌لماندویه‌تی كه بیری گشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له ئاست خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌دا به‌ته‌واوه‌تی پێ گه‌ییوه. ئه‌زموونی پار ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌گه‌رچی خه‌باتی نه‌رم و مه‌ده‌نی له ئێران و كوردستان، ره‌وتێكی خێرا ده‌بڕێ و زه‌مینه و به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوه‌یدا ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ڵمژینی دیموكراسییه‌كی راسته‌قینه كه راست پێچه‌وانه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاته، پیشانیشیدا كه نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ره‌وتی نه‌رم و مه‌ده‌نییه بگۆڕێ و به‌ره‌و توندوتیژی هه‌نگاو هه‌ڵگرێت. به‌ڵام ئه‌م مه‌یله لای لایه‌نگه‌لێكی سیاسی كورد وا نه‌بوو و لاخوازی به‌ره‌و توندوتیژیی لایان فره‌تر بوو. بێگومان ئه‌م ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نییه ته‌نها هه‌ڵگری یه‌ك په‌یامه كه ده‌ڵێ "نا" بۆ هه‌رجۆره توندوتیژییه‌ك. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌یهه‌وێ له‌م ره‌وته‌دا كاریگه‌ر بێ و خاوه‌ن كارتێكه‌ری بێت ناچاره تا رێگه‌ی مه‌ده‌نی و نه‌رم وه‌پێش خوه‌ی نێت و ئه‌گه‌ریش جیاواز له‌وه بێت بێ ده‌نگی دروستترین هه‌ڵوێستی مومكینه. پێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستان به‌رده‌وامه و به‌ربه‌ست و گرفته سیاسییه‌كانیش جێگه‌ی خوه‌یان هه‌یه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نگرانی خه‌باتی مه‌ده‌نی رۆژ له رۆژ زیاتر ده‌بن تا بیرۆكه‌ی دیموكراسی و ئازادیخوازی دامه‌زراوه‌یی بێت. ئه‌زموونی پار باس له زیاتر په‌رته‌وازه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنی كوردیش ده‌كات و شایه‌ته‌حاڵه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیا هه‌وڵی دوو ساڵی رابردوو له‌مه‌ڕ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌توانرا به‌ئه‌نجام بگات، به‌ڵكو بووه هۆی په‌رته‌وازه‌یی زۆرتری ئۆپۆزیسیۆن و تا ئه‌ندازه‌ییه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی له دوو ریزی جیاواز دا رێكخست تا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته بێت كه به‌شێكی زۆریان له‌سه‌ری كۆك بوون. له راستیدا ئه‌وه‌ی كه نه‌توانرا پار مسۆگه‌ر ببێ كۆكبوون له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی بوو سه‌باره‌ت به قه‌یران و پێشهاته‌كانی ناو ئێران، و ئه‌وه‌ی كه زۆرینه له‌سه‌ری كۆكبوون پێكنه‌هێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی بوو. ئه‌مما نابێ شاراوه بمێنێت كه هیچ پارتێك ناتوانێت له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه پان ئیرانیستییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی دیكه به‌رنامه‌ی هه‌بێ و بتوانێ جێبه‌جێی بكات, چوونكو بڕیاری له‌وجۆره ته‌نیا حیزبه‌كان له یه‌كتر دوورتر و نامۆتر ده‌كات. بۆیه‌ش پێویسته و له‌سه‌رمانه ساڵێك كه تێیداین بیكه‌ینه ساڵی یه‌كگرتن و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات, تا به‌ڵكو به‌ره‌ی كوردستانی، له‌سه‌ر بڕیاری هه‌مووان پێك بێت.
سه‌روتاری هیوای نوێ/ ژماره 43
|
|
|