كورته مێژووی کوردی فه‌یلی / به‌شی یه‌كه‌م
ناسری ره‌زازی
5 / 4 / 2010
زمانی كوردیی، یه‌كێ له زمانه كۆنه‌كانی ریشه‌ی هیند و ئورووپێیه كه له بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ئێرانییه‌كانه! ئه‌م زمانه خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه كه بنزاراوه‌شی زۆره! وه‌كوو چۆن له كۆندا هۆز‌گه‌لێکی وه‌كوو: (لۆلۆ، گۆتی، كاسی، مانایی، ناییری، سۆباری، ئۆرارتۆ، میتانی، كاردۆخ و ماد)مان هه‌بووه، ئه‌مڕۆش، كورد هۆز و تیره‌ی زۆری هه‌یه كه هۆزه‌کان، زاراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و زمانی كوردیش به پێی ئاخاوتنی ئه‌و هۆز و تیره‌گه‌له دابه‌ش ده‌كرێ، وه‌کوو:
یه‌كه‌م كرمانجیی: كه بنزاراوه‌كانی بریتین له: بۆتانیی، بایه‌زیدیی، بادینانیی، شه‌مدینانیی قۆچانیی، كه شاره‌كانی قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، مووش، ئه‌لعه‌زیز، وان، دیاربه‌كر، ئورفا، جزیر، ماردین، سیرت، بتلیس، قامیشلیی، حه‌سه‌كه، سه‌رێكانی، عه‌فرین، ماکۆ، بازرگان، قوتوور، کورده‌کانی ورمێ، كورده‌كانی خوراسان و ئازه‌رباییجان و گورجستان و قه‌زاقستان و ئه‌رمه‌نستان و تورکمه‌نستان و هیدیکه قسه‌ی پیده‌كه‌ن! دووهه‌م موکریی: كه زاراوه‌ی (سۆران)ی به‌سه‌ردا بڕاوه و بنزاراوه‌كانی بریتین له: موكوریانیی، سۆرانیی، شاره‌زووریی، جافیی، بابانیی، ئه‌رده‌ڵانیی، گه‌رمیانیی و هیدیکه! كه شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده، پیرانشار، سه‌رده‌شت، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، هه‌وشار، رانیه، قه‌ڵادزه، هه‌ولێر، رواندز، كۆیه، سلیمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، سنه، قوروه، بیجاڕ، مه‌ریوان، بانه، سه‌قز، دیوانده‌ره، کامیاران، جووانڕۆ و روانسه‌ر قسه‌ی پیده‌كه‌ن! سێهه‌م گۆرانیی: كه بنزاراوه‌كانی بریتین له هه‌ورامیی، زازاكی، باجه‌ڵانی، شێخانی، زه‌نگه‌نه، سیامه‌نسووری و شه‌به‌ك. که شاره‌كانی پاوه، نه‌وسوود، دزڵی، هه‌ورامانی ته‌خت، هه‌ورامانی لهۆن، ژاوه‌رۆ، که داگری بێساران و هوویه و سه‌رهوویه و پاڵنگانه، هه‌روه‌ها بیاره و ته‌ویڵێ و به‌شێک له خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه، قسه‌ی پیده‌كه‌ن! چوواره‌م پاله‌وی (فه‌یلی): كه بنزاراوه‌كانی بریتین له: كرماشانیی، له‌كیی، که‌ڵوڕیی، گه‌ڕووسیی، بیجاڕیی، شیروانیی، چه‌رداوڕیی، ئه‌رکه‌وازیی، که شاره‌کانی: قه‌سری شیرین، شه‌هاباد، سه‌حه‌نه، كرند، که‌نگاوه‌ر، رێژاو، بێستوون، ئیلام، سه‌ڕه‌شار، نه‌هاوه‌ند، خانه‌قین، سۆمار، به‌دره، جه‌سان، زڕباتییه، كووت، عه‌ماره و كورده‌كانی به‌غدا، قسه‌ی پیده‌كه‌ن! پینجه‌م لوڕی: دیاره لوڕه‌کان به‌شێکیان خۆیان به کورد ده‌زانن و به‌شێکیشیان ده‌ڵێن: ئێمه لوڕی، نه کوردین نه فارس! بنزاراوه‌كانی زاراوه‌ی لوڕیی بریتین له: خوڕه‌مابادی و به‌ختیاری و هه‌فتگوڵی و سووسه‌نگردیی. که شاره‌كانی خوڕه‌ماباد، برووجرد، دزفوول، شاركورد، چووارمه‌حاڵ، ئه‌له‌شته‌ر، ئه‌لیگووده‌رز، سووسه‌نگرد و پێشكۆ، مێران و دێلوڕان قسه‌ی پیده‌كه‌ن!
”به پێی لیكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه گاتاكان كوردین، یان به كوردییه‌وه نزیكن! نێوی زه‌ڕده‌شت له بنه‌ڕه‌تدا (زه‌ڕه‌تا وه‌شته‌رای) یه كه له دوو وشه‌ی (زه‌ڕه‌تا) واته نوور و (وه‌شته‌رای) ش واته داباری پێكهاتووه و واژه‌كان كوردین! گاتاكانیش زه‌ڕده‌شت و هه‌ندێ له په‌یڕه‌وانی نووسیویانه كه وشه‌كان به وشه‌گه‌لی هه‌ورامی و كه‌ڵوڕیی یه‌وه نزیكن كه ئه‌وانیش دوو زاراوه‌ی كۆنی زمانی كوردین“
| وشه‌ی فه‌یلی واتای چییه؟ له‌راستیدا وشه‌ی فه‌یلیی به هه‌ڵه به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه له كورد، که کۆنترین تیره‌ی کوردن له کوردستان داسه‌پاوه، من له ژێره‌وه ئاماژه‌ی پیده‌كه‌م! فه‌یلیی، تیره‌یه‌کن له كورد که له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئیلامن و سه‌ر به هۆزی که‌ڵوڕن، به‌ڵام نزیكه‌ی 400 ساڵ ده‌بێ كه له به‌غدا ده‌ژین و له‌به‌ر نه‌بوونی كار و باری ئابووری له ئێران و له هه‌مووی گرنگتر شه‌ڕی نێوان عوسمانیی و سه‌فه‌ویی، کۆچ دراونه‌ته ئه‌وێ، یان هه‌ڵداژراونه‌ته ئه‌وێ؛ هه‌ندێك كه‌س وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه فه‌یلی یانێ: فێئه‌ت عه‌لی واته: په‌ێڕه‌وانی حه‌زره‌تی عه‌لی و زاراوه گۆڕیویه‌تی؛ دیتنێكی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌ڵێن: له به‌غدا به كرێكاری كوردیان گوتووه: پاڵه و فه‌له و وشه‌ی فه‌یلی له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به سه‌ر فه‌یلییه‌كاندا دابڕاوه؛ به‌ڵام گرنگتر له هه‌مووی ئه‌مانه، فه‌یلی واته ئه‌و كوردانه‌ی كه به زاراوه‌ی كه‌ڵوڕی یان پاله‌وی قسه ده‌كه‌ن و وشه‌ی پاله‌وی عه‌ره‌ب كردوویه‌تی به فه‌هله‌وی و به‌و تیره‌یه‌شیان گوتووه فه‌یلی و ئه‌و نێوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه؛
فه‌یلییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه شیعه‌ن، سه‌ددام حسێن، به تاوانی شیعه‌بوون، زڵمی زۆری لێكردوون و هه‌تا ئێستا به هه‌زارنیان لێكوژراوه و هه‌ڵداژراونه‌ته‌وه بۆ ئێران. وشه‌ی فه‌یلی له‌راستێدا به هه‌ڵه لێکدراوه‌ته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له كورددا داسه‌پاوه، كه له به‌غدا و گوندێكی ئیلام ده‌ژین! فه‌یلییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موویان ئیلامین كه له به‌غدا گیرساونه‌ته‌وه! ته‌واوی خاكی ئیلام سه‌روژوور بگه‌ڕیی، جگه له گوندێك نه‌بێ له دووڕییانی سۆمار، شوینێكی دیكه شك نابه‌ی كه خه‌ڵكێكی لێ هه‌بێ به نێوی فه‌یلی! ئه‌و گونده‌ش نێوی(زه‌ڕنه)یه كه 150 ماڵن!
فه‌یلی به واتایه‌کی دیکه! دیتنێکی دیکه ده‌ڵێ: چه‌ند سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، حاكمێك به نێوی حوسین خانی عه‌باسی عه‌له‌وی، كه له شیعه‌كانی نه‌جه‌ف بووه، له ئیلام حوكمی كردووه و به‌م ده‌سه‌ڵا‌ته‌یان گوتووه: (فیئه‌ت عه‌لی) واته: (جه‌ماعه‌تی عه‌لی، یان، په‌یڕۆیانی عه‌لی)! ئه‌م حاكمه باسی خۆی وه‌كوو شه‌جه‌ره له سه‌ر به‌ردێك له(ده‌ڕه‌شار) هه‌ڵكه‌ندووه و گوتوویه‌تی: ئێمه عه‌ره‌بین و له شیعه‌كانی نه‌جه‌ف و خه‌ڵكی ئه‌وێین! دوای چه‌ندساڵ ده‌سه‌ڵات له‌وێ، له شه‌ڕی(رنوو)دا شكست ده‌خۆن! دوای ئه‌و شكسته ئیلام به جێدیڵن و ده‌چنه‌وه نه‌جه‌ف! له‌و كۆچه‌شدا زۆر له كورده‌كانی ئیلام ره‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ون و ده‌چنه كووت و به‌غدا! حوسین خان ده‌مرێ و قه‌بری له نه‌جه‌فه! ئه‌مانه كه به فیئه‌ت عه‌لی نێویان ده‌ڕوا، له به‌غدا ده‌س ده‌كه‌ن به ساتوسه‌ودا و بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ن ده‌بن! كورده شیعه‌كانی ئیلام‌یش كه خۆیان به په‌یڕه‌وی فیئه‌ت عه‌لی ده‌زانن، پاڵیان پێوه ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌كانی به‌غدا و كووت ده‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان! له راستیدا ئه‌مه مێژووی فه‌یلییه‌کان نییه و مێژووی ئه‌م تیره گه‌وره‌یه‌ی کورد، زۆر دوور و درێژه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 4000 ساڵ. (فةيلييةكان) خةلَكي كويَن؟ ئه‌و فه‌یلییانه‌ی که له به‌غدا ده‌ژین، خه‌ڵكی ئیلامن و شیعه‌ن و كوردی ره‌سه‌نن، ره‌گاژۆیه‌کی دوور و درێژی چه‌ندسه‌دساڵه‌یان هه‌یه له‌و شاره‌دا و له كاروباری ده‌وڵه‌تدا زۆر ده‌ستیان ده‌ڕوا و، زاراوه‌ی ئه‌م كورده‌فه‌یلییانه، كاری كردۆته سه‌ر مۆسیقا و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیش! بۆ نموونه من گۆرانیی فه‌یلیم له (محمد قوببانچی) مه‌قامبێژی گه‌وره‌ی به‌غدا بیستووه که به عه‌ره‌بی گوتوویه‌تی، ناوی ئه‌و گۆرانییه به کوردیی: (دڵه‌گه‌م خه‌مگینه)یه که فۆلکلۆری کۆنی که‌ڵوڕییه! کورده‌فه‌یلییه‌کان له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم و له شۆڕشی بارزانیی و زۆر تێكۆشانی دیكه‌دا ده‌وریان هه‌بووه! به‌ڵام حوكوومه‌تی ئیراق، زه‌ربه‌ی قورس و گه‌وره‌ی لێدان و هه‌زارانیانی له زیندانه‌كانی ئیراقدا بێسه‌روشوێن کرد و مێژوویه‌كی پڕ له كاره‌ساتیان هه‌یه و زوڵموسته‌مێكی زۆریان لێكراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه شیعه‌ن! بۆ باسکرددنی تیره‌ی فه‌یلیی و مێژووه‌که‌یان پێویسته ئاوڕێک له کۆن بدرێته‌وه تا به ئاکام بگه‌ین که فه‌یلیی کێن و چین و له کوێوه هاتوونه‌ته به‌غدا.
فه‌یلییه‌کان سه‌تله‌سه‌ت ئیلامین؟! ناوی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یێکی سه‌ر رووزی زه‌وی، له‌سه‌ر زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تاپۆ ده‌کرێ، یان ناودێر ده‌کرێ، جیاواز له هه‌ندێ وڵاتی درووستکراوی وه‌کوو: ئامریکا و ئوسترالیا و نییووزلاند و کانادا و هیدیکه، بۆ نموونه: فه‌رانسه‌یییه‌کان خه‌ڵکی فه‌رانسه‌ن و به زمانی فه‌رانسه‌یی قسه ده‌که‌ن، سپانیایییه‌کان خه‌ڵکی سپانیان و به زمانی سپانیایی قسه ده‌که‌ن. دیسان وه‌کوو: کورد کوردستان، تورکه‌مه‌ن تورکمه‌نستان، هند، هندووستان و هیدیکه. کوردستان وڵاتێ کوردانه و کوردیی زمانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که له‌وێ ده‌ژین، جگه له‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌گه‌له‌ی که له‌وێن. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه نووسیمان، زمانی کوردیی خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه که پاله‌وی (فه‌یلی)، یه‌کێ له زاراوه‌کۆنه‌کانی ئه‌م زمانه‌یه.
ئیلام و فه‌یلی! فه‌یلییه‌کان سه‌تله‌سه‌ت ئیلامین و ئیلام هه‌رێمێكه له كوردستان كه یه‌كێ له زێده كۆنه‌كانی كورد بووه له درێژه‌ی مێژوودا؛ زمانی خه‌ڵكی ئیلام پێکهاتووه له دوو بنزاراوه‌ی زمانی كوردیی: كه‌ڵوڕی و له‌كیی، به‌ڵام له راستیدا ده‌بێ به زاراوه‌ی ئیلامییه‌كان بڵێین: فه‌یلی یان پاله‌وی كۆن كه هه‌مان زاراوه‌ی كه‌لهوڕییه و زاراوه‌یێکه له‌و زمانه‌ی که گاتاكانی زه‌ڕدشتی پێ نووسراوه‌ته‌وه؛ ئیلام له كۆندا به‌رله‌وه‌ی ببێ به ئوستان پێیگوتراوه: پشتكۆ؛ ئیلام له كۆندا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره بووه و پایته‌خته‌كه‌ی شاری شووش بووه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته له سه‌رده‌می خۆیدا داگری: خووزستان و لورستان و پشتكۆ و كێوه‌كانی به‌ختیاری بووه؛ له‌مه کۆنتریش سنووری ده‌وڵه‌تی ئیلام له رۆژهه‌ڵاته‌وه رۆباری دیجله بووه و له رۆژاواوه ویلایه‌تی فارس یان شیراز، له باكووره‌وه بابل و هه‌مه‌دان و له باشووریشه‌وه كه‌نداوی فارس و بووشار، شاره به‌نێوبانگه‌كانیشی: کارداکا (که‌رکووک)ی ئێستا، شووش و ماداكتۆ و خایدالوو، یا خاڵدا، یان (خوڕه‌ماوا)ی ئێستا بووه. خه‌ڵكی ئیلام زمان و خه‌تی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه و بتپه‌رست بوونه، یان سه‌تله‌سه‌ت ره‌دووی ئایینی زه‌ڕده‌شت بوونه. مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته سێ سه‌رده‌م بووه: سه‌رده‌می یه‌كه‌م، هاوسه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و ئه‌كه‌ده‌كان، سه‌رده‌می دووهه‌م، هاوسه‌رده‌می بابلییه‌كان و سه‌رده‌می سێهه‌میش هاوسه‌رده‌می ئاشووریه‌كان بوونه، به‌ڵام ساڵی (645)ی به‌رله زایین به‌ده‌ست ئاشوورییه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شرێ؛ دوای ئه‌وه ئیلامییه‌كان كه به لۆلۆییه‌كانیش ناوبراون، له‌گه‌ڵ ماده‌كان و تیره‌كانی دیكه‌ی كوردستان یه‌ك ده‌گرن و له ساڵی (580)ی به‌رله زایین ئاشوورییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌وڵه‌تی ماد داده‌مه‌رزێنن و یه‌کێ له دامه‌زرێنه‌رانی شاری کارداکۆ (که‌رکووک)ی ئێستان.
مۆسیقای ئیلامییه‌كان: ئیلامییه‌كان له‌کۆندا، له‌كاتی گیڕانی ئاهه‌نگه‌مه‌زهه‌بییه‌كانیاندا مووزێكیان به‌كار بردووه! گێڕانی ئاهه‌نگه‌كانیان به یه‌ك دوو جۆر چنگ و شمشاڵ و دووزه‌له و هه‌ندێ ئامێری زه‌ربیی بووه! له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سازێكیان هه‌بووه وه‌كوو سه‌نتوور كه دواتر ده‌ستی تیوه‌ردراوه و، وه‌كوو خۆی نه‌ماوه و کۆگر(كامڵ) بووه، وه‌ک ده‌رکه‌وتووه، سازگه‌لی كلاویه‌داری ئورووپایی، كه كامڵترینیان پیانۆیه له‌رووی ئه‌م سازه درووست كراون! له‌ناو شوێنه‌واره‌كانی ئیلامیدا كه دۆزراونه‌ته‌وه، دوو نه‌خشی به‌رجه‌سته هه‌ن كه دوو نموونه‌ی کۆگری ئوركیستره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن، یه‌كێكیان ده‌سته‌ی ژه‌نیاران و ئه‌وی دیكه‌شیان ده‌سته‌ی گۆرانیبێژانن و ئێستاكه له(مووزه‌ی له‌نده‌ن)ن! ده‌سته‌ی ژه‌نیاران له یازده ژه‌نیار پێكهاتوون كه حه‌وت كه‌سیان چنگ و دوو كه‌سیان دووزه‌له و یه‌كێكیان سازێك له شێوه‌ی سه‌نتوور لێده‌ده‌ن! ژه‌نیارێكی دیكه‌ش سازێكی زه‌ربی لێده‌دا! له‌ناو ده‌سته‌ی گۆرانیبێژه‌كاندا نۆ منداڵ و شه‌ش ژن به‌شدارن! ئه‌و ژنه‌ی كه له پێشه‌وه‌یه رێنوینیكه‌ری ئه‌وانی دیكه‌یه و ژنه‌كه‌ی دیكه، وه‌ك چۆن گۆرانیبێژه‌كانی رۆژاوا لێیڕاهاتوون ده‌ست ده‌نێنه بناگوێیان، ده‌ستی ناوه‌ته بناگوێی! ژن و منداڵه‌كانی دیكه‌ش چه‌پڵه لێده‌ده‌ن! له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ (هۆره و موور)یش، چه‌ند په‌یکه‌ری ده‌هۆڵ و زوڕنا و هیدیکه له‌م ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه، که نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه چه‌مه‌ریی له بنه‌ڕتدا هی ناوچه‌ی ئیلامه و هه‌موویان به زاراوه‌ی که‌ڵوڕیی به‌ڕێوه ده‌برێن. فه‌یلییه‌کان خه‌ڵکی ئیلامی ئه‌مڕۆن و ئێستای ئیلام له‌باری زمان و فه‌رهه‌نگه‌وه، جیاوازه له ئیلامی 100 ساڵ به‌ر له ئێستا، بۆ میناک ئێستا به هۆی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردییه‌وه، له ئیلامی مه‌ڵبه‌ندی زمانی پاله‌ویدا، گۆرانیی سۆرانیی ریشه‌یه‌کی سه‌یر و به‌رچاوی داکوتاوه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا گه‌ییشتۆته ئاستێکی به‌رچاو.
گات (گاتاکان) ئه‌م وشه‌یه چه‌ندین واتای له زمانی کوردی‌دا هه‌یه من ته‌نیا چه‌ند دانه‌ی ده‌نووسم: 1. گاس، گات، گاز، كه به كوردیی واته: بانگكردن، قاوكردن، چڕین، وه‌کوو شیلانم بۆ گاز که؛ 2. جێگای زۆر به‌رزی چیا، لووتکه، ترۆپک؛ 3. قه‌ڵشتی شاخی به‌ردین؛ 4. چڕین به هه‌وای خۆشی گۆرانی؛ 5. هۆنراوه‌كانی زه‌ڕده‌شت؛ 6. ئه‌و گۆرانییه ئایینیگه‌له‌ی كه گۆسانه‌كان چڕیویانن؛ 7. ئه‌و هۆنراوه بیستبڕگه‌ییانه‌ی كه له سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتدا وه‌كوو سروود خوێندراون و ئه‌مڕۆکه شوێنه‌واریان له هه‌موو کوردستان ماوه‌ته‌وه! گاتاكان، كۆنترین و پیرۆزترین به‌شه‌كانی ئاڤێستان كه له‌ناو یه‌سنادا هه‌ڵگیراون، یان له ناو یه‌سنادا ماونه‌ته‌وه؛ به كۆی هه‌موو گاتاكانیان گوتووه (گاسانیك) و به‌و گۆرانیبێژ یان به‌یتبێژانه‌ی كه ئه‌م گاتاگه‌له‌ی چڕیوه، گوتراوه: (گۆسان) واته: به‌یتبێژ یان بێژه‌ری گاتاکان! به پێی لیكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه گاتاكان كوردین، یان به كوردییه‌وه نزیكن! نێوی زه‌ڕده‌شت له بنه‌ڕه‌تدا (زه‌ڕه‌تا وه‌شته‌رای) یه كه له دوو وشه‌ی (زه‌ڕه‌تا) واته نوور و (وه‌شته‌رای) ش واته داباری پێكهاتووه و واژه‌كان كوردین! گاتاكانیش زه‌ڕده‌شت و هه‌ندێ له په‌یڕه‌وانی نووسیویانه كه وشه‌كان به وشه‌گه‌لی هه‌ورامی و كه‌ڵوڕیی یه‌وه نزیكن كه ئه‌وانیش دوو زاراوه‌ی كۆنی زمانی كوردین! ئه‌م گاتاگه‌له ئه‌گه‌ریش كوردیی نه‌بن، لانیكه‌م ده‌توانین له 1000 وشه، زۆرتر له 600 وشه كوردیی تێدا ده‌ربێنین كه له زمانی كوردیدا هه‌ن و ماون، چونكه له چه‌ند زاراوه و بنزاراوه بۆ نووسینی ئه‌م گاتاگه‌له كه‌ڵك وه‌رگیراوه! بۆ پاشماوه‌ی ئایینی زه‌ڕده‌شتیش له كوردستان ده‌توانین ئاماژه به ئایینزاگه‌لێكی وه‌كوو: ئیزیدی و ئه‌لحه‌ق و عه‌له‌وی بكه‌ین له كوردستان، چونكه دوو ئایینزای ئیزیدی و ئه‌لحه‌ق، بنه‌ما و رێوڕه‌سمی نیایش و ستایشیان به كوردییه! وشه‌ی (هات)یش كه به‌ندبه‌ندی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت پێكدێنێ هه‌ر كوردییه كه له چاوگی وشه‌ی (هاتن) وه‌رگیراوه و چه‌ندین مانا ده‌دا، هات: به‌خت و شانس؛ هات: به واتا ئایینیه‌كه‌ی: نه‌دا، واته: بانگێك كه له ئاسمانه‌وه دێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ران! گاتاكان وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد، به هۆنراوه‌ی بیستبڕگه‌یی گوتراوه نه‌ك په‌خشان! من لێره‌دا نموونه‌یه‌ك دێنمه‌وه له به‌ندێك له گاتاكان كه سه‌تله‌سه‌ت كوردییه و به زاراوه‌ی كه‌ڵوڕی گوتراوه، به‌ڵام له ئێران‌دا له ژێر په‌رده‌ی (زبان پهلوی) دا ناسێنراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر فارسی، زمانی پاله‌ویش فڕی به سه‌ر فارسییه‌وه نییه و كوردییه و یه‌كێ له زاراوه كۆنه‌كانی زمانی كوردییه! ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌ی هاتی 31 له به‌ندی 16 ی گاتاكان: ئه‌شاوۆ فره‌ده‌سای ئه‌سپه‌رێزه‌تا تواڤانه‌س مه‌زدا ئه‌هـوورا یه دا! وشه‌ی (گیتار) كه ئامێرێكی مۆسیقایی یه و (قه‌تار) كه هه‌وایه‌كی گۆرانییه و (دووگا) و (سێگا) و (چوارگا) ش كه گۆشه‌ن له ده‌زگای مه‌قاماتی ئێرانیی، هه‌روه‌ها (هۆره) و (سیاچه‌مانه) ش كه دوو هه‌وا، یان قه‌تاری كۆنی مۆسیقایین له كوردیدا، پێوه‌ندییان به گاتاكانه‌وه هه‌یه.
|