| ووتاری کوردی |
|
مه‌حاڵه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت نه‌یكه‌ین!
موحسێن باوه‌جانی
30 / 1 / 2010
قه‌یران و ده‌رفه‌ت له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ( به واتای هه‌لقۆزتنه‌وه مه‌به‌ستمانه كه هاوكاته له‌ته‌ك قه‌یران یا دوای قه‌یران) دوو دیارده‌ی كاتی و ده‌گمه‌نن. كاتی له‌و رووه‌وه كه قه‌یران و ده‌رفه‌ت له كاتێكی دیاردا ده‌سپێده‌كه‌ن و ده‌گمه‌ن بوونیشیان له‌و رووانگه‌وه كه هه‌موو كات و ساتێك نین و سازنابن. هه‌ر ئه‌م دوو دیارده‌یه‌ش وای كردووه تا له دونیای سیاسه‌تدا كه‌ڵوه‌رگرتن له قه‌یران و چۆناوچۆنی چوونه‌ناو قه‌یران به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه پێناسه‌كراوه‌كان، گرینگتر له‌وه بێت كه به رووكه‌ش دیاره و باس ده‌كرێ. به‌ره و پێكهێنانی به‌ره یه‌ك له‌و دیاردانه‌یه كه ئه‌گه‌رچی بۆ پێكهێنانی پێویستمان به خواست و ویستی هه‌موو لایه‌نێك هه‌یه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌لومه‌رجی به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی حیزب وا ده‌كات كه هه‌ڵسی بۆ پێكهێنانی، به‌ڵام به‌رده‌وام پێویستییه‌كی مێژوویی بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یی حیزب و پارته سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها ناوخۆی ئێران و داواكردنی پێكهاتنی به‌ره له لایه‌ن گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م ئه‌رك و پێویستییه, پێویستر له هه‌ر كات و قۆناغێكی تر ده‌خاته سوكری ئه‌و حیزب و پارتانه‌ی كه له‌هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وه‌ی كه ئامانجیانه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن. كه واقیعبینانه ده‌ڕوانینه بارودۆخی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی، به‌وه ده‌گه‌ین كه سازبوونی یه‌ك به‌ره یا دوو به‌ره، یه‌ك هاوپه‌یمانێتی یا چه‌ند هاوپه‌یمانێتی ناتوانێ ئه‌ساس و مه‌به‌ست بێت، و شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی تیۆری و جیاوازیی بیروبۆچوون له‌سه‌ر سازبوونی یه‌ك به‌ره كه به‌ڕوواڵه‌ت خواستی هه‌موو حیزبێكه, شه‌ڕ له سه‌ر كڵاوی بابردووه. چوونكو پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی, به تیۆری خواستی هه‌موو حیزبێكه (كه ئه‌گه‌ر له ناخیشدا واده‌بوو, ده‌بوایه تا ئێستا پێكهاتبا) و به كرده‌وه‌ش خواستی به‌شێك له حیزبه‌كان نییه. وێڕای ئه‌وه‌ش بیرۆكه، ئامانج، ستراتژی و تاكتیكی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان وا ده‌كات تا هیچ كات له یه‌ك یه‌كه‌دا كۆنه‌بنه‌وه، بۆیه پێداگرتن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو حیزبه‌كان له ژێر یه‌ك ناو و هاوكاری كردنیان له یه‌ك به‌ره‌دا، زۆرتر له‌وه‌ی كه هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی لایه‌ن و حیزبێك پێشان بدات پتر ده‌رخه‌ری پێداگرتن له‌سه‌ر خواستێكی ناسیاسییه، چوونكو هه‌ر له دروستبوونی بیرۆكه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی تا هه‌نووكه, ئه‌م خواسته له لایه‌ن هه‌ندێك حیزبه‌وه هه‌ر دێت و ده‌چێت, كه‌چی به هیچ كوێ نه‌گه‌یشتووه. له راستیدا ته‌مه‌نی زۆرێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردی، به ده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام به درێژایی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هیچكات نه‌یانتوانیوه له ژێر یه‌كه‌یه‌كدا (به‌ره) كۆببنه‌وه، ته‌نانه‌ت له دژوارترینی كاته‌كاندا. به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی حیزبه‌كان و پرش و بڵاوییان و مێژووی به ئۆپۆزیسیۆن بوونیان و قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی, وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ مێژوویی پێكنه‌یه‌ت مه‌حاڵه كه له كات و قۆناغێكی دیكه‌دا پێكبێت.
|
|
|