"خۆئاگایی به‌كۆ" كاتێك دێته‌به‌ر باسه‌وه كه بوونی ئه‌و پۆزێتیڤ و پێویست بێت. پێویستی بوونی ئه‌ویش له سات و دۆخێكدایه كه نه‌ته‌وه یا كۆیه‌ك له خۆئاگایی به‌كۆی پرژوبڵاودا بن یاخود خۆئاگایی به‌كۆیان نه‌گیوێته ئه‌و ئاسته كه بتوانن ئامانجدار و یه‌ك ڕێباز بجوڵێن. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ لابردنی ئه‌م كه‌لین و پرسه، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی خۆئاگایی به‌كۆ دیارده‌یه‌كی زینی و لوژیكییه، ئه‌مما میكانیزم و ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به‌و ده‌توانێ جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت دژبه‌ر بن. یه‌ك له‌و میكانیزم و چاره‌سه‌رانه لای ئێمه‌ی كورد, په‌نابردن بۆ چه‌كوچۆڵ و رێكاره هاوچه‌شنه‌كانی تره. كه‌واته بزاڤ ده‌یه‌وێ له رێی په‌نابردن بۆ چه‌ك و جوڵه‌یه‌كی هه‌ست بزوێن كه له درێژه‌ی ئه‌و دا ره‌نگه جه‌سته و زه‌ینی به‌شێك له جه‌ماوه‌ری بۆ لا ڕابكێشرێت بگاته خۆئاگایی به‌كۆ یاخود
| " ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه پاژێك له كۆمه‌ڵگه
كه به هه‌ر هۆیه‌ك له قۆناغگه‌لێكی زه‌مه‌نی تایبه‌تدا كه گه‌شه‌یه‌كی كولتووری
ـ كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه روویداوه و له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دووربوونه، ئه‌وانه‌ش
به جۆرێك ده‌كه‌ونه ریزی هێزی ده‌ره‌كی بۆ گه‌یشتن به‌خۆئاگایی به‌كۆ " |
بگاته كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌ور بیر و ئامانجی خوه‌یدا. ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه به‌شێك له‌و بڕوایه‌دا بن كه ره‌نگه ده‌ستبردن بۆ چه‌كوچۆڵ به‌شێك نه‌بێ له پرۆسه‌ی گه‌یشتن به خۆئاگایی به‌كۆ و به‌پێچه‌وانه‌وه, خۆئاگایی به‌كۆ پێشتر و به‌رله په‌نابردن به میكانیزمی چه‌كداری دروست ده‌بێ و هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه په‌نابردن بۆچه‌ك، له وێكچوونی جه‌غزی خۆئاگایی به‌كۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م بۆچوونه ئه‌گه‌رچی له شوێنی خوه‌یدا نێرین و روانگه‌یه‌كی راسته، ئه‌مما راست‌بوونی ئه‌و به‌نده به‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كه جۆرێك له میكانیزمی بۆ هه‌ڵده‌بژێریت. واته ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گه‌یوه‌ته خۆئاگایی به‌كۆ یا نه؟
له راستیدا په‌نابردن به چه‌ك و رێكاری سه‌ربازیی و هه‌ڵبژاردنی یا سه‌پاندنی ئه‌و رێكاره بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئامانجه‌كان, ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. واته نه‌ك ناتوانێ خۆئاگایی به‌كۆ له كۆمه‌ڵگه‌دا چێ بكات، به‌ڵكو ته‌نها به شێوه‌ی كاتی, جۆرێك له خۆئاگایی به‌كۆی درۆینه سازده‌كات و له رشتنی نه‌وت به‌سه‌ر ئاگرێكدا ده‌چێ كه بۆ چركه‌یه‌ك بڵێسه‌یه‌كی بڵند هه‌ڵده‌ستنێ, به‌ڵام خێرا ده‌مركێته‌وه. له‌م دیده‌وه‌یه كه خۆئاگایی به‌كۆ وه‌ك دیارده‌یه‌كی زه‌ینی پێناسه‌ده‌كرێ كه میكانیزمه‌كانی گه‌یشتن به‌ویش نه‌رم و زه‌ینین. بۆیه بۆوه‌ی له ئه‌نجامه نێگاتیڤه‌كانی میكانیزمی توندوتیژ خوه‌مان پاراستبێت، پێویسته رێگه‌ی نه‌رم و پێشگیرانه بگیرێته‌به‌ر. ئه‌م روانگه دروسته, ده‌ربه‌ستیمان ده‌كات به‌وه‌ی كه پێڕه‌و و پاڵپشتی ئه‌و بیر و رێكارانه بین كه له خۆئاگایی به‌كۆی درۆینه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه. ئه‌مانه‌ش بیر و رێكارگه‌لێكن كه به‌ره‌نگاری و پێڕه‌وی له‌وان مومكین، بێ كێشه‌تر و گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵایه‌تی فره‌تره.
وه‌ك چۆن وتمان خۆئاگایی به‌كۆ ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی ناخی هه‌ر كۆ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێ كه پێویستی به خۆئاگایی و خۆرێكخستنه تا یه‌كگرتوو و به‌وێنه‌ی به‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاو بنێن. كه له‌م دێڕه‌ش ورد ده‌بینه‌وه به‌وه ده‌گه‌ین كه هه‌ر میكانیزم و بزوێنه‌رێكی ده‌ره‌كی ( بریتییه له میكانیزمی بیانی و پاژه له كۆمه‌ڵگه به هۆی جۆراوجۆر، لانی كه‌م قۆناغێكی زه‌مه‌نی به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌شه‌یه‌كی كولتووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یان دوورن) كه به مه‌به‌ستی خۆئاگاكردنی كۆیه‌ك ئیش ده‌كات كێشه‌داره و ده‌بێته بایس به كه‌موكوڕیی گه‌یشتن به‌و خۆئاگاییه. ئه‌مه هیچكات به‌و واتا و مانایه‌ش نییه كه ئێمه رۆڵ و نه‌قشی میكانزمی ده‌ره‌كی ( به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵگه) له به‌خۆئاگاكردنی به‌كۆی كۆیه‌ك نه‌بینین یا ئه‌و رۆڵه كه‌تمان كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م رۆڵی ده‌ره‌كییه به‌و مه‌رجه ده‌بێت كه سنوردار و رێژه‌یی بێت. واته ده‌توانێ رۆڵی رێنوێنیكه‌رێك بنوێنێت یاخود له رێی دابینكردنی ئامراز و ئیمكاناتی ماددی، رێگه‌ی گه‌یشتن به خۆئاگایی به‌كۆ و ئامانجه‌كانی تری په‌یوست به‌و, هاسانتر بكه‌ن.
كه‌وابوو په‌نابردن بۆ هێزی ده‌ره‌كی (هێزی به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵگه) له ریشك و پایه‌وه هه‌ڵه‌یه، مه‌گه‌ر وه‌ك وتمان به‌مه‌رجێك بێت كه سنوردار و رێژه‌یی بێت، چونكو ئه‌گه‌ر خۆئاگایی به‌شێوه‌ی سه‌پاندنی بێ و له‌سه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجێكی تایبه‌ت كانالیزه‌ی كۆمه‌ڵگه بكرێت،له لایه‌كه‌وه له ناخی خوه‌یدا خۆئاگایی راسته‌قینه نییه، و ده‌كه‌وێته ریزی خۆئاگایی درۆینه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر گریمانه بكه‌ین كه رێ و شوێنی جێبه‌جێكردنی خۆئاگایی به‌كۆ به هێزی ده‌ره‌كی ده‌كرێت ئه‌وجار كه‌موكوڕی تێدایه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچكات له رووی ئاست و چۆنییه‌ته‌وه نابێته ئه‌و خۆئاگاییه به‌كۆی كه ئه‌گه‌ر خودی كومه‌ڵگه‌ی پێی بگه‌یشتبا ده‌بوو.
بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت كه پاژێك له كۆمه‌ڵگه كه به هه‌ر هۆیه‌ك له قۆناغگه‌لێكی زه‌مه‌نی تایبه‌تدا كه گه‌شه‌یه‌كی كولتووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه روویداوه و له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دووربوونه، ئه‌وانه‌ش به جۆرێك ده‌كه‌ونه ریزی هێزی ده‌ره‌كی بۆ گه‌یشتن به‌خۆئاگایی به‌كۆ له كۆمه‌ڵگه‌دا كه یا خۆئاگایی به‌كۆ له جۆری درۆینه ساز ده‌كات له ئه‌و خۆئاگایی به‌كۆیه هه‌ڵه و نوقسانی بنه‌مایی تێدایه. له‌م رووه‌وه دابینكردنی هه‌لومه‌رج و ئیمكاناتی ماددی بۆ گه‌یشتن به خۆئاگایی به‌كۆی ته‌ندروست، چاكترین گوزینه‌ی مومكینه له‌م دۆخه‌دا.