هاوار موده‌بێر: وه‌ك دیاره جیهانی
رۆژئاوا به‌نیسبه‌ت كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ته‌مایه تا ئابلۆقه‌ی نوێی ئابووری
ئێران بدات و وه‌ك ده‌ڵێین ئه‌مجاره زۆر جیددیه، به بڕواتان رۆژئاوا چه‌نده
مكووڕه له‌سه‌ر ئه‌و دروشمانه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئێران به‌رزی ده‌كاته‌وه؟
هه‌روه‌ها پشتیوانی رۆژئاوا له بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئێران چۆن
ده‌بینن؟
مۆحسێن باوه‌جانی: جیهانی رۆژئاوا هه‌ر ده‌م و له قۆناغه
جۆراوجۆره‌كاندا هه‌ندێك سزای ئابووری بۆ ئێران بڕیوه‌ته‌وه. ئه‌مما ده‌بێ له‌وه‌ش
بگه‌ین كه مه‌به‌ست له‌وانه چی بووه و به‌شوێن چ ئامانجێكه‌وه بووه.
هاوكێشه‌كه زۆر ساكاره، چوون مه‌به‌ست له‌و قه‌ناعه‌ت پێ هێنانی حوكوومه‌تی
ئیسلامی ئێرانه به‌وه‌ی كه پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران بكه‌وێته ژێر چاودێری
ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی و به یارمه‌تی وڵاتانی خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵات له
جیهاندا به‌ڕێوه‌بچێ، كه ئامانج له‌ویش دڵنیابوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه
له‌وه‌ی كه ئێران ئه‌و تێكنۆلۆژییه به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كارناهێنێ. له‌م
نێوانه‌شدا كێبه‌ركێی زلهێزانی جیهانییش رۆڵی خوه‌ی هه‌یه و ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر
چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئابلۆقه په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌سه‌ر ئێران، كاریگه‌ریی هه‌یه.
دواتریش پێداگربوونی رۆژئاوا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئابلۆقهكان
په‌یوه‌ندیی به چۆنایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر
فشاره‌كان و خواستی ئه‌وان هه‌یه. له‌وه‌ئه‌چێ ئاسۆی ئابلۆقهكان به‌م شێوه‌یه بێ
كه خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌بن و حوكوومه‌تی ئیسلامی
ئێران بۆ خۆپاراستن، خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات.
"به‌داخه‌وه بادانه‌وه‌ی هیندێك حیزب وای لێهاتووه مانگ به‌مانگ ستراتژی ده‌گۆڕێت، به جۆرێك كه ستراتژییه تازه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووی ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گۆڕینی ستراتژی په‌یوه‌ندی به كۆنگره و دانیشتنی فه‌رمی هه‌یه نه‌ك بڕیاری تاكه كه‌سی و دووكه‌سی. ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و نادروستی ئه‌وانه له بارودۆخی ئێران و كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش"" |
به‌ڵام له به‌شی
دووهه‌می پرسیاره‌كه‌تاندا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی,
هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه، ده‌بێ بڵێم بزاڤێك نییه كه توانایی رووخانی كۆماری
ئیسلامی ئێرانی هه‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خواستهكهشی ئه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له
ده‌ره‌وه حسێبێك به‌و نییه‌ته‌وه بۆی كرابێ یاخود یارمه‌تی درا بێ بۆ ئه‌وه‌ی
شۆڕش له ئێران‌دا بێته دی, ئه‌وه‌ش بێ ئه‌نجامه و وه‌ك ده‌بیینین تا هه‌نووكه‌ش
بێ ئه‌نجام بووه. ئه‌گه‌ر سرنجمان دابێ گوشار بۆ سه‌ر ئێراق و كێشه ناوخۆییه‌كانی
ئێراق هیچكات نه‌یتوانی له‌و وڵاته‌دا شۆڕش سازكات، له كاتێكدا كه پان و به‌رینی
ئێراق و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئێراق به نیسبه‌ت ئێران و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
زۆری فه‌رقه. ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌موو گوشاره ئابوورییه‌ش كه له‌سه‌ر ئێراق
جێبه‌جێكرا نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵات بگۆڕێ، بۆیه رۆژئاوا له كۆتاییدا هێرشی سه‌ربازی
كرده سه‌ر ئێراق. من پێم وایه كێشه كاتییه‌كانی ناوخۆ و گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر
ئێران هیچكات وه‌ڵامده‌ر نین, مه‌گه‌ر له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵات خوه‌ی به‌و
قه‌ناعه‌ته گه‌یشت بێ كه چیتر واز له ده‌سه‌ڵاتدارێتی به شێوه‌ی ئێستای بێنی،
یا ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌سانی تر به‌جێ بێڵێت.
هاوار موده‌بێر: سه‌رباری
گوشارێك كه له ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر حوكوومه‌تی ئیسلامی هه‌یه، گوشاری ناوخۆییش
هه‌یه، ئێوه پێتان وایه حوكوومه‌ت به‌رامبه‌ر ناڕازییانی ناوخۆیی كه وه‌ك
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراون هه‌ڵوێست بگۆڕێت؟ به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ركی
چی؟
مۆحسێن
باوه‌جانی: زۆر ئاساییه كه هه‌ڵوێست بگۆڕێت، چوونكو به‌رپرسان
و رێبه‌رانی هه‌ر دوولا بڕوایان به یه‌ك سیستم و حوكوومه‌ت هه‌یه بۆیه ئاسته‌م
نییه كه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی دا هه‌ڵوێستیان بگۆڕن و پێكه‌وه سازش بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت من پێم وایه ئه‌وه‌ی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز باسی لێوه‌ده‌كرێ و به
له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی ئێران و به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ڕ رێ‌یان، ناكرێ
بڵێین كه ئامانجه‌كانی زۆر جیاوازه. قووڵبونه‌وه له راگه‌یاندراوه‌كانی
میر‌حوسێن مووسه‌وی زۆر ئاشكرا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها نابێ له بیربكه‌ین
كه چوون تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی له‌و جۆره به درێژایی ته‌مه‌نی حوكوومه‌تی ئیسلامی
ئێران سازنهبووه و رووداوی وا رووی نه‌داوه، یاخود سازبووه به‌ڵام به‌م شێوه
پان و به‌رین نه‌بووه, وای كردووه تا تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م
بزوتنه‌وه لای ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵك دروست ببێ، بۆیه له رێگهگهلێكی
جۆراوجۆره‌وه پشتیوانی له‌و كراوه و هه‌ندێك جاریش حیزبه‌كان خوهیانیان به‌و
بزوتنه‌وه زۆر نزیك هه‌ست پێكردووه. ئه‌مما راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌سه كه لایه‌نی
دۆڕاو له هه‌ڵبژاردن كه بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی هه‌نووكه‌یی پێكدێنن، مه‌به‌ستی
تێكدان و رووخانی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێرانی نییه و وه‌ك یاسایه‌كی باو له ساڵانی
داهاتوودا بۆ كێبه‌ركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی پارلمان و دواتر سه‌رۆك كۆمارێتی خوه‌ی
ئاماده ده‌كات. له داهاتووشدا نه خواست و ئامانجه‌كانی له چوارچێوه‌ی ستراتژی و
داخوازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردییه و نه‌ئه‌وه‌شه كه بیهه‌وێ داخوازییه‌كانی
كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خواستی نه‌ته‌وه‌یی كورد بێت له خوه‌یدا
بگونجێنێت.
هه‌ڵوێست نواندنی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر
ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌كی زۆر روونه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك
حیزب خوه‌یان به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزیشه‌وه نووساندبێ دیسان هیچ له‌م هاوكێشه‌یه
ناگۆرێت، چوونكو خۆ هه‌ڵواسینه به جه‌ریانێك كه له تۆ نییه و تۆشی ناوێ و دان
بهتۆشدا نانێت. هاوكاری و پشتیوانی كردن هه‌میشه دوو لایه‌نه‌یه، بۆیه ئێمه‌ی
كورد و له ناوماندا هه‌ندێك حیزب كه به روونی پشیتوانیان له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز
كردووه ئه‌گه‌ر وابیربكه‌نه‌وه كه ئه‌و بزوتنه‌وه و سه‌ركرده‌كانی هه‌مان
بیركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه بێگومان ته‌سه‌ورێكی ناواقیعییه و ئه‌مه
ته‌نها خه‌یاڵێكه كه ساخته‌ی مێشیكی ئێمه‌یه.
ئه‌گه‌ریش ئۆپۆزیسیۆن یا
لایه‌نێك به گوفتمانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی خوه‌یه‌وه كه گۆیا دانیشتن له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی ئێران مومكینه و به په‌ره‌دان به‌و بیرۆكه‌یه وا بزانن رێنێسانس
و نوێگه‌رییان كردووه وه‌ك بڵێی كه‌س شتی وای پێ نییه و نه‌بووه, وا نییه،
چوونكو یه‌كه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا دانیشتن له‌سه‌ر چی بكرێ نه خودی
دانیشتنه‌كه گرنگ بێت. بۆیه ئه‌وه‌ش له خوه‌یدا هه‌ڵه‌یه و به جۆرێك دوو
ده‌سته‌یی له نێو ئۆپۆزیسیۆنی كوردی و جه‌ماوه‌ری كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
دروست كردووه. به‌دڵنیاییه‌وه حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر
حیزبه كوردییه‌كان توندتر نه‌بووبێ و گوشاره‌كانی زۆرتر نه‌كردبێ, له‌وه‌دا دوودڵ
نه‌بن كه نه‌رم ونیانتر نه‌بووه.
هاوار موده‌بێر: كاك موحسین
به‌ڕێزتان چۆن ده‌ڕواننه ئێستای حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كورد؟
مۆحسێن
باوه‌جانی: پێم وایه حیزبه‌كان هه‌ر ئێستاش مات و مهبهوتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزن و
به‌راستی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و بزوتنه‌وه، له حاڵێكدا كه باش
ده‌زانن بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی كورد دوو جه‌ریانی جیاوازن.
هه‌موومان ئاگاین له‌وه‌ی كه نزیكبوونه‌وه له ماف له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێنانی ماف
زۆری فه‌رقه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن پشتیوانی له
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كات و هه‌ندێك خواستی ئه‌و بزوتنه‌وه نزیك به خواسته‌كانی
خوه‌ی ده‌بینێت راست وه‌ك جیاوازی نێوان نزیكبوونه‌وه له ماف و به‌ده‌ست هێنانی
مافه.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه حیزبه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و
شته‌ی كه پێشتر دروشمیان بووه یا ئێستا ده‌یڵێن هه‌ر پێداگربن و هیچ ئاڵوگۆڕییه‌ك
له داخوازی و ستراتژییهكانیان و ته‌نانه‌ت چۆنێیه‌تی به‌ده‌ست هێنانیان روو
نه‌دات و ئێستاشیان بخه‌نه ژێر كاریگه‌ریی رابردوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه
بادانه‌وه‌ی هیندێك حیزب وای لێهاتووه مانگ به‌مانگ ستراتژی ده‌گۆڕێت، به جۆرێك
كه ستراتژییه تازه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووی ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه
كه گۆڕینی ستراتژی په‌یوه‌ندی به كۆنگره و دانیشتنی فه‌رمی هه‌یه نه‌ك بڕیاری
تاكه كه‌سی و دووكه‌سی. ئه‌مه هه‌مووی نیشانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و نادروستی
ئه‌وانه له بارودۆخی ئێران و كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش, وه هه‌ر
ئه‌مانه‌ن كه دوو ده‌سته‌یی و شه‌ق بوون ئه‌خاته نێو ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن, كه
به‌داخه‌وه ئێستا وایه و بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی دوو هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی
جیاواز. جیاوازی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه حیزبانێك كه هه‌ركامیان سه‌ربه
هه‌ڵسوكه‌وتێكی جیاوازن وه‌ك هاوپه‌یمان وان، به‌راستی روونیش نییه كه
په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌ك سازبووه و به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا
دوو رێبازی جیاوازیشیان هه‌یه، ئێمه پێمان وایه شته‌كان له شوێنی خوهیاندا
نین, هه‌ر بۆیه‌ش حیزبه‌كان كه‌وتوونه‌ته ئه‌م بارودۆخه‌وه.
سه‌رباری ئه‌م
كه‌موكوڕییانه‌ش خاڵی پۆزێتیڤ له ئۆپۆزیسیۆنی كوردیدا زۆره. جا ئه‌گه‌ر له كۆسپ
و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئۆپۆزیسیۆن وردبینه‌وه ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر تا ئێستاش
به‌م شێوه ماوه‌ته‌وه, كارێكی گه‌وره‌ی كردووه. ئه‌مما مادام كه بارودۆخ به‌م
شێوه‌یه بمێنێته‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕێی رووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر بكه‌ین.
هاوار موده‌بێر: شپرزه‌ییه‌كی له ڕادبه‌ده‌ر له ناو ئۆپۆزیسیۆنی
كوردی دا ده‌بینرێت و وه‌ك به‌ڕێزیشتان ده‌ڵێن دوو ده‌سته‌یی هه‌یه، پێتان وایه
ئه‌مه چۆن سازبووه و ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
مۆحسێن
باوه‌جانی: من پێم وایه ئه‌م شپرزه‌ییه له راده‌به‌رده‌ر نییه، به‌ڵام ده‌كرێ
ناوی شپرزه‌یی بێت. ئه‌مه‌ش هۆی جیاوازی هه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له‌وان به نۆره‌ی
خوه‌یان ده‌خیلن. بۆ نموونه ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه حیزبه‌كان ئێستا له دوو
دهستهگییهكدان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجێك كه له ئێران‌دا ده‌بینرێت و
ئه‌وانی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته كردووه. ئه‌م دوو دهستهگییهش شپرزهییهكه له
ئاست ئۆپۆزیسیۆن به گشتیی. ئێمه هاوكات شایه‌تی بیروبۆچوونی جیاواز له پێكهاته
و ناوخۆی حیزبهكانیشین كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی سست بوون و داوه‌رینی
ریزه‌كانیان. ئه‌مما له‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌سته‌ییه ده‌بێ بڵێم كه پایه و
زه‌مینه‌ی سازبوونی هه‌ر به‌رله هه‌ڵبژاردن هه‌بووه و سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌سراوه بۆ
ئه‌و دابڕان و جیابوونه‌وه و لێكترازینه كه له پێكهاته‌ی حیزبه‌كان روویاندا.
دیاره به وته‌ی خوه‌یان ئه‌م جیابوونهوهگهلهش هۆی سیاسی هه‌بووه، كه هۆی
سیاسیشی هه‌بوو دیاره له رووداوێكی وه‌ك ده‌نگدان و پشتیوانی كردن یا نه‌كردن له
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز خوه‌ی ده‌رده‌خات. به‌داخه‌وه جیابوونهوهكانیش به‌جۆرێك
روویداوه كه لایه‌نه‌كان تا ئێستاش یه‌كتر به فه‌رمی ناناسن و نكۆڵی یه‌كدی
ده‌كه‌ن تا بگات به‌وه‌ی كه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر عه‌قلییه‌ت وه‌ك ئێستا
كه هه‌یه بمێنێته‌وه به‌كوێ گه‌یشتنی ئۆپۆزیسیۆن دیاره و ده‌بێ بڵێم ساڵ به
ساڵ خۆزگم به‌پار. به‌ڵام ئێمه خوهشبینین به‌وه‌ی له زووترین كاتدا چاره‌سه‌ر
بكرێن.
هاوار موده‌بێر: به بڕوای به‌ڕێزتان ئه‌م شپرزه‌ییه چۆن ساغ
بكرێته‌وه؟
مۆحسێن
باوه‌جانی: حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران بودجه‌یه‌كی زۆر
سه‌رف ده‌كات تا ئه‌م بارودۆخه‌ی حیزبه‌كان هه‌روا به‌رده‌وام بێت، ته‌نانه‌ت بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لاوازكردنی ئه‌و حیزبانه‌ی له ئێراق جێگیرن بودجه و
ئیمكاناتی زۆریان ته‌رخان كردووه. هه‌ڵبه‌ت گوشار بۆسه‌ر حیزبه‌كان هه‌ر له
حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا كورت ناكرێته‌وه. به هه‌مووی ئه‌مانه‌وه هه‌موو
لایه‌نێك له‌مانه ئاگاداره و ره‌نگه هه‌ندێك وردهكاریشی بزانن كه‌چی ئۆبژه‌كتیڤ
ده‌ستیان له‌سه‌ر ده‌ست داناوه، كه‌وابێت بارودۆخ خراپتر نه‌بێ چاكتر نابێ. به‌ڵام
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا ته‌نها یه‌ك رێگه هه‌یه كه هه‌م پێكهاته‌ی
حیزبه‌كان ده‌پارێزیت و هه‌میش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گشتییتر ده‌خولقێنێ. ئه‌گه‌ر
له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی حیزبه‌كاندا یه‌كده‌نگییه‌ك سازنه‌بێ و ئۆپۆزیسیۆن خوه‌ی
كۆنه‌كاته‌وه, ره‌نگه بۆهه‌میشه بێ ده‌نگییه‌ك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت. ئێمه
پێمان وایه ئه‌و رێگه پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانییه، كه له‌م به‌ره‌یه‌شدا
حیزبچێتی و دیارده نێگاتیڤهكان كوژرابن. وه پێویسته به‌شی زۆری هێزی حیزبه‌كان
بۆ كاروباری به‌ره ته‌رخان بكرێ و هاوكاری و نزیكبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بگاته
راده‌یه‌ك كه رێگه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بگرێت. به‌ئاگابوون له‌وه‌ش كه
هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی مێژوویه‌كی ههورازونشێوداری هه‌یه كه
تا ئێستاش بێ ده‌سكه‌وت ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان
پێمان وایه به‌هه‌مووی زهحمهتییهكانیهوه رۆح و گیانێكی نوێ ده‌به‌خشێ به
جوڵانه‌وه‌ی مافخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌ك رۆژ زووتر
ده‌ستبه‌كاربوون بۆ پێكهێنانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش زه‌ره‌ر له ئۆپۆزیسیۆن
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.