ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
زه‌لكاوی حه‌به‌شه‌
ن:گاستۆن شروو / وه‌: هیوای نوێ
2 / 11 / 2008
نزیكی به‌یانی بوو كه‌ ئێمه‌ گه‌ یشتینه‌ سه‌ر زه‌لكاوه‌كه‌. سه‌رپلاژ كڕوكپ بوو. به‌ هۆی تۆفانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه‌ هێشتا زه‌وی ته‌ڕ بوو و باڵنده‌كان ده‌فڕین و ده‌نیشتنه‌وه‌.
له‌ ناكا كه‌ڵێكی مێینه‌ی بچكۆله‌ و جوان، بێده‌نگ له‌ نێو سه‌وزه‌ زاره‌كه‌ ده‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش شتێكی نائاسایی بوو چونكو ئه‌و كاته‌ كاتی ئاو خواردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كان نه‌بوو. پۆزه‌ جوانه‌كه‌ی گرتبووه‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌وای ده‌گۆڕی و هه‌وای تازه‌ی ده‌خوارده‌وه‌، گوێ پانه‌كانی ده‌جوڵانده‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دڵنیا بوو چووه‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌، گه‌ردنه‌ بڵنده‌كه‌ی درێژ كرده‌وه‌ و چووه‌ نێو زه‌لكاوه‌كه‌ و خه‌ریكی ئاو خواره‌نه‌وه‌بوو.
ئه‌و كاته‌ كه‌ ئاوی ده‌خوارده‌وه‌ ئێمه‌ گه‌وره‌بوونی نائاسایی زكی ئه‌وگیانله‌به‌ره‌ جوانه‌مان بینی و زانیمان زكی پڕه‌ و كاتی زایینی نزیكه‌.
زۆر له‌ سه‌ر خۆ و هێدی ئاوی ده‌خوارده‌وه‌، هه‌ندێك جار سه‌ری له‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌ به‌رز ده‌كرده‌وه‌ و به‌ جوڵه‌یه‌كی له‌ ناكا و خێرا  فۆرمێكی بێتاقه‌تی ده‌گرته‌ خوه‌ی، هه‌ناسه‌ی تازه‌ ده‌كرده‌وه‌ و دیسان ملی داده‌نه‌واند بۆ ئاو خوادن و خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بوه‌وه‌. له‌ پشت سه‌ریه‌وه‌ نه‌یه‌كان له‌رانه‌وه‌ و كه‌ڵێكی نێر كه‌ هاوجووته‌كه‌ی بوو ده‌ركه‌وت وچه‌ند جار مۆمۆیه‌كی له‌ سه‌رخۆی كرد، كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ ئاوری له‌ پاش خوه‌یه‌وه‌ دا، كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ به‌ره‌ولای مێینه‌كه‌ی  هات، نزیكی بوه‌وه‌ و بۆنی پێوه‌ كرد و له‌ رووی بێمه‌یلیه‌وه‌ چۆڕێك ئاوی له‌ گه‌لیا خوارده‌وه‌.
كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و هاوجووته‌كه‌شی له‌ گه‌لیا كه‌وته‌ رێ. كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ جێگه‌یه‌كی بێده‌نگی دۆزیه‌وه‌ و زۆر له‌ سه‌رخۆ و به‌ وشارییه‌وه‌ هه‌ر دوو ده‌ستی كۆكرده‌وه‌ وخوه‌ی درێژ كرد. به‌ شێوه‌یه‌ك خوه‌ی درێژ كرد بوو كه‌ ئێمه‌ زۆر جوان زكیمان ده‌بینی. به‌دوربین لێوه‌ ره‌شه‌كه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ بچكۆله‌ و جوانه‌مان ده‌بینی كه‌ هێدی هێدی كاوێژی ده‌كری . وا ده‌هاته‌ به‌ر چاو كه‌ نیگای دڵفڕێنی له‌ سه‌ر هیچ شتێك نه‌بوو. كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ش له‌ پاڵیا راوه‌ستا بوو و زۆر جار پۆف پۆفی ده‌كرد و دووه‌ بچكۆله‌كه‌ی ده‌جوڵانده‌وه‌. كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ دیسانه‌وه‌ رابوو و رۆیشته‌وه‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌، ئاوی خوارده‌وه‌ ودیسان هه‌ر له‌و شوێنه‌ و هه‌ر به‌و شێوازه‌ هه‌ڵاژیا. كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ یه‌ك چركه‌ لێی جیا نه‌ده‌بوه‌وه‌ و هه‌ر جار زمزمه‌كانی به‌رز ده‌بوه‌وه‌. هاوجووته‌كه‌ی سه‌یر ده‌كرد و بۆنی پێوه‌ ده‌كرد، تۆزێك دووركه‌وته‌وه‌ و تۆزێك پیاسه‌ی ده‌كرد، سه‌ری ده‌خسته‌ خواره‌وه‌ تۆزێك چیمه‌نی ده‌خوارد و دیسان ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ لای هاوجووته‌كه‌ی ، له‌ ناكاوه‌ رێنماكه‌ی ئێمه‌ كه‌ نزیكی من بوو هێدی ووتی: "دابید"دابید واته‌ مار.
ئه‌مه‌ مارێك بوو به‌ جه‌سته‌ی ئه‌ژده‌هاوه‌.
نازانم ئه‌و ماره‌ چۆن سه‌ری له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌رهێنا بوو ؟ ئایا له‌ نێو دارستانه‌كه‌ هاتبوو یان له‌ بن ئه‌و دوو گابه‌رده‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوو و تا ئێسته‌ش له‌ ژێر سێبه‌ركان خوه‌ی شاردبووه‌وه‌ و ئێمه‌ نامانبینی بوو؟ له‌ سه‌رخۆی ده‌خولایه‌وه‌, به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ستت پێنه‌ده‌كرد، وه‌كوو به‌ڵایه‌كی له‌ ناكاوه‌ خوه‌ی به‌ سه‌ر زه‌ویدا ده‌خشاند له‌ حاڵێكدا كه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ مترێك مه‌ودای بوو، له‌ جێگه‌ی خوه‌یدا ووشك بوو. سه‌ری راست كرده‌وه‌ و خوه‌ی وه‌كو گۆچانێك لێكرد كه‌ له‌ گه‌ڵ زه‌ویدا به‌رابه‌ر بوو. جه‌سته‌ی درێژی كۆكرده‌وه‌ و حاڵه‌تێكی ئاماده‌ بوونی گرته‌ خوه‌ی و له‌و شوێنه‌ جوڵه‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ كه‌ به‌ دوربینیش نه‌مانده‌توانی هه‌ناسه‌ كێشانی ببینین . كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ ئاوڕی له‌ پاش خۆی دایه‌وه‌ و له‌ ماره‌كه‌ راما و سه‌یری ده‌كرد، ده‌ هه‌نگاو ئه‌ولاتریش هاوجووته‌كه‌ی له‌ سه‌ر جێگه‌ی خوه‌ی ووشك بوو و سه‌یری ده‌كرد.
ده‌ ده‌قه‌یه‌ك تێپه‌ڕی، ئێمه‌ له‌ شوێنێك راوه‌ستا بووین كه‌ نه‌مانده‌توانی به‌ گولله‌ لێیبده‌ین و پێشیی به‌و كاره‌ساته‌ بگرین.
رێنماكه‌ چرپاندی به‌ گوێما و ووتی:
ده‌یخوات. به‌ڵام ئێمه‌ به‌ زیندویی ده‌یگرین.
له‌ ناكا سه‌ری مار وه‌ك گولله‌ی تۆپێك به‌ سه‌ر گه‌ردنی كه‌ڵه‌كه‌دا هاته‌خوارێ، ئه‌وه‌نده‌ رووداوه‌كه‌ به‌ خێرایی و توندییه‌وه‌ روویدا كه‌ ئێمه‌ نه‌مانزانی چۆن ده‌ستی پێكرد.
رووداوێكی دڵته‌زێن قه‌وما. مار به‌ده‌ور جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وه‌ی هه‌ڵاژیا بوو سێ ئه‌ڵقه‌ی خوارد، لاقه‌كانی جوڵانه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له‌ دوای یه‌كیان وه‌ك لێدانی دڵ هه‌بوو و جاروبار ته‌كانیان ده‌خوارد.
له‌ هه‌مان كاتدا كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ به‌ دوو به‌زی كورت خوه‌ی گه‌یانده‌ شوێنی كاره‌ساته‌كه‌، خوه‌ی كۆكرده‌وه‌ و سه‌ری به‌ره‌و رووی ئه‌ژده‌هاكه‌ گرت. ده‌هات و ده‌چوو ، دوو جار به‌ شاخه‌كانی له‌ ماره‌كه‌ یدا.
ئه‌ژده‌ها ده‌می خوه‌ی له‌ نێو قوڕگی نێچیره‌كه‌ی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌ری به‌رو كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ گرت و سه‌یری ده‌كرد. كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆیدا ووشك بوو و نه‌ده‌جوڵا.
ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی كه‌ ماره‌كه‌ به‌ ده‌وری كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ دروستیكردبوو ، كه‌ڵه‌كه‌ی بێگیان كرد و ئیدی لاقه‌كانی كه‌ به‌ هه‌واوه‌ بوون  له‌ جوڵه‌ كه‌وتن . ئێمه‌ دیمان كه‌ له‌ جه‌سته‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ كراوی كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ تۆپه‌ڵه‌یه‌كی گۆشتن كه‌ له‌ خوێندا ده‌دره‌وشایه‌وه‌ كه‌وته‌ خوارێ.
ئه‌ژده‌هاكه‌ سه‌ری خسته‌ سه‌ر نێچیره‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ بیلاوێنێ  به‌ جه‌سته‌ گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحه‌كه‌ی جه‌سته‌ ناسكه‌كه‌ی كه‌ڵی جوانی داگرت و له‌ سه‌ رجه‌سته‌ی قورسایی ده‌كرد، چاوه‌ڕێ بوو كه‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌ی تریش به‌ ده‌وریا بدات.
له‌م كاته‌دا كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ ئه‌ستۆی به‌ بێقه‌رایه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌جوڵاند و كۆتایی ئه‌و رووداوه‌ ترسناكه‌ و منداڵه‌كه‌ی خوه‌ی سه‌یر ده‌كرد. رۆیشته‌ پێشه‌وه‌ و گه‌یشته‌ لای منداڵه‌كه‌ی ، سه‌ری دانه‌واند و له‌ سه‌رخۆ مناڵه‌كه‌ی ده‌لێسایه‌وه‌ و زمزمه‌گه‌لێكی هێمنی ده‌كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ژده‌ها گوشاری له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی نێچیره‌كه‌ی زیاد كرد و وه‌كو فه‌نه‌رێك ده‌ور تا ده‌وری جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ی گرت و سه‌ری نا به‌ره‌و زه‌لكاوه‌كه‌ و نێچیره‌كه‌ش كه‌ له‌ نێو جه‌سته‌یدا ده‌یگوشی، به‌ شوێن خوه‌یدا رایده‌كێشا، ته‌نیا ده‌می كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ كه‌ زمانی لێی ده‌ركه‌وتبوو خوویا بوو. به‌م شێوه‌یه‌ دووگیانله‌به‌ر به‌ یه‌ك جه‌سته‌وه‌ چونه‌ نێو ئاوه‌كه‌.
كه‌ڵه‌ نێرینه‌كه‌ ئارایشی مناڵه‌كه‌ی ته‌واوكرد و دیسان له‌ ئاوه‌كه‌ كه‌ جوڵه‌ی ئه‌ژده‌هاكه‌ شه‌پۆلی ده‌خسته‌ سه‌ری راما و سه‌یری رویشتنی هه‌میشه‌یی هاوجووته‌كه‌ی كرد.
ئێمه‌ له‌ دیتنی ئه‌م دوو نمایشه‌ له‌ جێی خوه‌ماندا وشك ببوین. ده‌سته‌ ده‌سته‌ باڵنده‌ی جوان ده‌هاتن ئاویان ده‌خوارده‌وه‌ و مه‌له‌یان ده‌كرد ، سروشت دیمه‌نێكی مه‌نگ و بێده‌نگی به‌ خوه‌یه‌وه‌ گرتبوو.
ئێمه‌ دیمان  بێچوه‌ كه‌ڵه‌كه‌ له‌ سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستا به‌ڵام له‌ سه‌ر لاقه‌كانی پیل پیلی ده‌خواره‌ده‌وه‌ و ده‌كه‌وت و ڕا ده‌بوو وه‌كو ئه‌وه‌ی خوه‌ی بۆ رێكردن حازر ده‌كات. باوكی به‌ گوشاری نه‌رمی پۆزه‌یه‌وه‌ مناڵه‌كه‌ی به‌ره‌و نێو دارستانه‌كه‌ پاڵ پێوه‌ نا و هه‌ردوو چونه‌ نێو دارستانه‌كه‌وه‌.
دوای ماوه‌یه‌ك بینیمان كه‌ ئه‌ژده‌ها له‌ نێو ئاوه‌كه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌.
بازنه‌كانی كرا بوونه‌وه‌، دووی به‌ سه‌ر ماسه‌كانه‌وه‌ راده‌كێشا و پاشماوه‌كانی جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌كه‌ی به‌ شوێن خوه‌یا ده‌كێشا. كاتێك كه‌ جه‌سته‌ی كه‌ڵه‌ مێینه‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ر ناسینی زۆر ئه‌سته‌م بوو سه‌ری پێوه‌ نه‌بوو، جه‌سته‌ی ناسكی وه‌ك تۆربه‌یه‌كی شل و شێواوی لێهاتبوو. ئه‌ژده‌هاكه‌ زۆرتر له‌ كاتژمێریك خه‌ریك خواردنی نێچیره‌كه‌ی بوو. هاورێكانی ئێمه‌ كه‌ رێنماكه‌مان ئاگاداری كردبوونه‌وه‌ خوه‌یان به‌ قولاو گورێس گه‌یانده‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ئه‌و ماره‌ زه‌به‌لاحه‌ كه‌ وه‌ك مردوویه‌كی په‌نه‌میایی لێ هاتبوو به‌ زیندوویی گرتیان.
كاتی خۆر ئاوا بوون شوێنه‌ پێی گه‌له‌ كه‌ڵه‌كانمان دیته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رچی تۆزێك دوور بووین به‌ڵام ئه‌وانه‌مان ده‌بینی، پێنج كه‌ڵی مێینه‌یان له‌ گه‌ڵ بوو كه‌  بێچوه‌كانیشیان به‌ شوێنیانه‌وه‌ بوون و بێچوه‌ كه‌ڵه‌ هه‌تیووه‌كه‌ش له‌ گه‌ڵ یه‌كێكیان بوو.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی