هیوای نوێ: هه‌ڵبژاردن له ئێران به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار بایه‌خی زۆری هه‌یه، له‌و رووه‌وه كه حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران هه‌میشه وه‌ك خاڵێك چاوی لێده‌كا كه رێژه‌ی به‌شداربووان تێیدا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له ته‌ك ره‌وایی بوونی هه‌یه، ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م بابه‌ته؟
موحسین باوه‌جانی: راسته، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ك بۆ ئه‌و سیستمه كه له ئێران ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه گرنگه و ره‌وایی پێده‌دا، به‌ڵكو بنهیهكی گشتگیره و پێ قه‌بووڵ بوونی هه‌ر سیستمێك له لایه‌ن زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر، شایه‌ته حاڵه بۆ پۆزێتیڤبوون و وه‌ڵامده‌ربوونی ئه‌و سیستمه له رووه‌ی پاراستن و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك. به‌ڵام كاتێك داستانی حوكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان دێته ئاراوه، ئه‌م مه‌سه‌له گرنگی خوه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی له رووی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات بابه‌ته‌كه گرنگی ئه‌وتۆی نییه چونكو به شێوه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌توانێ خه‌ڵك كۆنترۆڵ بكات به‌ڵام له رووی ناونه‌ته‌وه‌یی بایه‌خی هه‌یه. چونكو پێگه‌ی وڵاتان و ئیزۆلهبوونیان له په‌یوه‌ندییه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر خاڵی چه‌ندایه‌تی و چۆنێتی پێڕه‌وی كردن له بنه و ئه‌ساسه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دیاری ده‌كرێ كه دیموكراسی و چاره‌ی خۆ نووسینن.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی به‌شداربوونی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه سیستم به به‌ڵگه (به‌شداری خه‌ڵك) بیسه‌لمێنێ كه سیستمێكی په‌سه‌ندكراوه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌مما ئه‌مه ته‌نها به‌شێكه له مه‌سه‌له‌كه. هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژاردن ساخته و ساخته‌كاری تێدابووه، بۆ نموونه له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنێك كه كرا و له‌سه‌ر "جمهوری ئیسلامی "به‌ڵێ" یا "خێر" ، ئه‌نجام به‌و شێوه راگه‌یه‌ندرا كه زۆرتر له 99% خه‌ڵك ده‌نگی "به‌ڵێ" یان داوه. ئه‌م ئه‌نجامه كه بێگومان هه‌ڵه و ساخته بوو ته‌نها دهستاوێزێك بوو بۆ ئه‌و كه‌س، گروپ و حیزبانه‌ی كه له گه‌ڵیان نین و بۆیه‌ش، پاساوی تیۆریان بۆ بیروڕای گشتی ئێران پێ بوو تا بتوانن سه‌ركوتیان كه‌ن یاخود له ناویان به‌رن و بۆ ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای ئێران دووریانخه‌نه‌وه.
ئێستاش راست شتێكی وا له ئارا دا بوو، تێگه‌یشتن و بیری سیاسی خه‌ڵك به راستی گه‌یشتۆته ئاستێك كه خۆههڵقوڵاو زۆر شتی پێ قه‌بووڵ ناكرێ، په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆكه جیاجیاكان تایبه‌ت لیبرالیزم. له ناو توێژی رۆشنبیر كه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه داده‌نێن زۆرێك له یاسا و ته‌نگانه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌نووكه‌یی و یاسای بنه‌ڕه‌تی حوكومه‌تی ئیسلامی ره‌تده‌كاته‌وه و ئۆتۆماتیك سه‌رپێچی له‌و یاساگه‌له‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ. ئێستاش بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌نجام،چۆنێتی و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له مانگی پێشوودا، رێژه‌ی زۆری به‌شداربووان سه‌رنج ڕاكێشه كه له‌و رووه‌وه به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كان به ناوی باڵی سه‌ربازی حوكوومه‌ت و ئوسوڵگراكان راگه‌یه‌ندرا، دیسان سێناریۆی سه‌ركوتی رۆشنبیران و توێژی ناڕازی له سیستم، كه به‌شێكی زۆریان به ناوی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هاتنه ناو خیابانه‌كان یا به‌جۆرێك رێپێوانهكانیان رێبه‌رایه‌تی ده‌كرد هاته ئاراوه، بۆیه‌ش پاكسازییه‌كی تر له ره‌نگی ساڵه‌كانی سه‌رتایی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ئارا دایه تا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دۆخی ئێران ئه‌منییه‌تی بكه‌نه‌وه و بتوانن به سانایی خه‌ڵك كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هیوای نوێ:دوای ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردن له ئێران و ئیدیعای ساخته‌كاری و سه‌رخستنی مه‌حموودی ئه‌حمه‌ی نژاد، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری روویدا و له ئارادایه و زۆر كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ و گه‌وره‌بووی ناو سیستمی حوكوومه‌تی ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركراون یا تیرۆری كه‌سایه‌تی كران، به له‌به‌رچاوگرتنی ناڕه‌زایه‌تی و كێشه و ههڵاكان ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵویست و ریفلێكسانه؟ تا چه‌نده راستن و پێتان وایه چۆن كۆتایی پێ دێ ؟
موحسین باوه‌جانی: بێگومان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا كه دواهاته‌كانی هێشتاش به‌رده‌وامه دوو حاڵه‌ت زۆرترمان نییه، یا به پێ ی تێگه‌یشتنی خه‌ڵك و پێشكه‌وتنی بیرۆكه‌ی سیاسی خه‌ڵك سیناریۆكان زۆر ئاڵۆزتربوون و وه‌ك جاران ساده و ساویلكانه نین كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ بڵێین كێشه‌كانی نێو باڵه‌كانی حوكوومه‌ت ناڕاسته و ته‌نها سیناریۆیه‌كه وه‌ك ده‌یان سیناریۆ كه پێشتر نووسراوه و جێبه‌جێش كرا.
ئه‌مما حاڵه‌تی دووه‌م كه واقعیتره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی ئێران، واته به‌شێك له‌و كه‌سانه كه وه‌ك كه‌سایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری باڵای حوكوومه‌تی ئیسلامی ده‌ناسرێن ده‌یانه‌وێ ئایندهی ئێران جۆرێكی تر و له ره‌هه‌ندێكی دیكه‌وه كه جوێ بێ له ره‌هه‌ندی هه‌نووكه‌یی دیاری بكرێ و به‌شێكی تریش (كه ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌ده‌سته‌ویه) به شێوه‌یه‌كی تر.
ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌ك له‌و دوو باڵه له رووی ئیدۆلۆژیكییهوه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان به نیسبه‌ت پابه‌ندبوون
| "به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی پارانۆئید بنیاتنراوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه باڵی ریفۆرمخوازی خۆشیان كه به مه‌به‌ستی دروستكرادنی گۆڕانكاری هاتۆته ساحه‌وه وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی رووخێنه‌ر یا پلانی وڵاتانی تر له قه‌ڵه‌م بدرێ" |
به كۆماری ئیسلامییه‌وه نییه، ئه‌مما به بڕوای من باڵی ریفۆرمخواز به‌نیازه كه ئێران له ئیزۆلاسیۆنێكی ناونه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تووشی بووه رزگاربكا و چوارچێوه‌كان بشكێنێ ئه‌مه لای ئه‌وان به‌و واتایه‌ش نایه‌ت كه بارودۆخ زۆر كراوه بێ به نیسبه‌ت په‌یوه‌ندی و مامڵه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ئه‌وان خوێندوهیان هه‌بووه له سه‌ر وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێران وه‌ك لیبی و بۆیه‌ش خوازیارن به‌شێكی زۆری هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بنرێ تا وه‌كو به زه‌خت و زۆری سه‌ربازی و ئابووری ئێران له زۆر زێده‌خوازی پاشه‌كشه پێ بكه‌ن كه به‌های زۆری ئه‌وێ.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی ده‌ربازكردنی ئێران له قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان چ له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی و چ له ئاست ناوخۆییدا وه‌ك هێڵی سوورێك بۆ باڵی ئوسوڵگرا پێناسه‌ده‌كرێ، لهبهركو دهستاوێزهكانی وان بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدارێتیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا و په‌ره‌دان به حوكوومه‌تی شیعی له شوێنهجیاجیاكانی جیهان به نه‌بوونی په‌یوه‌ندی و ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی عیلاقات به‌نده، واته به‌رژه‌وه‌ندی وان له سه‌ر بیرۆكه‌ی پارانوئید بنیاتنراوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه باڵی ریفۆرمخوازی خۆشیان كه به مه‌به‌ستی دروستكردنی گۆڕانكاری هاتۆته ساحه‌وه وه‌ك بیرۆكه‌ی رووخێنه‌ر یا پلانی وڵاتانی تر له قهلهَم بدرێ.
ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆییه كه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌ك له‌وان گۆڕان له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیشی له‌گه‌ڵدایه، ده‌مێكه ده‌ستی پێكردوه به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی وه‌ك باڵاترین پۆستێك كه هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌رجسته‌تر بۆوه.
پلانی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی ئه‌وان پاكسازی ئه‌و كه‌سانه بووه كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 57 له حیزبی كۆماریی ئیسلامی ئێران بوون و دامه‌زرێنه‌ری بوون وه‌ك هاشمی ره‌فسه‌نجانی كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیش له ناو جه‌ماوه‌ردا. وته‌كانی عه‌باس پالیزدار وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوی جیددی له‌م پرۆسه‌یه‌دا نرا و هاشمیی ره‌فسه‌نجانی و ناتیقی نووری دوو كه‌س له‌وانه بوون كه وه‌ك گه‌نده‌ڵ و تاڵانكه‌ر باسی كردن و دواتر ناوبراو ده‌سبه‌سه‌ركرا. بۆیه تیرۆری كه‌سایه‌تی ئه‌وان بوو به سه‌ره‌تای پاكسازی و بێ ئازار كردنی رهكابهرهكانیان. دواتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی پاڵێوراوانیش، دووباره و چه‌ند باره له‌سه‌ر پشتی په‌رده‌ی باڵی ریفۆرمخواز قسه‌وباس هاته كایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه. و به جۆرێك زۆربه‌ی مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناو سیستم له بیرۆكه‌ی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا تیرۆری كه‌سایه‌تی كران و ته‌نها كه‌سێك كه بێ كێشه مایه‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ پاكانه‌كردن زۆر جار وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك په‌نایان بۆ ده‌برد عه‌لی خامنه‌یی بوو. ئه‌م پرۆسه‌یه كه له‌ودا مه‌لا ریفۆرمخوازه‌كان و كه‌سایه‌ته گۆڕانخوازه‌كان ده‌خرێنه ته‌نگانه‌وه و تیرۆری كه‌سایه‌تی ده‌كرێن و له ئه‌نجامدا له ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ئێران‌دا ئیزۆله ده‌كرێن ناوی لێنروه شۆڕشی سێهه‌م. شۆرشێك كه جاروبار سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسدارنیش وه‌ك محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ئاماژه‌یان پێداوه.
هاشمیی ره‌فسه‌نجانی وه‌ك هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیناریۆ و پرۆژه‌كانی باڵی ریفۆرمخواز، لهبهركو له ناو سیستمدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و سداوسیما و سه‌رجه‌م ده‌زگا راگهیاندییه گشتییه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئوسوڵگراكان بوو، ناچار روویان له ده‌ره‌وه كرد ( واته چاره‌سه‌ریی كێشه‌كه‌یان له رێگه‌ی كانالیزه‌كردنی بۆ كۆمه‌ڵگه و زڕاندنی ورده‌كارییه‌كان له مه‌حافیلی سیاسی خوه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه). مامڵه‌كردنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه‌یه‌كی دوور له چاوه‌ڕوانی بوو، دهرێژهكێشانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه سه‌ركوت ده‌كرێ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قسه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی وه‌ك رێبه‌ری سیاسی و رێبه‌ری دینی ئێران (كه خوه‌ی بوو به به‌شێك له‌م ئاڵۆزییه) نه‌یتوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هێوركاتهوه و به‌كردوه بوو به نوقته‌ی به‌رامبه‌ری خه‌ڵك.
هه‌ڵوێسته‌كانی میرحسێن مووسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕووبی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چاره‌نووسی ئه‌م كێشهگهله دیاریده‌كات. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه دوو لایه‌ن چۆن بیانه‌وێ چاره‌سه‌ریی بكه‌ن. له راستیدا باڵی ریفۆرم وه‌ك میكانیزمێك له هێزه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك كه‌ڵكی وه‌رگرت، ئه‌گه‌رچی ئێستاش به‌كرده‌وه كه‌وتۆته ناو دۆخێكی تایبه‌تییه‌وه كه ره‌نگه نه‌یانه‌وێ كۆتا بێن ئه‌مما هیچ شتێك دوور له چاوه‌ڕوانی نییه.
هیوای نوێ:په‌یوه‌ندی ئا‌مریكا و ئێران چۆن ده‌بینن له كاتێكدا هه‌ڵوێستی سه‌رۆككۆماری ئا‌مریكا "باراك ئوباما" له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران هه‌ڵوێستێكی بی لایه‌نانه بوو و وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی باسیكرد كه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌ك له مووسه‌وی و ئه‌حمه‌دی نژاد هیچێك له هاوكێشه‌كان به نیسبه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران چاره‌سه‌ر ناكات؟ خوێندنه‌وه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته چییه؟
موحسین باوه‌جانی: له راستیدا له زۆرێنه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران ئا‌مریكا وه‌ك هانده‌ر و گاڵدهر ناسراوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و وڵاته به نیسبه‌ت كێشه‌كانی ئێرانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها سیاسه‌تی ده‌ركی ئێران به لای ئامریكاوه گرنگه, و سیاسه‌تی ناوخۆیی ئێران لانی كه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. جیاوازی ده‌وڵه‌تی ئوباما و بووش له‌م خاڵه‌شدا به روونی ده‌رده‌كه‌وێ، بووش گرنگی و ئیهتیمامی تایبه‌تی به گه‌لانی ئێران ده‌دا و زۆر جار رووی قسه‌ی له‌وان بوو و وشدارهكانیشی رووه‌وه گه‌وره به‌رپرسان
(گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه كه حوكوومه‌تی ئیسلامی مه‌ترسیدار و ناڕه‌وایه)، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تی ئوباما دا گرنگی و رووی قسه زۆرتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانن تا خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ( گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه كه حوكوومه‌تێكی ڕه‌وایه)، ئه‌مه‌ش ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆژه‌ی دانیشتن و وتووێژی ده‌وڵه‌تی ئوباما له ته‌ك ئێران, كه هه‌ڵه‌ی سیاسی له هه‌ڵوێسته‌كانی ئوباما و كابینه‌كه‌ی یه‌كسانه له ته‌ك ئه‌و متمانهسازییهی كه ده‌وڵه‌تی ئوباما تا هه‌نووكه به‌رامبه‌ر به ئێران چێ ی كردووه.
له بیریش نه‌كه‌ین ده‌وڵه‌تی ئوباما و حوكوومه‌تی ئامریكاش به باشی ئاگادارن له‌و گۆڕانكاری و بارگرژییه‌ی له ئێران دایه و تایبه‌ت له ناو باڵه‌كانی سیستم هه‌یه و به باشی له‌وه‌ش تێگه‌یشتوون كه شۆڕشی سێهه‌م كه به كوده‌تا ده‌ستپێكردووه، هیچ رێ ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نییه و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران به‌رامبه‌ر ئا‌مریكا و وڵاتانی تر له‌ودا پێناسه‌ده‌كرێ و پێویستیشه كه ئامریكاش سه‌رله‌نوێ پێناسه‌یه‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به‌رامبه‌ر ئێران بكات. له لایه‌كی تریشه‌وه چونكو پێش له هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ئا‌مریكا له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، ئوسوڵگراكان باسیان له ده‌ستی پشتی په‌رده و خۆتێهه‌ڵقورتانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان كردبوو, بۆیه‌ش هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێكی تری ئا‌مریكا كه پشتگیری له‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی بكردایه یا به جۆرێك ناوبژیوانی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له سیستمی ئێرانی كردبا ده‌یتوانی ببێ به بیانوویه‌ك بۆ سه‌ركوتی دڕندانه‌تری جه‌ماوه‌ر و ره‌نگه ئاقار شتێكی تر ببوایه. به‌ڵام به عام, سیاسه‌تی ئێران له قۆناغه‌دا درێژه‌ده‌ری سیاسه‌تێكی دژه ئامریكاییه.
هیوای نوێ: ئێوه چۆن ده‌ڕواننه هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چوون وه‌ك ئاگادارین دوو هه‌ڵوێست له گۆڕێ دا بوو كه یه‌كیان به‌ڵێ و ئه‌وی دیكه نه‌خێری ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دانی خه‌ڵك كرد؟
موحسین باوه‌جانی: هه‌ڵوێستی حیزبه‌كان زۆر سروشتیه كه جیاوازی تیا بێ، و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕواكان و خوێندوهیان له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی تر (زۆرینه).
چونكو حیزبی سیاسی رێبازدانهره و هه‌ڵوێسته‌كانی له به‌رامبه‌ر رووداو و هاوكێشه‌كان ته‌نها و ته‌نها به پێ ی بڕوا وبه‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه، له‌و رووه‌وه‌ش هه‌وڵده‌دات جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌و بن، ئه‌مما جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵوێسته/تانه چ له رووی هه‌ل و مه‌رجی سیاسیی ناوخۆیی ــ ده‌ره‌كی حیزب و چ له دۆخێكی رۆحی و ده‌روونی بڕیارده‌رانی حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه وه‌رگیرابێ، بیری گشتی گه‌لێك گرنگتره و ده‌بێ حسێبی تایبه‌تی بۆ بكرێ. كاتێك به‌شی زۆری گه‌لی كورد و ناڕازیان له سیستم له دۆخی ئاسته‌می ئێران‌دا بایكوتی ئه‌و شانۆیه ده‌كه‌ن، واتایه‌ك بۆ بایكوت نه‌كردن و بانگهێشت بۆ ده‌نگدان له لایه‌ن حیزبی ئۆپۆزیسیۆن نابینرێته‌وه. هه‌مووان سیستم ده‌ناسن، پێكهاته‌ی سیستم لێكده‌ده‌نه‌وه و بگره حیزب لێكدانه‌وه‌ی تایبهیشی هه‌بێ، بۆیه هه‌ڵوێستی بایكوت خواستی گشتی و راستتره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من پێم وایه ئه‌و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد له رووی تیۆرییه‌وه، دیفاعیاتێكی قورسیان پێ نه‌بوو كه به راستی مێشكی پرسهران تێركات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و حیزبانه ته‌نها لاساییان كرده‌وه. لاسایی ئه‌و هاوكێشهیانه كرد كه له توركیا و بۆ كورده‌كانی تۆركیا هاته‌گۆڕێ و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیا وه‌ك "پ ك ك " بانگه‌شه‌ی ده‌نگدان و به‌شداربوونی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد. ئه‌مما وه‌ك وتم ته‌نها لاسایی كردنه‌وه مه‌به‌ست بوو نه شتێكی تر و له‌م لاسایی كردنهوهشدا بڵێن كه ئێمه جیاوازین. ئه‌گینا پێم وا نییه له رووی عه‌قڵانییه‌تی سیاسی و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نواند بێ، قورسترین هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه تا چه‌نده خه‌ڵكی كورد ( به‌ده‌ر له‌وانه‌ی ده‌نگدان بۆیان ئیجباره) به‌شداریان كرد.
بێگومان دۆخی توركیا له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی، دۆخی كورد له‌و وڵاته، دۆخی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردی توركیا، ژئێوستراتژیكبوونی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه و تایبه‌ت گرنگبوونی به لای ئوروپا و ئامریكاوه، زنجیره هۆ و هۆكارگه‌لێكن كه ده‌نگدان له توركیا و ده‌نگدان له ئێران ده‌باته دوو خانه‌ی جیاوازه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له توركیا شه‌پۆلێكی تری گۆڕان هاتۆته ناو سیاسه‌ته‌وه و تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌گه‌ر ئێمه رۆڵی كورد له توركیا و له ئێران له به‌رچاو نه‌گرین و له دیدێكی گشتگیرتره‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌كه ده‌بینین كه شه‌پۆڵی گۆڕانكاری سیاسی توركیا, له كۆمه‌ڵگه و سڤیله‌وه ده‌سپێده‌كا و سیستمی سه‌ربازی ده‌خاته په‌راوێزه‌وه، واته حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان به جۆرێك هێرشبه‌ره و سیستمی سه‌ربازی بهرهنگاریكهر (به نیسبه‌ت به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات). ئه‌مما له ئێران‌دا شه‌پۆڵی ریفۆرم نه كه هێرشبه‌ر نین تا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن به‌ڵكو دهسهڵاتیشان به‌ده‌سته‌وه نییه تا بهرهنگاریكهر بن به‌رامبه‌ر شه‌پۆڵێكی هێرشبه‌ر. به‌ڵكو سیستمی سه‌ربازی له ئێران ده‌سه‌ڵاتداره و هاوكات هێرشبه‌ریشه. بۆیه جیاوازییه‌كان زۆر ئاشكران و ده‌بینرین، به‌راوردكردنی ئه‌و دوو سیستمه هه‌ڵه‌یه و هه‌ر به‌رنامه و پلانێكی پۆزێتیڤ ناكرێ بۆ هه‌ر دوو سیستم پێڕه‌و بكرێ چون له یه‌ك سیستمدا وه‌ڵامده‌ر و له سیستمێكی دیكه‌دا وه‌ڵامده‌ر نابێ. بۆیه لاسایی كردنه‌وه نه ته‌نها دووره له عه‌قڵ و عه‌قڵییه‌تی سیاسی به‌ڵكو ئه‌نجامێكیشی نابێ.