ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
وه رزێكی نوێ / هۆنراوه‌
هۆنراوه‌ی: شه‌هلا
22 / 7 / 2008
جوانترین تماشا
له‌ ته‌سكترین كۆڵان
هارمۆنی هه‌نگاوی
سه‌گ و مرۆڤ
شاڕێیه‌ك بۆ تێپه‌ڕین
له‌ هه‌موو وێنه‌كانی ئازادی ،
به‌ جوانترین تماشا،
له‌ ته‌سكترین كۆڵان
كه‌ بایه‌كی سارد
له‌ چوار لاوه‌ رووت تێده‌كاو
چاوو و ته‌م و مژ
بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستی
له‌ سنووری وێرانی دان،
به‌ جوانترین تماشا
له‌ ته‌سكترین كۆڵان
له‌ قوڵایی رۆحدا،
شكۆمه‌ندی فڕینی په‌یوله‌كان
و گه‌ڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری شین
بۆ جه‌سته‌ی نێوه‌ گیانی " بیر"
تۆز له‌ سه‌ر تابلۆی درامێك ده‌شوا و
به‌ جوانترین تماشا
ئه‌مه‌, نهێنیه‌كت فێر ده‌كات
كه‌ زۆر له‌ مێژه‌ ده‌یزانی
بڕوا بكه‌ !


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی