ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر عەفرین لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکیا
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
20 / 1 / 2018
گەلی کورد
هێزە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان
دواجار دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورکیا بە دەمامکێکی نێۆعوسمانیەوە بە هاوکاری تاڵانچی و جەردەکانی سۆپای بە ناو ئازادی سووریا، هێرشیان بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و کانتونی عەفرین دەستپێکردووە، ئەو هێرشە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە گەلی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بۆ پاراستنی خۆی هەرێمەکانی نیشتەجێی خۆی بە ئەو پەڕی هێمنی و ئاشتییەوە بەڕێوە بردووە، هەرگیز نەیویستووە هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ نەتەوەیەکی تر، بەڵام بە داخەوە دەبینین کە لە پێش چاوی زلهێزەکان کە ناوچەکەیان دابەشکردووە٫ گەلی کورد خەریکە دەکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکانی ئەوان و لە بێدەنگییەکی تەواودا و لە سانسۆرێکی ڕاگەیاندنیی جیهانیدا هەوڵی قڕکردنی گەلی کورد لە لایەن فاشیزمی ناوچەکە دەدرێت.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک و فاشیستەکانی ناوچەکە دەکەین  بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژاوا و داوا دەکەین کە گەل و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەتێکڕا لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەڵوێست بگرن و ڕووبەڕووی دەستدرێژیی فاشیستەکانی ناوچەکە بۆ سەر گەلەکەمان ببنەوە.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٢٠/١/٢٠١٨


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 61
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە
بەیاننامەی یەکتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی