ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
پەیام و پرسەنامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
اتحادیه دمکراتیک کوردستان
3 / 10 / 2017
بەڕێزان : 
بنەماڵەی جەنابی مام جەلال
مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
 زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردە و ڕابەر و کاریزمایەکی گەلی کوردمان بیست، جەنابی مام جەلال تەمەن و ژیانی خۆی کردە قوربانی نەتەوەکەی و هەموو هەوڵێک و ماندووییەتییەکی بۆ سەرخستنی پرسی نەوتەوەکەی و  چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان بوو، لە پێناو نەتەوەکەی لە هەر چوارپارچەی کوردستان خەبات و تێکۆشانی کردووە و یارمەتیدەر و پشتیوانی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بووە و پەیوندییەکی پتەوی لە گەڵ هیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو و توانی وەک سەرکردەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوێت و بە باوەڕ بە دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوە ژیان، بە لێهاتوویی و توانکاری دیپلۆماتیکی و بە لێزانین لە بنەماکانی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە خوێندنەوەیەکی واقیعبینانە،  گەلی کوردی لە ناوچە پڕ لە کێشە و ئاڵۆزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لێواری سەرکەوتنی یەکجاری بگەیەنێت، بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی و بەجێهێشتنی گەلی کوردستان لەم کات و ساتەدا و خۆمان بە هاوخەم و هاوپرسە لە گەڵ ئێوە و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دەزانین و هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ ڕێبوارانی مام دەخوازین.  

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان  - ئێران
٢٠١٧/١٠/٣
  



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
پەیامی هاوخەمی عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتیی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی