ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
پەیامی هاوخەمی عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتیی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
عوسمان جەعفەری
3 / 10 / 2017
بەڕێزان : 
بنەماڵەی جەنابی مام جەلال
مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
 هەواڵی دڵتەزێنی سەفەری هەمیشەیی و کۆچی دوایی سەرکردە و ڕابەر و کاریزمای گەلی کوردستان، جەنابی مام جەلال تاڵەبانیم بیست، ناخی هەژاندم، جەنابی مام جەلال پێویست بە ناساندن ناکات، بە دڵنیاییەوە ڕێبەری ئۆستورەیی کوردایەتی و دیپلۆماتێکی گەورە و لێهاتووی گۆڕەرپانیی سیاسی ئاڵۆزی ناوچەکە بوو، دۆست و دوژمن دەزانن کە چ ڕۆحێکی گەورەی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی بوو، مێژووی دوور و درێژی خەباتی ماندوونەناسانەی شایەتی ئەوە دەدەن کە هیوای گەلێکی بڕسکاو و ستەملێکراو بوو و توانی گەلەکەی سەرخات، جەنابی مام جەلال، پشتیوان و یارمەتیدەری گەورەی بزاوتی ڕزگاری خوازی گەلەکەن بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە بیری ناکەین، لە مێژوو و دیرۆکی کوردستان، ناو و خەباتی تۆمار کراوە و بۆ هەمیشە گەلی کورد شانازی پێوە دەکات، خۆم بە هاوخەمتان دەزانم و سەرەخۆشی ئەم کۆستە گەرەیە لە خۆمان و ئێوە و گەلی کوردستان دەکەم، ڕۆحی شاد  و ڕێگای بەردەوام بێت.  

عوسمانی جەعفەری
سکرتێری گشتیی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان  - ئێران
٢٠١٧/١٠/٣
  



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
پەیامی هاوخەمی عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتیی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی