ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان
اتحادیه دمکراتیک کوردستان
24 / 9 / 2017
گەلی تێکۆشەر و بەرخۆدەری باشووری کوردستان

          هەروەک هەموومان ئاگادارین گەلی کورد لە باشووری کوردستان، بڕیاری داوە کە سبەی ٢٥ی سێبتەمبر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خۆی بەڕێوە ببات و دەنگی خۆی بۆ سەربەستی و سەربەخۆیی و جۆری ژیانی خۆی لە داهاتوودا بخاتە نێو سندووقی ڕیفراندۆمەوە. گەلی کورد بە درێژایی زیاتر لە سەدەیەک خەبات و سەرهەڵدان و بەرخۆدانی کردووە و دەریایەک خوێنی داوە و دەیان هەزار لە ڕۆڵەکانی گیانیان بەختکردووە لە ڕێگای سەربەخۆیی و ئازادی و دادپەروەریدا و بە هیوای ڕۆژێک بووە کە بتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات و شەڕی مافی دیاریکردنی چارەنووسی بە نرخێکی گران بۆ تەواو بووە و لە ئێستاشدا درێژەی هەیە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، داواکارین لە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە سبەینێ حماسەخولقێن بن و تۆڵەی خوێنی دەیان هەزار شەهید و ئەنفال و کیمیاباران و بێسەروشوێنکراوانی دەستی دوژمنانی داگیرکەری کوردستان بستێننەوە و بە دەنگی بەڵێی خۆیان لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیان هەڵدەنەوە کە مێژوویەکی نوێ بۆ نەوەکانمان لە داهاتوودا تۆمار بکڕێت و نەوەکانی داهاتوومان بندەست و داگیرکراو و چەوسێنراوی دەستی نەتەوە باڵادەستەکان نەبن، باوەڕمان بە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هەیە و چاوەڕێی نووسینەوەی لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویین کە سبەینێ بە دەنگی خۆتان تۆماری دەکەن و مێژووی گەلی کورد و ناوچەکە و جیهان و هەروەها نەخشەی سیاسی و جۆگرافی و ئابووری جیهانیش دەگۆڕن.


بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئاشتی و ئازادی
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران
٢٤/٩/٢٠١٧    



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
پەیامی هاوخەمی عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتیی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی