| چاو پێکه‌وتن و وتووێژ |
|
به‌ڕێز م.عوسمان جه‌عفه‌ری بۆ ;كوردستان راپۆرت“:ئه‌وه‌ی په‌ژاك ده‌یكات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه و زه‌ره‌ر له گه‌لی كورد ده‌دات
كوردستان راپۆرت
8 / 6 / 2008
له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌ڕێز عوسمانی جه‌عفه‌ری باسی چۆنێتی دامه‌زراندنی په‌ژاك و چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ده‌كات و گه‌لێك نهێنی كه تا ئێستا نه‌وتراون، بۆ كوردستان راپۆرت ئاشكرا ده‌كات: كوردستان راپۆرت : بۆ چی كێشه‌ی په‌كه‌كه و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه هه‌ندێكجار ئاستێكی نێو ده‌وڵه‌تیشی وه‌رگرتووه ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یان كێشه‌ی كورد و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌ی كورد، سیستمی نوێی جیهانی كه ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهراِستی گه‌وره كه زۆر شت و ئاڵوگۆڕی گه‌وره له نێو خۆیدا ده‌گرێته به‌ر، قورسایی كورده، هه‌رچه‌ند زۆر كه‌س پێیوایه كه ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌یه ، به‌ڵام تا ئه‌مرۆش پێموانییه ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره و جیدی هاتبێته پێش ئه‌م سیستمی نوێیه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داده‌رێژێت ، كورد بریتییه له گرنگترین لایه‌نه‌كان و به بێ كورد پێموانییه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بێت و سه‌قه‌ته، پێشموانییه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌یانه‌وێ كۆتایی پێ‌بێنن، واته كورد فاكته‌رێكی ئه‌ساسییه له به دیهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه, له رووی جوگرافیا و نفوس و رابردووی ستراتێژی و جیۆپۆلۆتیكی كورد و ته‌بیعه‌تی جوگرافیای كوردستان وایكردووه كه كورد هه‌روه‌كو عه‌ره‌ب، فارس و تورك به‌شێكی گرنگ بێ له‌م پرۆژه‌یه‌دا، ئێستا ده‌بینین دوو كێشه‌ی زه‌ق و گه‌وره سه‌ده‌یه‌كه ناوچه‌كه‌ی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. پێموایه ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی سیستمی نوێی ناوچه‌كه ئه‌م دوو كێشه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش كێشه‌ی فه‌له‌ستین و كورده كه به بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه شته‌كان سه‌قه‌ت ده‌بن و نایه‌نه دی. ته‌بیعه‌تی پرۆژه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر دوو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت، كه سیستمی نوێ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه دایرێژاوه وه‌كو ده‌سپێكی سه‌ده‌ی 20سیستمێك دارێژراوو له‌م سی ئه‌و مه‌سه‌لانه كه ئه‌وان پێویستیانه و گه‌ره‌كیانه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئایا وه‌كو كورد خۆی چۆن ده‌یه‌وێت یان فه‌له‌ستینیه‌كان خۆیان چۆن ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت ؟ ئه‌وه‌شتێكی تره، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وان چۆن ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه و چارسه‌رێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی ئه‌وان بپارێزێت ئهوهشتێكه له به‌رنامه‌ی ئه‌واندایه، كورد له یه‌كه‌م خۆنواندنی له به‌رده‌م ئه‌و سیستمی نوێی جیهانیه‌دا له باشووری كوردستان خۆی نواند، ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه كه ئێستاكه ناتوانین به درێژی باسی بكه‌ین, بۆچی كورد له باشووردی كوردستاندا بوو به ناوه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌مه به‌حسێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام وه‌كو كورد كه چاوهڕواندهكرا كێشه‌ی كورد بووه به كێشه‌یه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر چۆنێك بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوهراِستدا كێشه‌ی كورد چ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان چ له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مرۆ هیچ شتێك نیه كه له میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كان شاراوه بێت . كوردستان راپۆرت : هه‌رێمی كوردستان به بڕوبیانووی چالاكی په‌كه‌كه و په‌ژاك به‌رده‌وام دهكهوێتهبهردهم ئه‌و هه‌ڕه‌شه و دژایه‌تییانه‌ی توركیا و ئێران ، چ خوێندنهیهكتان هه‌یه بۆ خستنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناو ململانێیه‌كی نه‌خوازراو ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : باشووری كوردستان زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی كه ببێت به ناوه‌ندی كێشه‌ی كورد، یان ببێت به ناوه‌ندی دیپلۆماسیه‌تی كورد، وه‌كو ترافیكێك جێگه‌ی بایه‌خی ده‌ره‌وه‌یه، زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه له كوردستانی باشووره‌وه هه‌م له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردییه‌وه كه له باشووری كوردستاندایه و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه كه زه‌مینه‌یه‌كی له باری سیاسی پێگه‌یاند، ئێستا باشووری كوردستان بۆته ناوه‌ندی دیپلۆماسیه‌ت بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان، بۆیه جێگه‌ی بایه‌خه. ئه‌مڕۆ ده‌بینین باشووری كوردستان هه‌روه‌كو جوگرافیاكهش ناوه‌ندی كوردستانه بۆ پارچه‌كانی تریش، قیاده‌ی كورد قیادهیهكه كه جێگه‌ی ئیهتمامی ده‌ره‌وه‌یه، چ ئه‌وروپا بێت یان ئه‌مریكا بێت ، لێره زه‌مینه‌یه‌ك ساز بووه كه ئه‌م پارچه‌یه ببێت به ناوه‌ندێك بۆ زۆر شت ، ئێستا توركیا و ئێران و چه‌ند شوێنێكی تریش حیساب بۆ ئه‌م پارچه‌یه ده‌كه‌ن ، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌ی كورد لێره‌دا یه‌كلایی بێته‌وه به‌و شێوه‌یه كه ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانانی ده‌یانه‌وێت و كورد له باشووری كهوردستاندا بگات به‌و خاڵه ستراتیژییانه‌ی كه له مێژووی كورددا خه‌باتی بۆ كراوه راسته‌وخۆ كاری كردووه له باكوور و له رۆژهه‌ڵات و له رۆژئاوای كوردستانیش، تا ئێستاش هه‌روابووه، ئه‌و پێشكوتنه سیاسییانه كه له باشووری كوردستاندا به دیهاتووه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری خۆی هه‌بووله سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، پێموایه هه‌موو كاتێك بزووتنه‌وه‌ی كورد له باشووری كوردستان كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر پارچه‌كانی تر . كوردستان راپۆرت : كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوور ده‌رك به‌م دۆخه ده‌كه‌ن كه كورد له باشووری كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر مافه‌كانی كورد له باشوور به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ماف و داواكارییه‌كانی ئه‌وانیش ، ئایا لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌رك به‌مه ده‌كه‌ن ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : پێموایه ئه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی سیاسی باشی هه‌بێت و مته‌وازع بێت و له‌وه‌ی كه بینیویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌م 16ساڵه‌ی رابردوودا ، ده‌بێت ئیعتراف به‌وه بكات كه باشووری كوردستان له ڕووی سیاسی و له ڕووی كولتوورییه‌وه راسته‌وخۆ له سه‌ر پارچه‌كانی تر كارگهییهكی زۆر به‌رچاوی هه‌بووه و هه‌یه بۆ نموونه ئه‌مڕۆ دبینین هه‌ولێر و سلێمانی بوون به دوو شاری نه‌ته‌وه‌یی و له هه‌موو لایه‌كه‌وه كوردی پارچه‌كانی تر رووی تێده‌كه‌ن ، هه‌موو سیاسه‌تمه‌داری پارچه‌كانی كوردستان لێره كۆ بونه‌وه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بواری فه‌رهه‌نگی كار ده‌كه‌ن لێره كۆبونه‌وه‌ته‌وه ، سه‌رمایه‌داری پارچه‌كانی تری كوردستان ئێستا له كوردستان سه‌رمایه‌داری ئه‌كه‌ن، واته هه‌ولێر و سلێمانی بوون به دوو سه‌نته‌ر بۆ هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان له هه‌موو بوارێكدا ، ئه‌مه زۆر به‌رچاوه و كه‌س ناتوانێ حاشا له‌م مه‌سه‌له‌یه بكات و بڵێت وانییه یان بیه‌وێت زۆر كه‌می بكاته‌وه ، پێموایه راست ناكات به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سكه‌وته مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییانه كه كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان به ده‌ستی هێناوه . كوردستان راپۆرت : زۆربه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چالاكی نیزامی‌یان نییه له ناو ئێران و ئه‌و بێده‌نگییه و نه‌مانی چالاكییه تا چه‌ند به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرێ دراون ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : چالاكی چه‌كداری راوه‌ستاوه ، له‌وانه‌یه هه‌ندێكی به‌و شێوه‌یه بێت، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر بێین سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌جالی شه‌ڕی چه‌كداری هه‌بووایه و دژی ئێران بكرێت ، ده‌كرا ، وه‌كو خۆم ئه‌وه‌م پێ باش نه‌بووه و قهبوڵیشم نییه ئه‌گه‌ر هۆیه‌ك بێ له‌و هۆ گه‌ورانه‌ش كه ئێمه له به‌ر باشووری كوردستان شه‌ڕی چه‌كداری له گه‌ڵ ئێران‌دا ناكه‌ین، به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر چالاكی حیزبه‌كان راوه‌ستاوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی ناوخۆ، سیستمی نوێی جیهانی وایكردووه حیزبه‌كان چالاكی نه‌كه‌ن ، چونكه چالاكی ته‌نها چالاكی نیزامی و سیاسی نیه ، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، چالاكی فه‌رهه‌نگیمان هه‌یه ، چالاكی دیپلۆماسیمان هه‌یه و چالاكی راگه‌یاندنمان هه‌یه، ته‌ماشا ده‌كه‌ین له‌م بواره‌دا زۆر پاسیڤ بوون هه‌یه، جیا له‌مانه چالاكی رێكخستنی مه‌ده‌نی كه بۆی هه‌یه له هه‌موو جێگه‌یه‌كدا كه هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان هه‌تا باكووری كوردستان یان رۆژئاوای كوردستان ئه‌و كارانه بكه‌ن ، به‌ڵام كه ته‌ماشا ده‌كه‌یت ئه‌مه زۆر لاوازه ئه‌مه له‌و ئاسته‌دا نییه كه حیزبێك دهَلێت من پێشه‌نگی خه‌ڵكم و نوێنه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردم ، كه‌چی چالاكی له ئاستێكی زۆر نزمدایه و نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی خواست و ویستی خه‌ڵك بداته‌وه و بۆشاییه‌كان پڕبكاته‌وه واته ئه‌و فه‌راغه سیاسی و ته‌نزیمی و فیكریه‌ی كه هه‌یه‌تی پڕی بكاته‌وه . كوردستان راپۆرت : په‌ژاك ماویه‌كی زۆره خه‌ریكی چالاكی چه‌كدارییه و ئه‌مه كاریگه‌ییه‌كی خراپی كردۆته سه‌ر پیوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران ، چون ده‌ڕوانیته ئه‌و چالاكییانه و ئایا شیاوه بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : به جورئه‌ته‌وه ده‌یڵێم نه‌ك بۆ په‌ژاك بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی كه بیه‌وێت به شه‌ڕی چه‌كداری كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات هه‌ڵه‌یه و به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت ، نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نییه به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانی كوردستاندایه ئه‌وه‌ی په‌ژاك ده‌یكات100% له به‌ژه‌وه‌ندی ئێران و حوكومه‌تی ئیستبدادی و حوكومه‌تی چه‌وسێنه‌ری كورده له ئێران‌دا كه به‌و شێوه‌یه زه‌ره‌ر له گه‌لی كورد ده‌دات له ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له رێگه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و له رێگه‌ی (ئێن جی ئۆ) كان و له رێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه ئیشده‌كه‌ن جمهوری ئیسلامی فشاری بۆ سه‌ر ئه‌وانه زۆر ده‌بێت ، كوردستان ملیتاریزه ده‌بێت ، له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بینین كوردی باشووری كوردستان به تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌كانی به ده‌یان ساڵه له ژێر تۆپباران و بۆمبارانی به‌عس و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق سه‌ر له نوێ ئه‌و گوندنشینانه‌ی سه‌ر سنووری باشووری كوردستان شه‌ڕ به خۆیانه‌وه ده‌بیننن، كێ ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌ره ناسیتێنێ و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و په‌یمانه ستراتیژییانه‌ی كه نێوان ئێران و توركیا هه‌یه په‌ره بستێنێ و گه‌وره ببێت و ئه‌وان چالاكی گه‌وره له ناوچه‌كه بكه‌ن ، ئه‌مه زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژوییانه كه هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستی هێناوه ، ئه‌مه به راِی ئێمه نه‌ك هه‌ر بۆ په‌ژاك ، به‌ڵكو هه‌ر حیزبێكی تریش كه بیه‌وێت ئه‌و كاره بكات به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، ئێستا په‌ژاك به‌و كارانه‌ی وه‌ك فارسه‌كان ده‌ڵێن "ئاو ده‌كه‌نه ناو ئاشی دوژمنه‌وه "بۆ ئه‌وه‌ی كه باشتر ئاشه‌كه‌ی بخولێته‌وه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی چه‌كداری چاره‌سه‌ر بوایه ، ده‌بوایه شه‌ڕی چه‌كداری باكووری رزگار بكرایه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پێیوایه به شه‌ڕی چه‌كداری ئێران ده‌روخێت بۆ رزگاری نه‌كرد؟ به‌ر له په‌ژاك كۆمه‌ڵه‌كان و دیمۆكراته‌كانی ئێستا شه‌ڕی چه‌كدارییان دژ به ئێران كرد له كاتێكدا شه‌ڕی ئێران و عێراقیش له ئارادا بوو، به‌ڵام ئایا ئێران به شه‌ڕ رووخا ؟ كوردستان راپۆرت : رێگاكان چین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكرێت ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : رێگه زۆره ، به‌ڵام ئێستا په‌ژاك ده‌ڵێت من نه فیدرالیزمم ده‌وێت نه خود موختاریم ده‌وێت و نه كوردستانێكی سه‌ر به خۆم ده‌وێت, وه‌ك چۆن په‌كه‌كه بۆ پارچه‌كانی تر ئه‌و شتانه ده‌ڵێت ئه‌ویش ده‌ڵێت كۆن فیدرالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌وێت ، له راستی دا فیدرالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه له ئه‌وه‌ی كه تۆ شه‌ڕی بۆ بكه‌یت ، ستراتیژی په‌ژاك بۆ ئێران و كوردستانی رۆژهه‌ڵات كۆن فیدرالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، وه‌كو خۆی له به‌رنامه و پیڕه‌و وپرۆگرامی خۆیدا پێناسه‌ی ده‌كات ، كۆن فیدرالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ی پێویستی به شه‌ڕ ده‌كات به ناوی به‌رگری ره‌واوه ، ئێستاكه كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه به ده‌ست تورك و فارسه‌وه یان وڵاتانی تر و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه له كێشه‌ی كورددا ده‌ستیان هه‌یه نه‌ده‌ن ، ده‌بێ بێن و خۆی رێك بخات و له بواری دیپلۆماسییه‌وه له ئه‌وروپا وئه‌مریكا لۆبی ساز بكات ، لۆبی سیاسی ، ئابووری ، لۆبی كولتووری و به‌م شێوه‌یه چالاكییه‌كی گه‌وره و فراوان ده‌ست پێبكات و بتوانێ دیپلۆماسییه‌ت له ئاستێكی ناوچه‌یی و جیهانی په‌ره بسیتێنێ و راگه‌یاندنی جیدی به‌هێز دروست بكات. بۆ نموونه وه‌كو ده‌بینین هه‌موو رێكخراوه‌كان ته‌له‌فزیۆنیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوانه به راستی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی پێك بێنن هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له هه‌ر كام له ته‌له‌فزیۆنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بڵاوبێته‌وه به ئه‌ندازه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕی چه‌كداری ده‌توانێ كاریگه‌ری بخاته سه‌ر پێشكهوتنیی بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. كوردستان راپۆرت : چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌ك په‌كه‌كه خۆی خستۆته پشت په‌ژاك و به ناوی په‌ژاكه‌وه لێدوان و چالاكی ئه‌نجام ده‌دات په‌كه‌كه ئه‌م كاره بۆ ده‌كات ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : ئێمه تا ئه‌و جێگایه كه ده‌زانین و ئاگادارین پێشتر له ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا بووین و دوایی به هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه به دی ده‌كران و چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كران ناچار به جیا بوونه‌وه بووین ، ده‌توانم بڵێم له ساڵی 1999وه تا ئێستا په‌كه‌كه خۆی به كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه پاراستووه، له ساڵی 1999وه به‌و لاوه په‌كه‌كه ره‌گی حه‌یاتی خۆی په‌یوه‌ست كردووه به جوانان و گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چونكه له‌و ساڵه‌وه به‌م لاوه په‌یوه‌ست بوون له باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان بۆ ناو په‌كه‌كه بڕا ، ئه‌وه‌ی هێزه كه ئێستا په‌كه‌كه ناوی ده‌نێت گه‌ریلا یان هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌مووی پێكهاتووه له كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. په‌كه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌و قه‌یرانانه‌ی كه یه‌ك له دوای یه‌ك تووشی ده‌بێ خۆی بپارێزێ - چ قه‌یرانی ناوخۆیی چ قیرانی ده‌ره‌ویی- له واقیعدا به كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه خۆی پاراستوه . له لایه‌كه‌وه په‌ژاك شه‌ڕ ده‌كات له گه‌ڵ ئێران و له لایه‌كی تر په‌كه‌كه خۆی نوێنه‌رایه‌تی له ورمێ یه و دانوساندنی له گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك كه كاتی خۆی له ناو په‌كه‌كه بووین غه‌یری یه‌ك كه‌س نه‌بێ ئێستا هیچیان نه‌ماوه ئه‌ویش ته‌نها"بریار گابار "ه. ئه‌و كاته ئێمه هه‌موومان ترسمان له‌وه هه‌بوو كه به ڕاستی په‌ژاك ده‌ستی ئێرانی له پشته‌وه هه‌بێت، دوایی په‌كه‌كه وه‌كو كارتێك دژ به ئێران به كاری بێنی، ئێستاش ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه ئه‌وكاره‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه ده‌یكات به راِستی زۆر سه‌یره، له لایه‌كه‌وه نوێنه‌رایه‌تی له وڕمێ هه‌یه له لایه‌كه‌وه په‌ژاك له گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ ده‌دات، په‌ژاك ده‌یه‌وێت به شه‌ڕی چه‌كداری چی ئیسپات بكات ؟ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه به شه‌ڕی چه‌كداری بیه‌وێ بڵێت شتێكی تازه‌ی له خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ساز كردووه . كوردستان راپۆرت : په‌كه‌كه و په‌ژاك ئه‌و یارییه بۆ ده‌كه‌ن ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : پێموایه له نێو هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا له ناو هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كدا كه گه‌وره ده‌بن و ناتوانن چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه وشه‌ڕ دروست ده‌بێت ، كه‌سانێك هه‌ن له نێو ئیستخباراتی تورك و له نێو جه‌یشی توركدا ته‌نانه‌ت له نێو په‌كه‌كه و هه‌روه‌ها له ناو ئێرانیشدا كه ده‌یانه‌وێ شته‌كه ئاڵۆز بكه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نادیمۆكراسیانه و نائینسانیانه‌ی خۆیان شتی ئاوا درێژه پێبده‌ن، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه زۆر كه‌سایه‌تی هه‌ن چ له ناو په‌كه‌كه و چ له ناو تورك و ئێرانه‌وه نایانه‌وێ ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموون له مێژووی كورد و كوردستاندا سه‌ركه‌وێت و بتوانێت له ناو گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و نێونه‌ته‌وه‌یشدا خۆی بنوێنێت. كوردستان راپۆرت : ئێوه له گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌ژاك له ساڵی 2004 له په‌ژاك جیا بوونه‌وه ، ئه‌و كێشانه چی بوون وایكرد له گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌ژاك ئێوه‌ش په‌ژاك و په‌كه‌كه به جێ بهێڵن ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : ئێمه زۆر جار له گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستاندا باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان كردووه ، ئێمه كاتێك په‌یوه‌ست بووین به په‌كه‌كه له ساڵی 1996وه بزوتنه‌وه‌ی كوردی له ئێران‌دا مردبوو، فه‌راغێكی سیاسی و فیكری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له نێو كوردستانی ئێران‌دا هه‌بوو، ئه‌و كاته‌ش په‌كه‌كه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی خۆی ده‌ناساند به جیهان و به تایبه‌تی دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی (مید تیڤی )ئێمه كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و گه‌نجی ناو زانكۆكانی ناو ئێران بووین ، وامان ده‌زانی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بین به په‌كه‌كه‌وه ده‌توانین كاری رێكخراوه‌یی بكه‌ین و ده‌توانین خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بزوتنه‌وه‌یه‌كی چالاك و مۆدێڕن بۆ ئه‌و فهراغانهی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه ساز بكه‌ین و بتوانین رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تازه و نوێ له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورددا ببه‌ین. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ په‌كه‌كه كرد و گوتمان ده‌مانه‌وی َئیمه په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌بێت ، ئێوه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له رۆژهه‌ڵاتدا خه‌باتێكی گشتی دهسپێكبهین، ئه‌وانیش وتیان بێن ز راسته‌وخۆ وه‌رنه نێو ئێمه و له ناو ئێمه‌دا بن نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه حیزبێك بین و ئێوه‌ش حیزبێك، پاش هاتنتان بۆ قه‌ندیل پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ین، به داخه‌وه هاتین و دوای ئێمهشكۆمهڵێك براده‌ری تر هاتن و له ساڵی 1999وه دوای گیرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مه‌سه‌له‌كه زۆر گه‌وره‌تر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یوه‌ست بوون به په‌كه‌كه‌وه ، ئه‌م كێشانه هه‌ر به‌رده‌وام دهبووو ، ئێمه‌ش داخوازی دروستكردنی حیزبێك و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و مۆدێرنمان هه‌بوو ، به‌ڵام په‌كه‌كه به بیانوی جۆراوجۆر شته‌كه‌ی دواده‌خست تا ساڵی 2003كه سه‌دام رووخا‌و ئه‌مریكا هاته ناوچه‌كه‌وه، ئه‌و كاته هه‌م له لایه‌ن ئێمه‌وه و هه‌م له لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه خواستێك هه‌بوو بۆ دروستكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه ئێمه ده‌مانویست ساز بێت ، بزووتنه‌وه‌ی لیبراڵ دیموكرات بوو كه بتوانێ له هه‌موو بوارێكدا شتی تازه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان پێبێت.
كوردستان راپۆرت : ئێوه له ژێر چه‌تری په‌كه‌كه دا چۆن ده‌تانویست سه‌ربه‌خۆ بن ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌ویست و ئه‌گه‌ر پێویستیشی بكرایه هاوكاریمان له گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام داوامان وابوو له بواری ئابووری ، سیاسیی و له بواری چالاكییه‌وه و ئازادی ته‌واومان هه‌بێت ، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌مه‌ی قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد كه ئێمه داببرێین و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت، جا ئه‌و كاته ئێمه به‌و شێوه‌یه ده‌مانویست و ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی تر. كاتێك ئێمه پرۆگرامی پهژاكمان نووسی و حازرمان كردبوو بۆ كۆنگره، سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه له‌و پرۆگرامه‌ی كه ئێمه نوسیبوومان عاجز بوون ، هه‌تا ده‌یان گووت : ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌تان بێت ئێمه نایه‌ڵین كۆنگره ساز بێت ، ده‌یانووت له‌م به‌رنامه و پرۆگرامه‌ی كه نووسیوتانه داوای فیدرالیزم ده‌كه‌ن, ده‌ڵێن ده‌بێت رژێمی مه‌لاكان بڕۆخێت و نه‌مێنێت، ئه‌وان ده‌یانگوت فیدرالیزم قه‌بوڵ ناكه‌ین و كاریشمان به رژێمی تیوكراتیكی مه‌لاكان نییه ده‌بێ ئه‌م دوو خاڵه نه‌بێت. ته‌نانه‌ت شتێك هه‌یه كه تا ئێستا له لای ئێمه ماوه‌ته‌وه و به راِستی له لای كه‌س نه‌مان گوتووه ئه‌ویش ئه‌وه كه یه‌كێ له سه‌ركرادایه‌تی په‌كه‌كه به ئێمه‌ی گوت: "له مه‌نتیقه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێران دیموكراتیترین وڵاته, نابێت ئه‌و پرۆگرام و ئهساسنامهتانه دژ به ئێران بێت " . به‌و رسته‌یه ئێمه تووشی شۆك بووین. له‌و رۆژانه‌ی ئه‌وه‌ڵه‌وه ته‌نانه‌ت له ناو كۆنگره‌شدا ئێمه نه‌مانده‌ویست به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی ببێت به سه‌رۆكی په‌ژاك، چونكه به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌كو پاكه‌تێك له ئه‌وروپا هێنایان و له چیای قه‌ندیل و له دۆڵی شه‌هید هارووندا له نێو كۆنگره‌ی په‌ژاك به بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه كردیان به سه‌رۆكی پژاك، ئێمه شایه‌تمان هه‌یه ئێستا زۆر به‌ڕێز هه‌یه كه كاتێ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌ژاك به‌سترا له رێكه‌وتی 24/3/2004به‌شداربوون له‌وانه: به‌رێز (خالید خه‌یاتی )و به‌رێز (عه‌بدوڵای حیجاب )و چه‌ند ئه‌ندامی تر كه له ئه‌وروپاوه هاتبوون. ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پژاك و ئه‌ندامانی چیا(راسته‌وخۆ له قه‌ندیل بوون) كه‌سی ترمان ده‌ستنیشان كردبوو كه ببێت به سه‌رۆكی په‌ژاك، ئێمه ره‌ئیمان ئه‌وه بوو به‌ڕێز عه‌بدوڵای حیجاب یان دكتۆر خالیدی خه‌یاتی ببێت به سه‌رۆك، به‌ڵام ئه‌و به‌رێزانه كه هه‌ستیان كرد ئه‌م شته و ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی گرێدراوی په‌كه‌كه‌یه و سه‌ربه‌خۆیی له هیچ شتێك‌دا نییه قه‌بوڵیان نه‌كرد و خۆیان كشانده‌وه، پاشان ئێمه له ناو خۆماندا چه‌ند كه‌سێكمان پێشنیار كراین بۆ سه‌رۆكی په‌ژاك، به‌ڵام له‌راستی دا به‌ر له‌وه‌ی كۆنگره‌ی په‌ژاك ساز بكرێت سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژێردرا بوو ئه‌ویش كه‌سێك نه‌بوو جگه‌ی له حاجی ئه‌حمه‌دی. ئێمه‌ش له كاندیدبوون به سه‌رۆكی پژاك خۆمان كشانده‌وه چون دهمازانی شتێكی بێمانایه، ته‌ماشامان كرد هه‌موو به یه‌كه‌وه كه كاتێك به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ستا و گوتی كه قبوڵمه ببم به‌سه‌رۆكی په‌ژاك به‌راده‌رانی باكووری كوردستانیش ئه‌وانه‌ی كه چوونه كۆنگره‌ی په‌ژاك ده‌نگی پێدا و چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا. راسته كه كۆنگره‌ی په‌ژاك بوو به‌ڵام نیوه‌ی زیاتری به‌شدار بوون له كۆنگهركه واته60كه‌س له 100كه‌س خه‌ڵكی باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بوون و 40كه‌سی خه‌ڵكی رۆهه‌ڵاتی كوردستان بوو ، هه‌ڤاڵانی باكووری و رۆژئاوایی پێشتر رێنوێنی كرابوون و گوتبوویان ده‌نگ بده‌ن به به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی و حاجی ئه‌حمه‌دیش بوو به سه‌رۆك . كوردستان راپۆرت : له تازه‌ترین لێدوانی حاجی ئه‌حمه‌دیدا ده‌ڵێت ئێوه چه‌ند كه‌سێك بوون له په‌ژاك جیابوونه‌وه ، ئه‌وه تا چه‌ند راسته ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك و دامه‌رزێنه‌ری په‌ژاك ئه‌وانه‌ی كه له ساڵی 1996و 1997و به‌ملاوه بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان برده ناو كوردستانی ئێرانه‌وه غیری به‌رێز بریار گابار نه‌بێت ماوه‌توه كه‌سێك له‌و هاورێیانه نه‌ماونه‌ته‌وه، هه‌موویان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی كه هاته ده‌ره‌وه و هات بۆ باشووری كوردستان دوایی پێكه‌وه یه‌كێتی دیمۆكراتی كوردستان‌مان دامه‌رزاند، هه‌ندێكیان رۆیشتن و ئێستا خه‌ریكی ژیانی شه‌خسی خۆیانن و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ئه‌وروپا و هه‌ندێكی تریشیان چوونه‌وه بۆ ئێران و ته‌سلیم بوونه‌وه، ئه‌مه نه درۆیه و نه دیعایه‌یه و نه بوختانێكه كه بیكه‌م ، ئه‌وه راستییه‌كه ماوه‌یه‌ك دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌ژاك و دامه‌زراندنی ئه‌و پارته، له نێو هاورێیانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك ته‌نها بڕیار گابار ماوه‌ته‌وه ، چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریش مابوونه‌وه به‌ڵام له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌و دوو سێ ساڵه‌ی دواییدا كرا به مه‌شكوكانه شه‌هید كران و كوژران . كوردستان راپۆرت : چۆن به مه‌شكوكانه شه‌هید كران یانی په‌ژاك خۆیان ئه‌و كادرانه‌ی خۆیانی كوشتووه ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : كوشتنی هه‌ندێكیان نادیاره و نامه‌وێت زۆر له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه بكه‌م، چونكه زۆر به داخه‌وه‌م بۆیان هاورێی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر بوون و خاوه‌ن بیروڕامانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوون ، به‌ڵام پێمانوایه ده‌ستی ئاوایان تێدا هه‌بووه كه ئه‌مانه به ناوی شه‌ڕه‌وه شه‌هید بووبن. به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌ناو حزبی دیمۆكرات دیاره و مێژوویه‌كی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك وتم پاكه‌تێك بوو كه هێنایان و كردیان به سه‌رۆكی په‌ژاك ، ئێستا ده‌بینین كۆنگره‌ی سێهه‌میش به‌ستراوه‌و دیسانه‌وه حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ر بۆته‌وه به سه‌رۆكی په‌ژاك ، له به‌ر چی ؟ ئایا په‌ژاك كه‌سی تێدا نییه ببێت به سه‌رۆكی په‌ژاك غه‌یری حاجی ئه‌حمه‌دی نه‌بێت ؟ من زۆر به‌داخم بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له شاخ له نێو ئه‌و زۆر و زهحمهتییهن ، به‌ڵام به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی له ئه‌ورۆپایه و به ناوی ئه‌وانه‌وه لێدوان ده‌دات و به ناوی ئه‌وانه‌وه به‌یاننامه ده‌رده‌كات و خۆی گه‌وره ده‌كات ، حاجی ئه‌حمه‌دی له لێدوانێكدا له گه‌ڵ رادیۆی ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده بێ ئینسافه ده‌ڵێت ئێمه ویستومانه له ساڵی 1990وه جوڵانه‌وه‌یه‌ك له كوردستانی ئێران‌دا ساز بكه‌ین ، باشه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه كه ئاگادارن له‌و مقابهلانه وقسه ناراستانه‌ی به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی كه خۆی ده‌كات به خاوه‌نی په‌ژاك و میراتی په‌ژاك. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌یان هاوڕێی رۆژهه‌ڵاتی خاوه‌نی بوون كه شه‌هید كه‌وتن، به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی هیچ فڕی به زهحمهتییهكهوه نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی پژاكی پێ دروست كردبێت، به راستی ئه‌مه تهسروفكردنه له ره‌نج و زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی ده‌یان گه‌نجی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ دانه‌یان نه‌ماون له نێو په‌ژاكدا یان شه‌هید بوون یا دووركه‌وتونه‌ته‌وه. چۆن ئه‌مڕۆ كه‌سێ به ناوی سه‌رۆكه‌وه ئیجازه به خۆی ده‌دات كه ئاوا تهسهروفێك بكات؟ ئێستا له ناو په‌ژاكدا ره‌نگه زۆر براده‌ر هه‌بن كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به راستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جوان و رێك وپێك رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن ، به‌ڵام بۆ ده‌بێت حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بێت و ته‌سه‌روف له ره‌نج و زه‌حمه‌تی ئه‌وان بكات ؟ په‌ژاك جوڵانه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیرییه و بووناكبیری زۆری تێدایه ، به‌ڵام بۆ له‌و رۆشنبیرانه‌ی كه له سه‌ر چیان نابن به سه‌رۆك، هه‌ر له‌و دواییانه‌دا دوو هاوڕێی رۆژهه‌ڵاتی شه‌هید بوون كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌رۆكی په‌ژاك بن وه‌كو (دیاكۆ به‌ختیاری خه‌ڵكی مهاباد و رامان كه ئه‌ویش خه‌ڵكی مهاباده). رۆشنبیر و خوێنده‌وار له چیا شه‌هید ده‌بن و به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دیش له ئه‌وروپا به‌یاننامه ده‌رده‌كات و ده‌ستوور ده‌رده‌كات و داوای شتی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كات؟
كوردستان راپۆرت : له‌م ماوه‌یه‌دا په‌ژاك چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی دژی حوكومه‌تی هه‌رێم ده‌ركردوه كه گوایه حوكوموتی هه‌رێم بازرگانی به كورده‌كانی پارچه‌كانی تره‌وه ده‌كات ؟ عوسمان جه‌عفه‌ری : ئه‌مه بۆ چوونی په‌ژاك نییه به ته‌نیا ، په‌كه‌كه ش ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بووه له مێژووی خۆیدا به تایبه‌تی له‌م 16-17ساڵه‌ی دواییه‌دا هه‌موو كاتێك گوتوویه‌تی تاڵه‌بانی و بارزانی له سه‌ر ئێمه تیجاره‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو كاتێك به‌ڕێز (ئۆجه‌لان )گوتوویه‌تی ئه‌مڕۆ كه بارزانی و تاڵه‌بانی بوون به‌شتێك له سه‌ر ره‌نج و زه‌حمه‌تی من وایان لێهاتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێزێكیان لێده‌گیرێت له لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكاوه ئه‌وه له به‌ر زه‌حمه‌ت و ئه‌زیه‌تی من بووه، په‌ژاكیش وه‌كو به‌شێك له په‌كه‌كه عه‌قڵییه‌ت و زه‌ینییه‌تی هه‌ر ئه‌وه بووه ، وتاری سیاسی ئه‌و بۆ ده‌ره‌وه هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه بووبێت له‌وه زیاتر شتێكی تری نییه ، ئه‌وه ماده‌یه‌كه بۆ خۆ گه‌وره كردن و خۆ به زلزانین و ئاژاوه نانه‌وه .
عوسمانی جه‌عفه‌ری ، له ساڵی 1970له جوانڕۆ له دایك بووه به‌كالۆریۆسی
ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له زانكۆی سنه و ماجستێری ئیلاهیاتی له زانكۆی
تاران وه‌رگرتووه. له ساڵی 1985چۆته ناو په‌كه‌كه. ماوه‌ی سێ ساڵ
نوێنه‌ری په‌كه‌كه بووه له سوریا و لوبنان . یه‌كێك بووه له
دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك وه‌ك لقی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی په‌كه‌كه و
بهرپرسیاییهتی دیپلۆماسی له‌و رێكخراوه‌دا له ئه‌ستۆ بووه. له دوای
هاتنه خواره‌وه‌ی له‌قه‌ندیل و جیابوونه‌وه له په‌ژاك له گه‌ڵ چه‌ند
هاوڕێیه‌كی پێشووی یه‌كێتی دیمۆكراتی كوردستانیان دامه‌زراندووه. به‌ڕێز
عوسمانی جه‌عفه‌ری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌ژاك و یه‌كێك له
كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌ژاك بووه. و هه‌نووكه‌ش سكرتێری گشتی
یه‌كێتی دیمۆكراتی كوردستانی له ئه‌ستۆ دایه.
|
|
|