ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
” له‌ به‌رده‌م یاسا “ / كورته‌ چیرۆك
له‌ نووسینی فرنتس كافكا / و: كۆردۆ موده‌بێر
25 / 7 / 2008
له‌ به‌رده‌م یاسادا پاسه‌وانێك له‌ به‌ر ده‌رگاكه‌ به‌ ژنی راست كردبووه‌وه‌ . پیاوێكی دێهاتی هات و ویستی كه‌ بچێته‌ ناو یاساوه‌ . به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه‌ به‌ داوای لێ بووردنه‌وه‌ ووتی : "ناتوانێت ئیزن بدات و بێڵێت كه‌ بچێته‌ ژوره‌وه‌ ". پیاوه‌كه‌ تۆزێك بیری كرده‌وه‌ و ووتی : " ئایا ده‌بێت ، دوایی بچێته‌ ژووره‌وه‌ ". پاسه‌وانه‌كه‌ ووتی : " له‌وانه‌یه‌ ، به‌ڵام ئێستا نا ". پاسه‌وان له‌ به‌ر ئه‌و ده‌گایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ چوار تاق كراوه‌ بوو تێپه‌ڕی ،  ئه‌و  پیاوه‌ چه‌مایه‌وه‌ به‌ڵكو ناوه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ ببینێت . پاسه‌وانه‌كه‌ پێی زانی و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ، پێ ی ووت : ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای پاراستنی من ، ئێره‌ بۆت ئه‌وه‌نده‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ، هه‌وڵ  بده‌ تێپه‌ریت . به‌ڵام له‌ بیر مه‌كه‌ كه‌ من به‌ هێزم و ئاخرین پاسه‌وانیش نیم و له‌ به‌ر هه‌ر ده‌رگایه‌ك پاسه‌وانگه‌لێكی به‌ هێز راوه‌ستاون ، ئه‌وه‌نده‌ به‌ هێزن كه‌ منیش توانای سه‌یر كردنی سێهه‌میه‌كه‌یانم نییه‌.
پیاوه‌ دێهاتیه‌كه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یری كرد ، پاسه‌وانه‌كه‌ی له‌ نێو جلێكی كوڵكن و به‌  لوتێكی درێژ و ریشێكی تاتاری و به‌ژنێكی ره‌ش درێژ و لاواز ده‌دیت .پێی خۆش بوو چاوه‌ڕوان بێت بۆوه‌ی ئیزنی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی پێ بدرێت . پاسه‌وانه‌كه‌ شۆكۆلاتێكی هه‌نگوێنی  پێ دا و ناچاری كرد تۆزێك دوورتر له‌ ده‌رگاكه‌ راوه‌ستێت .
ئه‌و پیاوه‌ به‌ ساڵه‌ها له‌وێ  دانیشت. هه‌وڵا و ته‌قه‌لای زۆری دا كه‌ ئیزنی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی پێ بده‌ن ، ئیدی پاسه‌وانه‌كه‌شی به‌و هه‌موو داواكاریه‌ ماندوو كرد بوو . هه‌ندێك جار پاسه‌وان له‌ پیاوه‌كه‌ پرسیارگه‌لێكی كورتی سه‌باره‌ت به‌ وڵاته‌كه‌ی و و هه‌ندێك بابه‌تی تر ده‌كرد . به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه‌ ته‌نها له‌ رووی كه‌مته‌ر خه‌می و شێوه‌ی پرسیاركردنی گه‌وره‌ پیاوان له‌ ژێر ده‌سته‌كانیان ده‌چوو و هه‌ر جار دوای پرسیاره‌كانی دوو پاتی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هێشتاش ناهێڵێت بچێته‌ ژووره‌وه‌ .
ئه‌و پیاوه‌ كه‌ هه‌موو شت و مه‌ك و پێویستیه‌كانی سه‌فه‌ری پێ بوو له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی ده‌دا به‌ دایینی ئه‌و شتانه‌ ، پاسه‌وانه‌كه‌  به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ رێ به‌ ده‌ر كات  ، راسته‌ ئه‌ویش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی قه‌بوڵ ده‌كرد ، به‌ڵام پێی ووت : من ته‌نیا قه‌بوڵی ده‌كه‌م ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دڵنیا بیت هیچ شتێكت له‌ بیر نه‌كردوه‌ .
ساڵه‌ها ئه‌و پیاوه‌ سه‌یری ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ده‌كرد ، ئه‌وه‌نده‌ كه‌ ئیدی پاسه‌وانه‌كانی تری له‌ بیر چوو بووه‌وه‌. له‌ لای پیاوی دێهاتی ته‌نها ئاسته‌نگ و كێشه‌ ،  ئه‌و پاسه‌وانه‌ یه‌كه‌مه‌ بوو .
له‌ ساڵه‌كانی ده‌سپێكدا بێ ترس و به‌ ده‌نگێكی بڵند هه‌موو كاتێك نه‌فره‌تی له‌ به‌ختی ره‌شی خۆی ده‌كرد . دوایی كه‌ پیرتر بوو ،  به‌وه‌ قانع بوو كه‌ له‌ ژێر زمانیه‌وه‌ جنێو به‌ خۆی بدات. هه‌تا كه‌وته‌ حاڵه‌تی منداڵییه‌وه‌ ، به‌ درێژایی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌ ، بگره‌ سپێكانی نێو جله‌ كوڵكنه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌شی ده‌ناسیه‌وه‌ و زۆر جار داوای له‌ سپێكان ده‌كرد كه‌ یارمه‌تی بده‌ن و پاسه‌وانه‌كه‌ رازی كه‌ن كه‌ ده‌ست له‌ دژبه‌ری هه‌ڵبگرێت . هێدی هێدی چاوه‌كانی كز بوون، ئیدی له‌ راستی دا نه‌یده‌زانی دونیا ده‌ووروبه‌ری ئه‌و وا تاریك  بووه‌ یان چاوه‌كانی خۆی فریوی ده‌ده‌ن .
به‌ڵام ئێستا له‌ نێو تاریكیدا هه‌ستی ده‌كرد ، تروسكه‌یه‌كی شكۆمه‌ند هه‌موو جارێك له‌ نێو ده‌رگای یاسادا ده‌رده‌كه‌وێت . ئێستاش شتێك به‌ كۆتایی ته‌مه‌نی نه‌مابوو.
پێش له‌ مردنی هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ وه‌ریگرتبوو ،  هه‌مووی له‌ سه‌ریدا كۆ كرده‌وه‌ و كردی به‌ پرسیارێك كه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ له‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی نه‌كرد بوو . ئاماژه‌ی به‌ پاسه‌وانه‌كه‌ كرد ، چوونكو ئیدی به‌و جه‌سته‌ ووشكۆبووه‌وه‌یه‌وه‌ نه‌یده‌توانی له‌ جێ ی خۆیدا بجوڵێته‌وه‌ ،پاسه‌وانه‌كه‌ خۆی خوار كرده‌وه‌ و گوێی بۆ پیره‌ پیاوه‌ دێهاتیه‌كه‌ ڕاگرت .
پیاوه‌كه‌ لێ ی پرسی : ئه‌گه‌ر به‌ راستی هه‌ر كه‌س خوازیاری یاسایه‌ ، ئه‌ی بۆ هه‌تا ئێستا جیا له‌ من ، كه‌سی تر داوای چوونه‌وه‌ ژووره‌وه‌ی نه‌كردووه‌ .
پاسه‌وانه‌كه‌ كه‌ دڵنیا بوو  ئیدی كاتی مه‌رگی پیاوه‌كه‌ هاتووه‌ ، به‌ ده‌نگێكی بڵند كه‌ هه‌ردوو گوێ گران بووه‌كه‌ی ببیسن ، قیڕاندی :" لێره‌دا هیچ كه‌سێك جیا له‌ تۆ نه‌یده‌توانی بچێته‌ ژووره‌وه‌، چونكو ئه‌م ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ یه‌  ته‌نها بۆ تۆ دروست كرا بوو. ئێستاش من ده‌ڕۆم و ده‌رگاكه‌ داده‌خه‌م".


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی