بهیان نامهو راگهیاندن |
|
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە تەقینەوەکەی قامیشلۆ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
27 / 7 / 2016
بە داخەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دەستی ڕەشی تیرۆریستان گەیشتە شاری قامیشلۆ و بە دەیان کەسیان خەلتانی خوێن کرد کە دەیان شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە و گەلی کوردیان داخدار کرد، گەرچی ئەوە یەکەمین کردەوەی لەو شێوەیە نیە و لە مێژە گەلی کورد پەلامار دەدرێت و کارەساتی مەرگی بە سەردا دەخولقێت بەڵام بەدڵنیاییەوە گەلی کورد کۆڵنەدان و چاونەترسی و خۆبەدەستەوە نەدانی کردووەتە پرەنسیبی ژیانی و بەردەوامیش دەبێت. وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە توندی هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی بە هەر پاساوێکەوە و لە ژێر هەر جۆرە درووشم و ئایدیایەکدا، ئیدانە دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە ڕادەگەیەنین و هیوادارین بە زووترین کات برینی بریندارانی سارێژ ببێتەوە. یەکێتیی دیموکراتی کوردستان 27/7/2016
|
|
|