ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
”دورج“ / هونراوه‌
شه‌مزاو كورد
29 / 7 / 2007
ته‌مه‌نێك بوو
كۆته‌ڵ به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو
نه‌ بیستبووم نه‌ دیتبوم
سه‌رتان سووڕ و قاقای پێكه‌نینه‌كه‌تان
منی میوان باكه‌ڕ نه‌كات،
مه‌راقێك بوو
تراویلكه‌.
****
رۆژگارێك بوو
"دورج"
قه‌ت قه‌ت ناویم نه‌بیست بوو
ساڵ له‌ دوای ساڵ
شان به‌شانی یه‌ك تێپه‌ڕین
مشووری خه‌م ئێخه‌ی گرتم
ئێسته‌كانه‌ش كۆیله‌ی ئه‌و و كڕنۆش به‌رم.
***
سه‌رده‌مانێك
گوڵ ده‌ڕسكا و
چۆله‌كه‌ جیكه‌جیكی بوو
دورجێكی پیشان دام، وتی:
ئه‌مه‌ زێڕه‌
ئه‌مه‌ ژین و ئه‌مه‌ تیماری هه‌ر زام و
جاریش هه‌یه‌
دمامكی مه‌رگ ده‌پۆشێ.
***
ته‌نها بۆ تۆ نێو نیگایه‌ك
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وی نیه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌گبه‌ته‌كان(1)
جارجار دیده‌ن له‌ سێداره‌
جاریش هه‌یه‌ سه‌ڕی ده‌بڕن
هه‌ڵیده‌رژن هه‌ڵیده‌مژن
ئه‌وه‌ی ده‌مار و جه‌رگی بێ
دیمه‌نێكی زۆر جوان نیه‌.
دیسانه‌وه‌
كاتیش هه‌یه‌
كوچكێك
دارێك
یاكو لاقێكی لێ ئه‌ده‌ن
له‌ پاش ئه‌وه‌
چی تێدایه‌
زۆر ئاسایی
دمامكی روومه‌ت گه‌شان به‌نازه‌وه‌
خۆ كه‌ڕ ده‌كه‌ن
هه‌ڵیده‌گرن.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی