ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
هۆ هۆ رۆڵه‌!
هۆنراوه‌: شه‌مزاو
5 / 6 / 2007
دار هه‌ناری كن سێوه‌كه‌ی به‌ری ده‌ركه‌ی ناوكۆڵانی ماڵه‌كه‌مان
جاروبارێك
كاتی شه‌سته‌ و كاتی باران
ئه‌م ئاوازه‌ی به‌كوڵ ده‌خوێند:
" هۆهۆ رۆڵه‌:
باهه‌ر دووكمان
له‌ئه‌م خه‌ڵكه‌ خۆمان ون كه‌ین
سه‌رنجێكی سه‌رسه‌رمان به‌ین.
ره‌نگه‌.... ره‌نگه‌....
ئه‌م شه‌سته‌ و ئه‌م بارانه‌
ره‌حمه‌ت نه‌بێ؟!
ئه‌وه‌ ته‌مه‌نم بوو به‌سه‌د
هێشتاش به‌رم نه‌گرتووه‌؟!"
هه‌ر جارو مۆسیقایه‌ك بوو!
 
پرسیم له‌ سێو
له‌ده‌ركه‌كه‌ش وه‌ڵامم ویست
به‌رسڤیان دام:
ئه‌و دارهه‌ناره‌ نه‌زۆكه‌
ئه‌و باڵا به‌رزه‌ نه‌زۆكه‌
ئه‌و جل سه‌وزه‌
پایزانیش ره‌نگی زه‌رد و
دایمه‌ وده‌ره‌م
گه‌ڵا گه‌ڵا
درم
  نه‌خۆشی لێده‌كێته‌وه‌!
 
هاوین هات و
پایز رۆیی و
زستانیشمان تێپه‌ڕاند بوو
هه‌ناره‌كه‌
وشك وشك خۆی لێم ون كرد بوو!
په‌یكه‌ره‌كه‌ی بۆ منداڵی ناو كۆڵان جێ هێشت بوو
باران باری و
نه‌ره‌نگی بوو... نه‌ده‌نگی... هات
سێو ده‌یگوت:
گه‌ڵاكانی هه‌ناره‌كه‌ شۆفار بوون و
ئه‌وێستاكه‌ش له‌ زیگاری بیابان دان
بۆ متمانه‌ت باپێت بڵێم
بای گه‌ڕاڵ بوو
هه‌موویانی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
ته‌ور...
ته‌ور...
هه‌ڵه‌ نه‌كه‌م
دووسه‌د
سێ سه‌د
رواڵه‌تی وای پێم ده‌گوت.
خاون ماڵم و
شریخه‌ی هه‌ور
بێ ده‌نگیمانی راچه‌نی و
گیانێكی خسته‌ته‌وره‌وه‌
منیش
دار سێوه‌كه‌م بڕییه‌وه‌ و
ده‌ست و پێی و جلی كه‌سكیم
كرده‌ كه‌پرێك
 بۆ جه‌سته‌ی رۆح ون كردوی هه‌ناره‌كه‌
ده‌ركه‌كه‌شم سه‌راوبن كرد!
وێنه‌كانی گه‌ڵای زه‌ردم به‌ گوێ دا خوێند.
هه‌نار ... هه‌نار...
با دار هه‌نار له‌بیر نه‌كه‌ین
بۆ هه‌ناریش
له‌پێك ئاوی گوڵه‌ سووره‌ی هه‌نارانم هێنا بۆی و
دڵۆپ دڵۆپ لێوی ته‌ڕ و
تنۆك تنۆك ده‌خلیسكا و
به‌گه‌روی دا ده‌چووه‌ خوارێ.


بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 58
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
چاند هۆنه‌ر
ژیــــــان له‌ پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
پایان یک راه
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی