ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ڕیفراندۆم لە باشوور و وانەیەک بۆ خۆرهەڵات/ کورتەیەک سەبارەت بە یەکگرتوویی دژمنان و پەرتەوازەیی ئێمە!؟
مۆحسێن باوەجانی(ئاسۆ)
28 / 9 / 2017
رووداو و پێشهاتەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جگە لەوەی خێرا و جاروبار نەخوازراو ڕوو ئەدەن بەڵام بۆ ئێمەی کورد هەڵگری پەیامێکن؛ پەیامەکەش ئەوەیە تا بەرەو پێشەوە دەڕۆین ئەبێ یەکگرتووتر بین و هەنگاوەکانمان قایمتر هەڵگرین، ئەگینا مێژوو بەچاوی خۆمان دەبینینەوە.
هەر بۆیەش پێویستە لایەنە سیاسییەکان وتار و قسەی خەیریان لە ئاست درووشم و قسەی ڕۆژانە ببەنە ناو گۆڕەپانی کردار و ئەنجامە خەیاڵی و خەوناوییەکان لە ئاست واقعیدا بێننە دی.
لەو ڕۆژەوە یەکێتیی دیموکراتیکی کوردستان وەک یەکە و حزبێکی سیاسیی هاتووەتە ناو گۆڕەپانی سیاسەتیی خۆرهەڵاتی کوردستانەوە٫ بێ لە بەرچاوگرتنی قازانج و بەرژەوەندیی حزبی و هاوکات بەچاوداخستن لەوەی هەڵوێست و گوفتمانەکانی بە زیانی دەشکێتەوە، هەردەم یەکگرتوویی حزبەکانی خۆرهەڵات قسەی سەر زارمان بووە و جەختمان لەسەر کردووە بەڵام مەخابن...
ئێمە لە ناو یەکێتیی دیموکراتی کوردستان٫ بۆ ئەوەی ئەو گوفتمانەمان بگاتە ئەنجام٫ گەلەک خۆنەویستانە هەوڵمان داوە و فیداکاریی سیاسیش بەو مەبەستەش لە مێژووماندا بەرجستە و دیارە. هەر وەک نموونەیەک؛ فیداکاریی سیاسیمان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە حاند هەوڵەکانی شکست خواردوی بەرەی کوردستانیی خۆرهەڵات لای حزبەکانی دیکە ڕوون و بەڵگەمەندە.
لە ڕاستیدا لەم سات و کاتەدا کە گۆڕاکارییەکان پێشبینی ناکرێن٫ ئەبێ یەکگرتوویی حزبە کوردییەکانی خۆرهەڵات بکرێتەوە ڕۆژەڤ و ئەندامانی حزبەکان زیاتر لە هەر کاتێکی تر ئەو باسە بورووژێنن و حزبەکانیان بەرەو ئەو ئاراستە ببەن. چونکە ئەو ڕیفراندۆمەی لە باشوور کە سەرکەوتووانە بەڕێوە چوو و شایی گێڕانی خەڵک لە خۆرهەڵاتیشی بەشوێنەوە هات٫ دەریخست: نەتەوەی فارس، با لە ناو خۆشیاندا دژ بن (چەپ و حکومەتی و ئۆپۆزیسیۆن، ئاسایی و بازاڕی و ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر...) بەڵام هەموویان پێکەوە دژی هەر جۆرە سەرکەوتن و تەنانەت شادی و شایی گێڕانێکی کوردن و چاویان بە ڕوویدا هەڵ نایەت. هەر لە تەلەفزیۆن و میدیاکانیانەوە بگرە تا هەنگاوی عەمەلیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیتاریزەکردنی شارەکانی خۆرهەڵات بەو بۆنەوە٫ هەڵوێستیان ڕوون و ئاشکرا بووە.
 قەڵەم بەدەستانیان بە نووسینی وتاری ڕخنەگرانە و سووکایەتیکردنی بەتێکڕاییان لە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان، هەستی ڕاستەقینەی خۆیانیان بەرامبەرمان دەربڕی و دەرکەوت ئەوەی لە ئامریکا دانیشتووە یا  لە ئوروپایە و جنێو بە کۆماری ئیسلامیش دەدا، یا ئەوەی کە مافی گەلان و دیموکراسی و ئازادی دوعای پێش نووستنیەتی و چ ئەوەش کە دەستێکی لە ناو حوکومەتی ئیسلامیی ئێراندا هەیە لە تاران و ئێرانن، سەرجەمیان بوونی ئێمەیان وەک وڵات و گەلێکی خاوەن ئیرادە پێ قوورسە و خەوی شەوانیان تێک ئەدات.
بۆیە ئەگەر تا ئێستاش یەکگرتوویی و یەکێتییەک لە ئاست لایەنە سیاسییەکان پێک نەهاتووە، بەڵام با ئەوەش وانەیەکی دیکە بێ هەتا یەکگرتوویی ناوماڵی کورد ـ نەک لە ناو خەڵکدا ـ  لانیکەم لە خۆرهەڵات قۆڵی لێ هەڵماڵدرێت و پتەوتر لە ئێستای بکرێت.
ئەم ڕووداوانە ـ ڕیفراندۆم و دژکردەوەی نەتەوەی فارس ـ هەر کام سیگناڵێکی ڕوون و بەهێزه و ئەبێ چاک لێی تێبگەین بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مەبەستی یەکگرتوویی. کەوابوو لە باتی ڕەکابەری بۆ بە دۆستکردنی لایەنێکی ئێرانی و شۆڤێنیست پشت مەکەنە لایەنە کوردییەکانی تر و زیاتر لە یەک دوور نەکەوینەوە.
لە کۆتاییدا ڕوو بە هەموو لایەنەکان دەڵێم: ئەم پەیام و پرسیارە لە بیر نەکەین کە: کاتێ دژەکانمان یەکگرتوون، بۆ ئێمە ئەبێ پەرتەوازە بین؟



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 57
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08
ووتاری کوردی
دەسپێکێکی نوێ
ڕیفراندۆم لە باشوور و وانەیەک بۆ خۆرهەڵات/ کورتەیەک سەبارەت بە یەکگرتوویی دژمنان و پەرتەوازەیی ئێمە!؟
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی