كێبه‌ركێی ده‌سه‌ڵاتی شیعی ئێران و حوكوومه‌تی سوننه‌ی توركیا بۆ قووتدانی خوه‌ڕهه‌ڵاتی ناوڤین
بێگومان ده‌مێكه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه شاراوه‌كانی جیهانی سیاسه‌تدا، باس له هاوپه‌یمانێتی نوێ له خوه‌رهه‌ڵاتی ناڤین ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی جیاواز ده‌گرێته‌وه كه له درێژه‌دا باسی ده‌كه‌ین. ئه‌مما ئه‌وه‌ی گرینگه ده‌وری وڵاتانی زلهێزی ئێران و توركیا له ناوچه‌كه‌دایه كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له هاوكێشه نوێكان هه‌یه.
پرۆسه‌ی دیموكراسی و گشتگیربوونی به‌شداریی سیاسی له توركیا و پشتیوانیی سیاسی ـ دیپلۆماتیكیی جیهانی خوه‌رئاوا و یه‌كێتیی ئورووپا، وای كرد تا كۆڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئه‌رته‌ش له توركیا به‌ڕواڵه‌ت داڕمێ و بزاڤی دیموكراسیخوازی و حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی هه‌بێ، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له ڕووی كاروباری ناوخۆیی توركیا وه‌كوو ڕێنێسانسێك وایه، هاوكات وای كردووه تا حیزبی سوننه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رله‌نوێ پێناسه‌یه‌كی تازه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا بكه‌نه‌وه.
| زۆرێك له‌و بڕوایه‌دا شكاندنی ئاگربڕی ئه‌م دواییانه له لایه‌ن پ ك ك له
هه‌مان ڕاستادایه، واته گاڵدانی پ ك ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه و هێرشی
ئه‌و پارته بۆ سه‌ر توركیا، زه‌نگی مه‌ترسییه‌كه بۆ توركیا و وشدارێكی
جددییه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا، پێ نه‌نێته شوێن پێی ئێران و ده‌وری ئێران
وه‌ك ڕزگار كه‌ر و پاڵپشتی وڵاتان و حیزبه مه‌زڵوومه‌كان و حوكوومه‌تێكی
دژه ئیسراییلی كه‌م نه‌كاته‌وه. |
ده‌گه‌ڵ سه‌رگرتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئاشته‌وایی له توركیادا و چاره‌سه‌ركردنی ڕاژه‌یی كێشه دیاره‌كانی كورد له‌و وڵاته، گله‌یی و گوشاره‌كانی یه‌كێتیی ئورووپا بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته كه‌م ده‌بێته‌وه، ده‌ره‌نجام توركیا ڕێگه‌ی به‌ره‌و به‌ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئورووپا هه‌موار ده‌بێ و ئه‌مه‌ش واته توركیا شاڕێی په‌یوه‌ندیی و گواستنه‌وه‌یه له خوه‌رهه‌ڵاتی ناوڤینه‌وه بۆ ئورووپا. سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هو و شوێنهاته ناوخۆییه‌كانی سیاسه‌تی وه‌رگیراوی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، ئێمه له‌و هه‌ڵوێسته ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ورد ده‌بێنه‌وه و لێی ده‌دوێین.
به‌رچاوترین هه‌ڵوێستی توركیا له‌م مانگانه‌ی دواییدا، هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئیسراییل و هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا توركیا یه‌كێ له‌و وڵاته موسڵمانانه‌یه كه ئیسراییلی به فه‌رمی ناسیوه‌وه و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووریی دوولایه‌نه‌ی ده‌گه‌ڵ هه‌یه. بۆیه‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵوێسته دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه:
یه‌ك: یه‌كه‌م بۆچوون پلانێك ئاشكرا ده‌كات كه گۆیا توركیای ئه‌مڕۆیی خه‌ریكی كرده‌یی كردنی هاوكێشه‌یه‌كه كه له‌ودا زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمپراتورییه‌تی عوسمانی له یه‌كه‌مایه‌تی دایه. ئه‌م تیۆرییه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه توركیا ده‌یه‌وێ له ڕووی جوگرافیاییه‌وه ئه‌و ئیمپراتورییه‌ته زیندوو بكاته‌وه، به‌ڵكو باڵڕاكێشان به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا ئامانجه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پلانه ده‌مێكه له‌سه‌ر كاغه‌ز هه‌یه و هه‌وڵی بۆ دراوه، به‌ڵام تا پێش له هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئیسراییل، سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبوو. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عه‌ره‌بستانی سه‌عودی قورسایی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد و ئه‌مه‌ش كۆسپێكی مه‌زنی به‌رده‌م كرده‌ییكردنی پلانی توركیایه. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی توركیا به پێی سایكۆلۆژی موسڵمانانی ناوچه، بیرۆكه‌ی ده‌ژ ئیسراییلی هه‌ڵبژارد. ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌م بیرۆكه‌یه قازانجی بیری گشتیی وڵاتانی عه‌ربیی و موسڵمانی ناوچه‌كه‌یه، له دووهه‌م هه‌نگاودا كێبه‌ركێیه‌كه له نێوان توركیا و ئێران‌دا. دزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران له هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، سه‌رچاوه‌ی له هه‌ڵوێستی دژه ئیسراییلی و دژه‌ی جووله‌كه‌یی هه‌یه و بۆیه‌ش بادانه‌وه‌ی توركیاش، له‌و ڕوانگه‌وه له‌دایكبووه. ئه‌مما خاڵێكی گرنگ له ئارادایه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چوونكه توركیا وڵاتێكی سوننه‌یه و زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه و ده‌سه‌ڵاتانی ناوچه‌ش سوننه‌ن، كه‌واته لایه‌نگران و ئوگرانی سیاسه‌تی نوێی توركیا به نیسبه‌ت حوكوومه‌تی شیعی ئێران زیاتره. بۆیه توركیا به هۆی سوننه بوونییه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌رده‌كه‌وێ و ئه‌مه‌ش واته، سێبه‌ری سیاسیی توركیا خوه‌رهه‌ڵاتنی ناوڤین داده‌پۆشی و ئێران سنوردار ده‌بێته‌وه. ئه‌م هاوكێشه‌یه ئۆتۆماسیون توركیا ده‌كاته زلهێزی ڕه‌های ناوچه‌كه. زۆرێك له‌و بڕوایه‌دا شكاندنی ئاگربڕی ئه‌م دواییانه له لایه‌ن پ ك ك له هه‌مان ڕاستادایه، واته گاڵدانی پ ك ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه و هێرشی ئه‌و پارته بۆ سه‌ر توركیا، زه‌نگی مه‌ترسییه‌كه بۆ توركیا و وشدارێكی جددییه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا، پێ نه‌نێته شوێن پێی ئێران و ده‌وری ئێران وه‌ك ڕزگار كه‌ر و پاڵپشتی وڵاتان و حیزبه مه‌زڵوومه‌كان و حوكوومه‌تێكی دژه ئیسراییلی كه‌م نه‌كاته‌وه.
دوو: هه‌ڵوێستی به‌گوڕی توركیا، له ڕاستای كه‌مڕه‌نگكردنی بارودۆخی ئێران بوو له سه‌ر ئاستی جیهانیدا. گرێبه‌ستی نێوان ئێران، توركیا و بڕازیل، به مه‌به‌ستی هاوكاری ئه‌تۆمی، كه ئامانج چاره‌سه‌ركردنی بن به‌ستێكه كه ئێران تێی كه‌وتووه، هۆیه‌كی مسۆگه‌ر و شیاوه، تا له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێران‌دا كه ئابلۆقه‌ی نوێی ئابووری هاتۆته كایه‌وه، و ساڵرۆژی نائارامییه‌كانی ئێران به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێتی بوو، وای كرد تا هه‌ڵوێستی توركیا بیری گشتیی له هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی ئێران لابدا و ئه‌گه‌ری سه‌ركوت و كوشتن و بڕینه‌كان له ئێران‌دا كه‌مڕه‌نگ و شاراوه بێ.
ئه‌گه‌رچی تیۆری و ڕوانگه‌ی جیاوازتر له‌م دووانه‌ش هه‌یه و هۆ و هۆكاری سیاسی له پشته، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هاوپه‌یمانێتی نوێ له ناوچه‌دا دێته ئاراوه. ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه، توركیا وه‌ك سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی رۆڵگێر و بڕیارده‌ر ده‌سنیشان ده‌كات و ئێران له‌م هاوپه‌یمانێتییه دوور ده‌خاته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا هاوكێشه‌ی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوڤیندا، دروست پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی سروشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه تا هه‌نووكه بووه.