ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندن
19 / 5 / 2018
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان وەک رەوت و حیزبێکی سیاسیی گەنج و نوێ لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٠ی مەی ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و لە سەر بنەمای ئایدیایەکی تۆکمەی نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی، خۆی بە ئەرکدار زانیووە کە لە پێناو بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لە خەباتی سیاسی لە ئەستۆ بگرێت کە بە پێی ئاڵوگۆڕە ژئۆپۆلیتیکیەکانی جیهان لە سەدەی بیست و یەکەمدا سیاسەتەکانی دابڕێژێت کە بتوانێت وەک هێزێکی سەردەمیانە، خوێندنەوەی واقعبینانەی هەبێت بۆ ڕەوتی ڕووداوەکان، خوێندنەوەی واقیعبینانە دەرئەنجامێکی ئەرێی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی کۆسپەکانی بەردەم خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی.
ئێمە وەک کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتییەکەمان لە هەڤاڵان و هاوڕێیانمان و هەروەها لە سەرجەم نەتەوەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوای ئەوە دەخوازین کە بتوانین لە ڕێگای گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان خۆنەویستانە بەردەوام بین لە خەبات بۆ ئەوەی کە ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگە دەستەبەر بکەین.
بژی کورد و کوردستان
یادی دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت
کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
19/5/2018