ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
به‌یاننامه‌ی پیرۆزبایی كۆمیته‌ی ئاڵمانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زاندن
19 / 5 / 2018

سێزده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان تێپه‌ڕی و له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا بیر و ئه‌ندیشه‌یه‌كی  نوێ و هاوچه‌رخ بۆ خزمه‌تی به‌ دوزی كورد له‌دایك بوو و پێی نایه‌ ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ كه‌ خه‌باتی سیاسیی خۆی به‌ سه‌ربه‌رزی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی گرێ داوه‌ و خه‌رمانێك له‌ نوێگه‌ری و ئه‌ندێشه‌ی نوێی هێنانه‌ ناو خه‌باتی كورد و تایبه‌ت خه‌باتی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

ئێمه‌ وه‌ك كومیته‌ی ئاڵمانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌تا خۆمان به‌ به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌رز ئه‌زانین به‌بۆنه‌ی هاتنی سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان و سه‌ربه‌رزین به‌ خه‌بات له‌ ڕیزه‌كانیدا و پاشان به‌ڵین و په‌یمانی خۆمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ گوڕتر و سوورتر له‌سه‌ر رێباز و ئه‌ندێشه‌ی دیموكراتیك و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بۆ دسته‌به‌ركردنی و چه‌سپانینی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانمان به‌رده‌وام ئه‌بین و زایه‌ڵه‌ی هاوار و داواكارییه‌ ڕه‌واكانی كوردی بێبه‌ش ئه‌بین و وه‌ك هه‌رده‌میش مزگێنده‌ری بیری جوان و ئایدیای جوانین بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

له‌ سێزده‌یه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌ماندا پیرۆزبایی خومان ئاراسته‌ی گه‌لی نیشتمانخۆشه‌ویستیی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان له‌ ئوروپا و كوردستان ئه‌كه‌ین و به‌سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌وه‌ له‌ خه‌بات له‌ پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌بێ وچان و هه‌دادان به‌رده‌وامین.

 

به‌رز و به‌ڕێز بێ سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان

كۆمیته‌ی ئاڵمانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان

19/05/2018