ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات
18 / 5 / 2018
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عادل موراد، پرسەنامەیەک ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات
-------------------------------------
پرسەنامەی کۆچی دوایی کاک عادل موراد
مەکتەبی سیاسی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بنەماڵەی کاک عادڵ موراد
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عادڵ موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان بیست، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە داخەوەین بۆ کۆچی دوایی ئەو سەرکردە و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە دێرینەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە تەمەنی خۆی لە ڕێگای بە دیهاتنی ئامانجە ڕاەواکانی نەتەوەکەی بەخت کرد، کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیە خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بە بەرزی و شکۆمەندی یادی لە دڵی گەلی کورددا دەمێنێتەوە، لێرەوە خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
18/5/2018