ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد
24 / 1 / 2018
 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/١/٢٠١٨ هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ سەردانی بارەگای ناوەنیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد.
هەیئەتەکەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی کاک عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتی لە لایەن هەئێەتێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرشتیی کاک ڕەزا کەعبی، بەرپرسی دەستەی کارگێری بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە گفتوگۆی دوو لایەنەدا، چەندین پرسی پەیوەندیدار بە ناوچەکە و ئێران و کوردستان بەتایبەتی تاوتوێ کران و هەردوو لایەن بۆچوونی خۆیانیان لە سەری پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە دەربڕی.
تەوەرێکی تایبەتی دیدارەکە، تاوتوێکردنی ڕەوشی هەنووکەیی ئێران دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکەی مانگی ڕابردوو بوو. هەردوو لا هاوبۆچوون بوون لە سەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئێران گەرچی لە دەرەوە خۆی بەهێز نیشان دەدات بەڵام لە ناوەوە بەرەو پووکانەوە دەچێت، ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن و کۆمەڵێک هۆکاری وەکوو بێکاری و هەژاری یەخەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووە و لە ئێستادا خەڵکی ئێران داوای گۆڕینی ڕژیم دەکەن.
بەشێکی تری دیدارەکە پەیوەندیی بە هاوکاری و خۆ ڕێکخستنی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و ئامادەکاری بۆ درووست کردنی جۆرێک لە بەرە یان هەر جۆرە لە هەماهەنگی نێوان ئەو هێزانەوە هەبوو کە هەردوولایەن پێداگرییان لە سەر بەشداریی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی و بە بێ شەرت و مەرج کرد.