ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە زەویلەرزەی پارێزگاکانی کوردستان
13 / 11 / 2017
 بە داخەوە شەوی ١٢ی نۆڤامبەری ٢٠١٧ زەوی لەرزەیەکی بەهێز هەموو ناوچەکانی کوردستانی هەژاند کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی ئەزگڵەی سەر بە پارێزگای کرماشان بوو و بە هۆی بەهێزییەکەی لە چەندین شار و شارۆچکە  و دێهاتەکانی ئەو دەڤەرەی پارێزگای کرماشان خەسارەتێکی فراوانی گیانی و مادی درووست کردووە بە سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و بە هەزارانی تر بردیندار بوونە و کارەساتێکی مرۆیی خولقاندووە.
ناوچە کوردنشینەکان تایبەت ئەو ناوچەیە بە هۆی سیاسەتەکانی ڕژێمە یەک لە داوی یەکەکانی ئێران پشتگوێ خراوە و لە ئێستاشدا کە ئەو کارەساتە سرووشتیە ڕوویداوە و کارەساتێکی مرۆییی گەورەی خولقاندووە، کەمترین خزمەتگۆزاری هەبووە و یەکێک لە ناوچە هەرە هەژارەکانە و پێویستی بە هاوکاری و بە دەمەوە چوونی خۆڕسکانەی خەڵک هەیە کە داواکارین خەڵکی ناوچەکانی تری کوردستان وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی بچن بە دەم خەڵکی ناوچە لێقۆماوەقەکان و هاوکاری و هاوسۆزیی خۆیان دەرببڕن.
هەروەها لە باشووری کوردستانیش بە هۆی ئەم ڕووداوە سرووشتیەوە لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک قوربانی و زەرەری گیانی لێکەوتووەتەوە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە خۆمان بە خەمبار دەزانین و هاوسۆز و هاوخەمی خەڵکی ئەو ناوچانەین و سەرەخۆشی لە کەسوکاری گیانبەختکردووان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ برینداران دەخوازین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
١٣/١١/٢٠١٧