ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
سەردانی یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
6 / 11 / 2017
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نۆڤەمبەری٢٠١٧ هەیئەتێکی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز کاک عوسمانی جەعفەری سکرتێری گشتی سەردانی بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد و لە لایەن هەیئەتی سەرکردایەتی کۆمەڵە بە سەرپەرستی بەڕێز کاک عەبدۆڵا مۆهتەدی سکرتێری گشتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانە و گەرمدا هەردوولا باسی ڕووداوەکانی ناوچەکە و تایبەت باردۆخی کوردستان بە گشتیان کرد و لێکدانە و بۆچونی خۆیانیان لە سەر کۆی بابەتەکان خستە ڕوو. 
هەردوو لا پێداگرییان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوولایەنەیان وهەروەها گۆڕینەوەی بیر و بۆچوون و زانییارییەکانیان کردەوە و باسی هاوکاری نێوان هێزەکان و ئەو پێشنیارانەی کە بۆ کۆکردنەوەی هێز و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە ئارادایە تەوەرێکی تری دیدارەکەیان بووە کە دەبێ کاری بۆ بکرێت.