ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
هەیئەتێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد
12 / 10 / 2017
پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٠١٧/١٠/١٢ هەیئەتێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد.
هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستی کاک ڕەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە بە مەبەستی دیدارێکی دۆستانە سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانیان کرد کە لە بارەگای ناوەندی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان لە لایەن هەیئەتی سەرکردایەتی بە سەرپەرستی کاک عوسمان جەعفەری سکرتێری گشتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
تاوتێکردنی ڕەوشی ناوچەکە و کوردستان و هەروەها پەیوەندی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بابەتی سەرەکی دیدارەکە بوو کە هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لە سەر ئەو بابەتانە دەربڕی.