بۆ چی ده‌بێ سزای له سێداره‌دان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه?
بەشی سێهەم و کۆتایی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
28 / 1 / 2014
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داخوازی ئه‌وه‌یه كه به دوور بێت له تاوان و جنایه‌ت. سزای له سێداره‌دان به هه‌ڵه ئه‌و هه‌سته درووست ده‌كات كه گوایه " چاره‌سه‌رێكی بته‌و و كاریگه‌ر" دژی ئه‌م به‌ڵایه به‌كار دێنێت و ده‌بێته هۆی لادانی زه‌ین له‌و هه‌موو كرده‌وه پێچاوپێچ و جۆراوجۆره‌ی كه له ڕاستیدا پێویستن. به پێی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه دیوانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌فریقای باشوور به كاری هێناوه ، " خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه ئه‌گه‌ر وا بیهێنینه پێش چاوی خۆمان كه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ساڵانه‌ی له سێداره‌دان (...)، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێوه‌ری ههرهبان و له ڕاده‌به‌ده‌ری تاوانكاری. گرینگ‌ترین هۆكاری پێشگری ئه‌مه‌یه كه تاوانباران ده‌سگیر و مه‌حكووم بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌یه‌ن." تێزی پێشگری و بێ كاریگه‌ر كردن كه نرا به لاوه ، به‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌مێنێته‌وه كه هه‌ندێك كات بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به‌كار ده‌هێنرێت: باوه‌ڕی قووڵ به‌مه‌ی كه سزای له سێداره‌دان، له په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ تاوانی ئه‌نجامدراو، سزایه‌كه كه له جێگای خۆیه‌تی و به حه‌قه. كه‌سێك كه ئه‌م بۆچوونه‌ی هه‌یه ، هه‌ندێك كه‌س شایانی مردن ده‌زانێت و تا باجی خراپكاریهكانی خۆیان به‌ده‌نه‌وه، چوونكوو هه‌ندێك جنایه‌ت وه‌ها ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ره كه ته‌نیا مردنی جنایهتكار ده‌توانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی بێت. ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌ست و كۆڵی ده‌روونی مرۆڤ ده‌كاته ئامانج و ئه‌گه‌ر مه‌حكه‌مه په‌سه‌ند بووایه‌ت بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤی دخسته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی كرده‌وه‌یه‌كی قیزه‌وه و ترسێنه‌ر بووه شایانی سزایه‌كی توندی وه‌ك ئیعدامه، به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی كه بۆ چی كه‌سانی تری شایانی ئه‌شكه‌نجه ، به‌ندكردنی سه‌ره‌ڕۆیانه یان زۆر ساده شایانی كوشتن نه‌بن؟ بنچینه‌ی سه‌ره‌كی مافه‌كانی مرۆڤ ، له‌یه‌ك جیا نه‌بوونی ئه‌م مافانه‌یه. ناتوانرێت هیچ كه‌سێك كه ده‌ستی داوه‌ته هه‌ر تاوانێكی ناخۆشیش له‌م مافانه‌ی بێبه‌ش بكرێت. هه‌ر كام له ئێمه ، هه‌ر كارێكی كردبێت، ئه‌توانێت له‌م مافانه به‌هره‌دار بێت، مافهگهلێك كه به بێ جیاوازی هه‌موومان ده‌پارێزێت. به‌به‌ڵگه گرتنی " سزای به‌جێ و به حه‌ق" زۆرتر مه‌یلی به‌ره‌و توڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه كه له پشتی ڕێكاره دادوه‌ریه‌كان خۆی شاردووه‌ته‌وه. به‌و پێیه‌ی كه ده‌توانین ئه‌م مه‌یل به‌ره‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه بفامین و له‌نێوه بیناسینه‌وه، ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی كاركردی ببینه‌وه. هێدی هێدی كه بنه‌ما و پێودانه مافی و یاساییه‌كان جێگه‌ی خۆی له مێژوودا ده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌ری تۆڵه سهندنهوهكانی تاكه كه‌سی له بواری سیاسی كۆمه‌ڵگه و له كۆی یاساكان سنووردار ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له یاساكانی سزادانی ههنووكهیدا پێشبینی نه‌كراوه كه سزای ئاگر هه‌ڵگیرسێن ده‌بێ گڕ به‌ردان بێت له ماڵه‌كه‌ی، یان ده‌ستدرێژی كه‌ر به ده‌ستدرێژی كردن پێی یان شكهنجهگهر به شكه‌نجه كردنی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌كان له سه‌ر ئه‌وه بوون كه پشت به به‌هاگه‌لێك ببه‌ستن كه جیاواز بێت له به‌هاكانی كه‌سانێك كه مه‌حكوومیان ده‌كه‌ن. بۆ مه‌حكووم كردنی كوشتن نابێت پشت به ئیعدام ببه‌سرێت. ئیعدامیش كوشتنه. ده‌وڵه‌ت به ئه‌م كاره‌ی هه‌مان توندوتیژی به كار ده‌بات كه جنایهتكارێك دژی قوربانیه‌كه‌ی به كاری هێناوه. ئه‌و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س "شایانی" مردنن ، پشت به‌و گریمانه‌یه ده‌به‌سێت كه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به ڕێك و پێكی دیاری بكات كه چ كه‌سێك شایانی ئه‌و سزایه‌یه. سه‌باره‌ت به بهڵگههینانهوهی " سزای به جێ و به حه‌ق" هه‌ر بۆچوونێكمان هه‌بێت ، سزای ئیعدام نیشان ئه‌دات كه سیسته‌می سزایی ناتوانێت دادپه‌روه‌رانه ، وه‌ك یه‌ك و بێ كه‌م و كورتی بڕیار بدات كه ده‌بێ چ كه‌سێك بمرێت و كێ زیندوو بمێنێت. هیچكام له پێكهاته دادوه‌ریه‌كان به دوور له جیاواز گرتن و هه‌ڵه نین له دادوه‌ریدا. به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی ، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وی یاسای به‌رپرسان و گوشاری ڕوانگه‌ی گشتی، ده‌توانن له قۆناخه جۆراوجۆره‌كانی دادپرسییهك ، له دهستگیریهوه تا بڕیاری كۆتایی ئازاد كردن یان به‌ند كردن ، كاریگه‌ریان هه‌بێت . زۆر جار له كرده‌وه‌دا ، خستنه گڕی سزای مردن یان ده‌رچوون له‌و سزایه ، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به جۆری تاوانه‌كه‌وه نییه، به‌ڵكوو گرێدراوی به چینێكی تایبه‌ت یان ئه‌تنیك و عه‌شیره ونه‌ته‌وه‌یه‌ك ، باری دارایی و ماڵی یا باوه‌ڕه سیاسیه‌كانی كه‌سی مه‌حكووم كرا‌و چاره‌نووس سازن. سزای له سێداره‌دان به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجا جێبه‌جێ ده‌كرێت و قوربانیه‌كانی زۆرتر هه‌ژاران و كه‌سانی بێ په‌نا، كه‌سانێك كه له كه‌ناره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و كه‌سانێكن كه ده‌وڵه‌ته سهكوتگهرهكان ئه‌وان به شایانی له ناو چوون ده‌زانن. نه‌بوونی دڵنیایی ته‌واو و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه داوه‌ری له حوكمه دادوهوریهكان كێشهسازن.له حاڵیكدا بڕیارێك ، بڕیاری له سێداره‌دانی كه‌سێك ، باردۆخێك درووست ده‌كات كه نه ئه‌توانرێت ئه‌و دۆخه بگۆڕدرێت و نه دووباره تیاهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت. چ ئه‌م سزای ئیعدامه كوت‌وپڕ دوای دادگاییه‌كی به‌په‌له جێبه‌جێ بكرێت و چ چه‌ند ساڵ دوای دادپرسیهكه ، له هر شێوه‌یه‌كدا، له وڵاتی جۆراوجۆردا هه‌ن كه‌سانێك كه له سێداره ده‌درێن و دواتر بێ توانیان ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ ئه‌م كهستنهی كه وه‌ها ئیعدام كراوون قه‌ره‌بوو كردنه‌وه مۆمكین نییه و قورسایی بهرپرسیاریهتیهكهشی له سه‌ر شانی گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه. سزای مردن چوونگوو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه و زیندانی بۆ هه‌میشه ئه‌سڕێته‌وه و له ناو ده‌چێت و له به بۆچوونی هه‌ندێك ده‌وڵتدا شیاوتره و هه‌ربۆیه كردوویانه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ركوتكردن. به هه‌زاران كه‌س له كاتی ڕژیمێك ئیعدام كراون به‌ڵام دوای ڕووخانی ئه‌و ڕژێمه بێ‌تاوانیان سه‌لمێنراوه. ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانه كه ئه‌توانرێت كه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت كه به‌كارهێنانی سیاسی سزای مردن هیچ كات دووپات نابێته‌وه. سزای مردن قیزه‌ونه كاتێك ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی سه‌ركوتی ئۆپۆزسیون و ته‌نیا گومانێك زیاتر نیه كاتێك كه وه‌ك ئامرازێك بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه هه‌ژمار ده‌كرێت. له هه‌ر كوێیه‌ك كه ئیعدام هه‌بێت كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وێ سووك ده‌كات و ئه‌و هه‌سته ده‌داته خه‌ڵك كه ئیعدام كردنی زیندانیه‌كی بێ په‌نا ، به جۆرێك قه‌بووڵا كراوه. ده‌وڵه‌تێك ( یان كه‌سانێك كه به‌ناوی وڵاتێكه‌وه حكومه‌ت ده‌كه‌ن) ده‌توانن بۆ بته‌و كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئیعدام به كار بێنن به‌ڵام ئه‌و به‌هێز كردن و جێگیر كردنه‌ی ده‌سه‌ڵات كه به شێوه‌یه له وه‌ها دۆخێك‌دا درووست ده‌بێت ته‌نیا خۆ خه‌ڵه‌تاندنه. سزای سێداره هێمای تۆقاندنه و له‌و ڕووه‌وه ڕاگێنهری لاوازیه. ئیعدام له هه‌ر دۆخێك‌دا پێشێل كردنی بنچینه‌ییترین مافه‌كانی مرۆڤه. له به‌رابه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كان و یه‌كه یه‌كه‌ی هاووڵاتیان بژارده‌یه‌ك بوونی هه‌یه، بژارده‌ی جیهانێك كه گشتی به ژن و به پیاوه‌وه خوازیاری ژیان بن و ئاماده بن كه ڕه‌نجی بۆ بكێشن.بژارده‌یه‌ك له نێوان جیهانێك كه ده‌وڵه‌ته‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ژێر ناوی سزای یاسایی فه‌رمانی مردن ده‌ربكه‌ن و جیهانێك كه له سه‌ر بنه‌مای ڕێز گرتن له ژیان و مافه‌كانی مرۆڤ بێت ، جیهانێك كه له‌وێدا ئیتر جێگایه‌ك بۆ ئیعدام بوونی نییه. ڕاسپاردنهكان: لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، له شه‌ست و دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان (2007) داوائه‌كات بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكات و: - له سه‌ر مافی ژیان پێداگری بكات و بۆ پاراستنی ئه‌و ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام به كارێكی بنه‌ڕه‌تی ڕاگه‌یه‌نێت. - له‌و وڵاتانه‌ی كه هێشتا سزای سێداره‌یان هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه داوا بكات سزای له سێداره‌دان تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ، بیخه‌نه دۆخێكی دواخراوه‌وه. - له‌و وڵاتانه‌ی كه سزای له سێداره‌دانیان هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه داوا بكات كه ڕێز له بنه‌ما و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌سته‌به‌ری پارێزه‌ری مافه‌كانی كه‌سانی مه‌حكووم به سێداره بنێت. - له سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان داوا بكات كه بۆ دانیشتنی دوایی كۆڕی گشتی ، ڕاپۆرتێك له جێبه‌جێكردنی دواخستنه‌كانی ئیعدامه‌كان ئاماده بكات. سێپته‌مبری 2007
|
|