ژیــــــان له پێشی ڕوودا/ چیرۆك (4)
ن: رۆمه‌ن گه‌ری/ وه‌رگێر له فارسییه‌وه: هیوای نوێ
27 / 6 / 2010
ـ به‌ڕێز هامیل چۆن ده‌زانێ ناوی من محه‌مه‌ده و موسڵمانیشم، له كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌شی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه. به‌ڕێز هامیل هه‌ر جار ده‌یه‌وێ بڵێ ویستی خودا بووه، ده‌ستێكی به‌رز ده‌كاته‌وه. ـ كاتێك زۆر بچووك بووی. هێناتیان بۆ لای خاتوو ڕۆزا. ئه‌و ده‌فته‌ری ناونووسی نییه. محه‌مه‌ده بچكۆل، خاتوو رۆزا له دوای تۆ، هاتن و رۆشتنی گه‌له‌ك منداڵی بینیوه و له‌ڕاستیدا نه‌هێنیه‌ی زۆر لایه، چوونكه هه‌ندێ جاریش ژنانێك په‌یدا بده‌ن كه نه‌هێنێ پارێز بن. تۆ له سه‌ره‌تاوه به ناوی محه‌مه‌د ناسراوی و بۆیه‌ش وه‌ك كه‌سێكی موسڵمان تۆی له بیر ماوه، ئه‌و ده‌م ژنێك كه تۆی هێنایه دنیاوه، چیتر ناونیشانی له خۆی به‌جێ نه‌هێشت. تاكه نیشانه كه به‌جێی هێشت تۆی، محه‌مه‌دی بچكۆله‌ی خۆم. تۆ منداڵێكی زۆر جوانی. وادانێ باوكت له شه‌ڕی ئه‌لجه‌زایردا كوژراوه، ئه‌گه‌ر مرۆڤێك پاڵه‌وانی رێگه‌ی ئازادی بێ، زۆر جوان و گرینگه. ـ به‌ڕێز هامیل له باتی ئه‌وه‌ی پاڵوان بم، پێم باشتره باوكم هه‌بێت. پێم خۆش بوو باوكم گه‌وادێكی باش ئه‌بوو و له دایكمی ڕاده‌گرت. ــ محه‌مه‌ده بچكۆڵ، نابێ چیتر له‌م قسانه بكه‌ی، هه‌ندێك بیر له یوگوسلاڤییهكان و كروسییهكان بكه‌وه. ئه‌وان هه‌ر جار تاوانه‌كان ده‌خه‌نه گه‌ردنی خۆمان. گه‌وره كردنی منداڵ له‌م كۆڵانه‌دا زۆر دژوار بووه. هه‌ستم كرد به‌ڕێز هامیل شتێكی ده‌زانی و نه‌یگوت. پیاوێكی باش بوو. له هه‌مووی ته‌مه‌نیدا قاڵی فرۆشی كۆڵانان نه‌بوو. ئه‌و ده‌یتوانی مرۆڤێكی گرینگ بێ و له‌وانه‌یه مافی ئه‌وه‌شی هه‌بووبا له شهر قاڵیی باڵنده‌یه‌ك دانیشێ كه له لایه‌ن ماسییه‌كانه‌وه ڕاده‌كێشرا. وه‌كوو ئیمامی مه‌غریبی، سه‌ید والی دادا. ـ به‌ڕێز هامیل له به‌رچی منیان له قۆنابخانه وه‌ده‌ر نا؟ خاتوو ڕۆزا وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له ته‌مه‌نم بچووكترم، دواتر وتی له ته‌مه‌نم گه‌وره‌ترم، دواتریش وتی ته‌مه‌نم ئه‌وه نه‌بوو كه ده‌بێ ببا و، دواتر منی برد بۆ لای دكتۆر كاتز و، ئه‌ویش وتی من له كه‌سانی دیكه جیاوازم. وه‌كو شاعیرێكی مه‌زن؟ وا بزانم به‌ڕێز هامیل خه‌مبار بوو. ده‌كرا له چاوهكانییهوه بیبینی. هه‌ر ده‌م چاوی خه‌ڵك له هه‌موو به‌شێكی دیكه‌ی جه‌سته‌یان خه‌مبارتره. ــ محه‌مه‌ده بچكۆل، تۆ منداڵێكی زۆر هه‌ستیاری و جیاوازی تۆش ده‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه و... پێكه‌نی. ــ له‌م رۆژانه‌دا هه‌ستیار بوون زۆر ده‌گمه‌ن بووه. به زمانی عه‌ره‌بی قسانمان ده‌كرد به‌ڵام وه‌رگێرانی فهرانسهوییهكی ئه‌وه‌نده جوان نییه. ــ به‌ڕێز هامیل، ئایا باوكم دزێكی به‌ناوبانگ بووه و خه‌ڵك لێی ده‌ترسان، یانی ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌وێرا له‌سه‌ری قسه بكه‌ن؟ ـ نا، نا محه‌مه‌د به‌و جۆره نییه. من قه‌ت شتی وام نه‌بیستووه. ــ به‌ڕێز هامیل كه‌واته بیستووتانه؟ سه‌ری له خوارێ كرد و ئاخێكی هه‌ڵكێشا. ـ هیچ. ــ هیچ؟ هیچ؟ هه‌میشه ده‌گه‌ڵم وا بوونه، هیچ. وانه‌كه‌مان ته‌واو بوو. چیتر به‌ڕێز هامیل له‌سه‌ر نیس قسانی بۆم ده‌كرد و منیش زۆرم حه‌ز لێببوو. كاتێك سه‌باره‌ت به گاڵتهچییهكانی سه‌رشه‌قام كه سه‌مایان ده‌كرد و مرۆڤه زه‌به‌لاحه‌كانی كه زۆر دڵخۆش و شادومان بوون و له‌سه‌ر عاره‌بانه‌كان دانیشتبوون, قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ستم ده‌كرد له ماڵی خۆمان دام. ئه‌وێ جۆره باڵنده‌یه‌كی سپی هه‌یه، كاتێ ده‌فڕن وا ده‌زانی له خۆشیا چه‌پڵه لێده‌ده‌ن. رۆژێك، من و مو‌سا و منداڵێكی دیكه كه ناوی شتێكی تر بوو، بڕیارمان دا به پێی پیاده بڕۆین بۆ نیس و له دارستانی میموزای به نێچیره‌كانی خۆمان بژین. رۆژێك به‌ری به‌یانی كه‌وتینه ڕێ و تا فولكه‌ی پێگاڵ رۆشتین، به‌ڵام له‌وێ ترس دایگرتین، چوونكه له ماڵه‌وه دوور كه‌وتبووینه‌وه و ئیتر گه‌ڕاینه‌وه. خاتوو رۆزا ده‌یوت خه‌ریك بووه شێت بێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر جار كه ئه‌یه‌ویست هه‌ستی خۆی گه‌وره‌تر و سوزاوی تر نیشاندات، ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد. له دوای دیدارمان ده‌گه‌ڵ دكتۆر كاتز، من و خاتوو ڕۆزا پێكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه و شانازی دیتنی به‌ڕێز نێدا ئامێدیمان پێ به‌خشرا. ئه‌و له‌و ده‌سته مرۆڤانه بوو جڵی پۆشینی زۆر جوان بوو. ئه‌و گه‌وره‌ترین گه‌وادێكی كه تا ئێستا شاری پاریس به‌خۆی بینیویه‌تی. هاتبوو بۆ لای خاتوو ڕۆزا تا ئه‌و نامه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بنووسێت. به‌كه‌سی نه‌وتبوو خوێنده‌واری نییه. قاتێكی هه‌ورێشمی هه‌بوو كه ده‌متوانی ده‌ستی به‌ر سه‌ردا بكێشم، كڵاوێك و كراسێكی په‌مه‌یی و كراوات پێكه‌وه وایان ده‌كرد تا ئه‌و سه‌رنج ڕاكێشتر بێت. ئه‌و خه‌ڵكی نیجێریه بوو، یه‌كێ له وڵاتاقی ئه‌فریقاییه. ئه‌و پیاوێكی خۆپه‌روه‌ر بوو، هه‌ر ده‌م به قات و كلكهونه ئه‌ڵماسه‌كه‌ی كه له‌ده‌ستی ده‌كرد، دووباره‌ی ده‌كرده‌وه: " من خۆم، خۆمم دروست كرد". كلكه‌وانه‌یه‌كی له هه‌ر په‌نجه‌یه‌كیدا هه‌بوو، كاتێك مه‌یته‌كه‌یان له سێن دۆزیه‌وه، ناچار كه‌وتبوون په‌نجه‌كانی ببڕنه‌وه تا بتوانن كڵكهوانهكانی ببه‌ن. ئاخۆ ده‌زانی مه‌سه‌له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو. بۆیه ئێستا باسم كرد تا دواتر ناڕاحه‌ت نه‌بن. كاتێك هێشتا زیندوو بوو، خاوه‌نی به‌شێك له پیاده‌ڕێی نه‌ختی پێگال بوو. نینۆكه‌كانی لای مانیكوریست دروست ده‌كرد. نینۆكه‌كانیشی په‌مه‌یی بوون. له بیرم چوو بڵێم جلیسقهیهكیشی هه‌بوو. هه‌میشه به‌هێوری سمێڵه‌كانی باده‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌ویست ده‌گه‌ڵی میهره‌بان بێ. هه‌میشه‌ش ده‌گه‌ڵ خۆیدا ههدیهیهكی خۆراكیی بۆ خاتوو ڕۆزا ده‌هێنا. به‌ڵام خاتوو ڕۆزا پێی خۆش بوو عه‌تر ببا، چوونكه ده‌ترسا له‌وه‌ی هه‌یه قه‌ڵه‌وتر ببێ. من تا ماوه‌یه‌ك، هه‌ستم نه‌ده‌كرد بۆنی پیس ده‌دات. له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه‌ی بتویستبا هه‌دیه‌یه‌ك به خاتوو ڕۆزا بده‌ی، عه‌تر باشترین شت بوو. چه‌ند شووشه‌ی جۆراوجۆری عه‌تری هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر تێنه‌گه‌یشتم له‌به‌رچی له پشتی ملی ده‌دات، دروست وه‌كو كاتێك مه‌عده‌نووس به گۆشتی گادا ده‌ماڵن تا بۆنی خۆش بێت. به‌ڕێز نێدا ئامێدێ نه‌خوێنده‌وار بوو، چوونكه به‌ر له‌وه كاتی قوتابخانه‌ی بگات، بۆ خۆی ببوه پیاوێك. نامه‌وێ وانه‌ی مێژووتان بۆ بگێڕمه‌وه، به‌ڵام ڕه‌ش پێسته‌كان گه‌له‌ك زۆری و زه‌حمه‌تییان بینیوه، هه‌ر كات ده‌رفه‌تتان هه‌بوو، لێیان تێبگه‌ن. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش بوو به‌ڕێز نێدا ئامێدێ نامه‌كانی ده‌دایه خاتوو ڕۆزا تا بۆی بنووسێت. دواتر نامه‌كه‌ی بۆ باوك و دایكی له نیجێریه ده‌نارد. له‌وێدا دووچاوه‌كی ماڵ كاوڵی كردبوون، دواتر شۆڕ‌شیان كرد و حوكوومهتیان دروستكرد و ئیتر له زه‌حمه‌تی ڕزگارییان بوو. دووچاوه‌كی ڕه‌گه‌زی هیچ له‌تمه‌یه‌كی له من نه‌داوه، بۆیه‌ش ناتوانم چاوه‌ڕوانی شتێك بم. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ڕه‌شه‌كان كه‌م و كورتی دیكه‌شیان هه‌بێ. به‌ڕێز ئامێدێ له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌یه‌ك داده‌نیشت كه كاتێك سێ چوار كه‌س بووینایه، له‌سه‌ری ده‌خه‌وتین ــ و كاتێك زۆرتر ده‌بووین لای خاتوو ڕۆزا ده‌نووستین ــ یا لاقێكی له‌سه‌ر داده‌نا و ڕاده‌وه‌ستا و تا بڵێ خاتوو ڕۆزا چ شتانێك بنووسێت. به‌ڕێز نێدا ئامێدی كاتێك قسه‌ی ده‌كرد زۆر ده‌جووڵا، ناڕاحه‌ت ده‌بوو و ته‌نانه‌ت زۆر به‌جیددی تووڕه ده‌بوو، ئه‌مانه‌ش نه بۆ ئه‌وه بوو كه تووڕه‌یه، به‌ڵكو ده‌یه‌ویست زۆر شت به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڵێت كه ناتوانێ له ڕێگه نووسینه‌وه به‌یانی بكات. ده‌گه‌ڵ باوك و دایكی بهڕێزمدا ده‌ستی پێده‌كرد و دواتر ئاگری تێبه‌رده‌بوو و، چوون زۆر شتی بۆ وتن هه‌بوو و نه‌یده‌توانی بیڵێت، له دڵیدا ده‌مانه‌وه. نه‌یده‌توانی بیڵێت، له كاتیكدا ده‌با له‌باتی وشه، زێڕ و ئاڵتوون له زاریدا بڕژایه خوارێ. خاتوو ڕۆزا له نامه‌كاندا له‌سه‌ر خوێنده‌واری، دروست كردنی به‌نداو و خزمه‌ت بۆ نیشتمان قسه‌ی ده‌كرد. كاتێك خاتوو ڕۆزا خامه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه، به‌ته‌واوه‌تی كه‌یف خۆش ده‌بوو. خاتوو ڕۆزا پێی خۆش‌بوو به‌ڕێز ئامێدێ خۆشحاڵ ببینێ، بۆیه شه‌قام و پرد و شتی واشی بۆ دروست ده‌كرد. به‌ڕێز ئامێدی به‌جوانی گوێداری نامه‌كه‌ی ده‌كرد و له‌و كارانه‌ی كه‌وا له نامه‌كه‌دا كردبووی، چێژی فراوانی ده‌برد و هه‌میشه له پاكه‌تی پاره‌دا ده‌نا تا بنه‌ماڵه‌كه‌ی قسه‌كانی باوه‌ڕ بكه‌ن. به‌و قاته شانزالیزهیهوه خۆشحاڵ ده‌بوو و ته‌نانه‌ت خۆشحاڵتر له خۆشحاڵیش ده‌بوو. خاتوو رۆزا ده‌یگوت كاتێك گوێداری خوێندنی نامه‌كان ده‌كات، چاوه‌كانی وه‌كو چاوی مرۆڤێكی به‌باوه‌ڕ ده‌نوێنێت. رهِش پێسهكانی ئه‌فریقا ـ چوون له شوێنانی دیكه‌ش هه‌ن ــ له‌و ڕووه‌وه له ڕه‌ش پێسته‌كانی تر له پێشه‌وه‌ن. مرۆڤی به‌باوه‌ڕ ئه‌و كه‌سانه‌ن بڕوایان به خوا هه‌یه، وه‌كوو به‌ڕێز هامیل كه هه‌رده‌م له خوا قسه‌م بۆ ده‌كات و پێم ده‌ڵێ: كاتێك گه‌نجی ده‌بێ ئه‌و شتانه فێربی، مرۆڤ له گه‌نجیدا شته‌كان به باشی فێر ده‌بێت. به‌ڕێز هامیل له‌سه‌ر كراواتهكهی پارچه ئه‌ڵماسێكی هه‌بوو كه ده‌دره‌وشایه‌وه. خاتوو ڕۆزا ده‌یوت ئه‌و ئه‌ڵماسه ڕاسته‌قینه‌یه و نابێ وابیربكه‌ینه‌وه كه ساخته‌یه، چوونكه هه‌میشه ده‌بێ لایه‌نگری دادوه‌ری بین. باوه گه‌وره‌ی دایكێنی ئه‌و له ئیش و كاری ئه‌ڵماسدا بووه و خاتوو ڕۆزا له‌وی به میرات بردووه. ئه‌ڵماسه‌كه دروست له خوار ڕوخسای به‌ڕێز نێدا بوو و ده‌دره‌وشایه‌وه، روخساریشی وه‌كوو ئه‌ڵماس ده‌دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام نه به هه‌مان هۆی ئه‌ڵماسه‌كه. خاتوو ڕۆزا هه‌رگیز شتانێك كه له دوایین نامه‌دا بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ئه‌فریقادا نووسی بووی وه‌بیری نایه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌یوت گرنگ نییه. مرۆڤ چه‌نده كه‌متری هه‌بێ، زۆرتر ده‌یه‌وێ باوه‌ڕ بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێز نێدا ئامێدێ به‌شوێن شتێكی تایبه‌ته‌وه نه‌بوو. بۆ ئه‌و جیاوازی نه‌بوو، ته‌نیا باوك و دایكی خۆشحاڵ ببان به‌س بوو. زۆر جاریش باوك و دایكی له بیر ده‌كرد و ده‌رباره‌ی خۆی كه گۆیا چ كارگه‌لێكی كردووه و یا ویستویه‌تی بیكات، قسه‌ی ده‌كرد، قه‌ت نه‌مدیبوو كه‌سێك وه‌ها له‌سه‌ر خۆی قسه بكات. ده‌یگێڕایه‌وه و ده‌یوت هه‌مووان وه‌كو پاشا رێزیان بۆ داناوه. ده‌یوت "یا، من پاشام" و خاتوو ڕۆزاش له ته‌نیشت شته‌كانی دیكه له نامه‌كه‌دا ده‌ینووسی. دواتر ده‌یگوت به‌ڕێز نێدا هاتووه و به‌ته‌واوه‌تی شێت بووه. شێتهكهشی به زمانی جوله‌كان ده‌وت. ده‌یوت: شتێكی مه‌ترسیداره و بۆ ئه‌وه‌ی دهردیسهریمان بۆ دروست نه‌كات، پێویسته هه‌ر چی ده‌ڵێت ئه‌نجامی بده‌م. ده‌ڵێن چه‌ند كه‌سی كوشتووه، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه له ناوبه‌ر ئه‌و ڕه‌ش پێستانه‌دا ڕوویداوه كه ڕه‌گه‌زنامه‌یان نییه. ئه‌وان وه‌ك ڕه‌ش پێسه ئه‌مریكییه‌كان كه ئه‌مریكی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، فه‌رانسه‌وی نه‌بوونه و، پۆلیس ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌سانێك دكۆڵێتهوه كه بوونیان هه‌بێ. رۆژیش هه‌بوو ده‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌زایری و كراسییهكان پێكیاندهدا و ئه‌وجار خاتوو ڕۆزا ده‌بوو نامه‌یه‌كی دیكه‌شی بۆ بنووسێ، به‌ڵام خوێندنی ئه‌م نامه‌یه كه‌سی دڵخۆش نه‌ده‌كرد. قه‌ت نابێ وا بیربكه‌ینه‌وه كه گه‌واده‌كان وه‌كوو كه‌سانی دیكه كێشه و گرفتیان نییه. به‌ڕێز ئامێدی هه‌میشه ده‌گه‌ڵ دوو پاسه‌واندا ده‌هات، چوونكه ده‌ترسا و پێویست بوو بیپارێزن. كاتێك ئه‌وانت ده‌دی، بێ ئه‌وه‌ی بتوانی قسه‌یه‌ك بكه‌ی ته‌سلیم ده‌بووی. چوونكه زۆر ناشیرین بوون و مرۆڤیان ده‌تۆقاند. یه‌كێكیان بۆكسۆر بوو، ئه‌وه‌نده مشت لێدرا بوو كه چیتر ڕوخساری وه‌ك خۆی نه‌مابوو، چاوێكیشی كه‌وتبووه خوارێ. لوتی پان ببووه و مژۆڵهكانی له كێبه‌ركێ ناتهواوهكاندا كه ئه‌وه‌نده له سه‌ر و چاویان دابوو، وه‌ری بوو. چاوه‌كه‌ی تریشی زۆر باش نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه ده‌چوو كاتێك له‌و چاوه‌كه‌یان داوه، ئه‌م چاوهكهشی ده‌رپه‌ڕیوه. به‌ڵام تا حه‌ز كه‌ی مشته‌كانی به‌هێزبوون، ماسوولهكانی ده‌ستی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوون له كه‌متر شوێنێكدا ده‌یبینی. خاتوو ڕۆزا به منی وتبوو، چه‌نده بیر و خه‌یاڵ بكه‌مه‌وه خێراتر گه‌وره ده‌بم. به‌دڵنیاییه‌وه مشتهكۆڵهكانی به‌ڕێز یۆرۆش زۆری له‌سه‌ر بیروخه‌یاڵ كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوونه.
|
|