ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە تیرۆری قادر قادری کادری حیزبی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
7 / 3 / 2018
بەداخەوە هەواڵی دڵتەزێنی تیرۆری کادرێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ناوی کاک قادر قادریمان بیست، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان هاوخەمیی خۆمان بۆ لە دەستدانی ئەو شەهیدە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید قادر قادری و حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین. کردەوەی تیرۆر لە ژێر هەر ناو و پاساوێکدا، کردەوەیەکی قیزەون و نامرۆڤانەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی سیاسەتە نەگریس و ستەمکارییەکانیەوە، بۆ سەپاندنی ستەم و ترس و هەڕەشە، تیرۆر وەک چارەسەر بەکار دێنێت و هیچ سڵ لە کەڵک وەرگرتن لەو کردەوە قیزەونانە ناکاتەوە و چوار دەیە لە دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی پڕە لە کردەوەی تیرۆر و وەک دەوڵەت ماهییەتێکی تیرۆریستیی هەیە. 
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی تیرۆریستی و لە ژێر هەر ناو بە هەر پاساوێک مەحکووم و ئیدانە دەکەین و داواکارین کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵوێستێکی جیددی وەرگرن و بەرپەرچی کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنەوە و لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش داواکارین کە مەترسیی سەر لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە جیددی وەرگرن چوونکو ئەرکی پاراستنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە قورسایی لە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە تیرۆرەکانی ئەم دواییە ڕوون بکرێتەوە و ئاکامەکانیشی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٧/٣/٢٠١٨