ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
ڕاگەیاندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
26 / 2 / 2018
بەڕێز ساڵح موسلیم لە پراگی پایتەختی وڵاتی چێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و ئەگەری ڕادەستکردنی بە تورکیا لە ئارادایە. ساڵح موسلیم نە خەڵکی تورکیایە و نە کەسێکی تاوانبارە کە جنایەتی دژی مرۆڤایەتی کردبێت بەڵکوو ڕێبەر و سەرکەردەیەکی نەتەوەی کوردە  لە سووریا  کە توانیوویانە بە گژی هێزە تیرۆریستییە تاریک پەرەستەکانی داعشدا بچنەوە و ئەوڕۆکانە لە بن هێرشی دڕندانە و وەحشییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان.
چوار ساڵی تەواو گەلی کورد شەڕی دژی تیرۆریستان کرد کە ئاسایش و ئەمنییەتی جیهان پارێزراو بێت و وڵاتانی ئەورووپایی تیرۆریان لێ دوور بێت، بەڵام هەمان وڵاتانی ئەورووپایی دوای شەڕی داعش، پاداشتی گەلی کوردیان بە پشت کردنە کورد و جێهێشتنی لە بەردەم دوژمنە مێژوویی و داگیرکەرەکانیدا دایەوە و لە پیلانگێڕییەکی نێونەتوەیی و ناوچەیی، بە هێرش بۆ سەر کەرکووک و باشووری کوردستان دەستی پێکرد و عەفرین کرایە گۆڕەپانی جەنگێکی نابەرابەر و لە ئێستادا لە ئەو پەڕی بێ ئەخلاقییەوە ساڵح موسلیم دەستگیر کراوە و بە پێچەوانەی هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان دەیانەوێت ڕادەستی دەوڵەتی تورکیای بکەن.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، دەستگیر کردنی ساڵح موسلیم مەحکووم دەکەین و وڵاتی چێک و یەکێتیی ئەورووپا و ئامریکا، لە بەردەم نەتەوەی ستەم لێکراو و مافخوراوی کورد و ویژدانی نەتەوەیی و مرۆڤایەتیمان تاوانبار دەزانین و ئەرکی پاراستنی گیان و ئازادیی لە ئەستۆی ئەوان دەزانین.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان 
٢٠١٨/٢/٢٦