پەیامی هاوخەمی عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتیی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال
عوسمان جەعفەری
3 / 10 / 2017
بەڕێزان : بنەماڵەی جەنابی مام جەلال مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵی دڵتەزێنی سەفەری هەمیشەیی و کۆچی دوایی سەرکردە و ڕابەر و کاریزمای گەلی کوردستان، جەنابی مام جەلال تاڵەبانیم بیست، ناخی هەژاندم، جەنابی مام جەلال پێویست بە ناساندن ناکات، بە دڵنیاییەوە ڕێبەری ئۆستورەیی کوردایەتی و دیپلۆماتێکی گەورە و لێهاتووی گۆڕەرپانیی سیاسی ئاڵۆزی ناوچەکە بوو، دۆست و دوژمن دەزانن کە چ ڕۆحێکی گەورەی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی بوو، مێژووی دوور و درێژی خەباتی ماندوونەناسانەی شایەتی ئەوە دەدەن کە هیوای گەلێکی بڕسکاو و ستەملێکراو بوو و توانی گەلەکەی سەرخات، جەنابی مام جەلال، پشتیوان و یارمەتیدەری گەورەی بزاوتی ڕزگاری خوازی گەلەکەن بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە بیری ناکەین، لە مێژوو و دیرۆکی کوردستان، ناو و خەباتی تۆمار کراوە و بۆ هەمیشە گەلی کورد شانازی پێوە دەکات، خۆم بە هاوخەمتان دەزانم و سەرەخۆشی ئەم کۆستە گەرەیە لە خۆمان و ئێوە و گەلی کوردستان دەکەم، ڕۆحی شاد و ڕێگای بەردەوام بێت.
عوسمانی جەعفەری سکرتێری گشتیی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران ٢٠١٧/١٠/٣
|
|