ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
سه‌رماوه‌ز بوو/ هۆنراوه
هۆنراوه‌ی: شه‌مزاو
2 / 12 / 2007
 {{پێشكه‌ش به‌ هه‌موو شه‌هیدانی 13 ی سه‌رماوه‌زی 1375 هه‌تاوی}}

  هه‌ر له‌مێژه‌ ئه‌م گڕكانی تازه‌ له‌سه‌ر سنگی زه‌مین سه‌رهه‌ڵداوه‌

سیمای توڕه‌و و راكێشه‌ری نه‌كردۆته‌ نائاشنا

هه‌ر له‌ مێژه‌ ئاوا بووه‌

هێزێ بگرێ و پێبكه‌نێ و هه‌ستانێكی شه‌پۆلین بێ له‌ ره‌نگی دڵ.

چاوێكی ته‌ڕ

كولیلكێكی بۆن كراوی شادی هێنه‌ر

بوو به‌ گرمه‌ی تازه‌ی سه‌ری.

زۆر جاران

هه‌ر ده‌م وسات

بۆنی ته‌ڕی وێندا ده‌بوو، ونیان ده‌كرد

هیچ تاكێك

له‌ ئه‌م شاره‌

 كه‌ سێبه‌ری "شاخه‌  ده‌م داپۆشراوه‌كان" مۆڵگه‌یان لێ داكوتاوه‌

 نه‌ك هه‌ر خۆیان "بۆنه‌كه‌شیان كۆڵه‌كه‌یه‌"

هه‌ڵنه‌ده‌گورد.

ده‌نگی دڵیان لرفه‌یه‌ك و

شێوه‌كه‌یان بڵێسه‌یه‌كی ده‌م كورت و

هه‌ستانێكی كه‌م ته‌مه‌ن بوو،

كه‌م ته‌مه‌ن تر له‌ چركه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ بێ،

ته‌ڕی چاوی

ئاوه‌نگێك بوو له‌ گریانی ساڵانێكی زۆر له‌ مێژی هه‌ورێكی ره‌ش،

ره‌ش ره‌نگی دڕ

ره‌نگی سێبه‌ر

یاخود ره‌نگی

چڵكی مێژووی بێ بن نه‌بوو

ره‌نگی جل بوو

یادگاری  ئه‌و چركه‌ بوو " ئاستیاگ و ماده‌كان" ی تێدا ون بوو!

 كۆلیلك چی بوو؟

خۆنچه‌یه‌كی خنجیلانه‌ی بنی به‌ردی به‌ری ده‌ركه‌ی كه‌ورگێكی بچكۆله‌ بوو،

ئه‌و كه‌ورگه‌

كوڕه‌ شوانێك نه‌خوێنده‌وار

فه‌رته‌نه‌ و با

 ته‌نانه‌ت خاكی خۆماڵیش

به‌زۆر له‌وێیان كردبوو،

به‌ره‌به‌یانی ساڵانێكی ماته‌مین بوو

به‌ره‌به‌یانێك مامه‌پیره‌ به‌داسێك و دوو گورێس و موچه‌یه‌ك نان

بۆ دروینی گه‌نمی ئه‌مساڵ دای بوو له‌ ده‌شت،

ئه‌وا پشكوت.

سه‌د ئاخ و داخ سه‌رما به‌ردی

سه‌د ئاخ و داخ شه‌و بینایی و

بێ ده‌نگی گوێ و

كاتی ویستی بڵێ:

.......

 ده‌ستێ شه‌ق شه‌ق

 زۆر زۆر نامرۆڤانه‌ ده‌نگی بڕی،

له‌ بێده‌نگیش گوڵی سووری پژاند بوو

هاوین نه‌بوو مامه‌پیره‌ و داس هه‌ر نه‌بوون

گورێسی كێشه‌ وده‌شت نه‌بوون

پایز بوو

سه‌رماوه‌ز بوو

چه‌ند جه‌لادیش،

ره‌شی و سپی ئه‌و گورێسه‌یش دوو روویی بوو

ده‌شته‌كه‌شمان بوو به‌ هه‌وراز

ئا له‌وێ  دا

نه‌مامێ نوێیان چاند بوو.